Accessibility links

لاڤرۆڤ: ڕووسیا لە دۆنباس زیاتری دەوێت لە ئۆکرانیا


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ دەڵێت مۆسکۆ دەیەوێت خاکی زیاتر لە باشووری ئۆکرانیا بگرێت نەک تەنها هەرێمی دۆنباسی ڕۆژهەڵات، کە لە ئێستادا دژی هێزەکانی ئۆکرانیا شەڕ دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سەرانسەری هەرێمەکە.

لە قۆناغەکانی سەرەتای داگیرکارییەکەیدا لە ئۆکرانیا، ڕووسیا شکستی هێنا لە گرتنی کیێڤی پایتەخت لە باکووری ئۆکرانیا. بەڵام لاڤرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا وتی ڕووسییەکان چیتر هەست بەوە ناکەن بەسترابێتنەوە بە شەڕکردن لە دۆنباسدا کە لەوێ جیاخوازەکانی سەر بە ڕووسیا لە ساڵی 2014 ەوە دژی هێزەکانی ئۆکرانیا دەجەنگن.

لەمدواییانەدا ڕووسیا کۆنتڕۆڵی هەرێمی لوهانسکی کرد کە لەگەڵ هەرێمی دۆنێتسکدا هەرێمی دۆنباس پێکدەهێنن. لە ئێستادا هەوڵ دەدات هەرێمی دۆنێتسکیش کۆنتڕۆڵ بکات.

لاڤرۆڤ بە کەناڵی ئاڕ تی و دەزگای هەواڵی ئاڕ تی نۆڤۆستی وت " ئێستا جوگرافیاکە گۆڕاوە، تەنها دۆنێتسک و لوهانسک نیە، خێرسۆنە، زاپۆریژا و کۆمەڵێک ناوچەی دیکەیە. ئەم پڕۆسەیە بەردەوامە."

لاڤرۆڤ وتیشی ئامانجەکانی ڕووسیا لە گرتنی خاکەکەدا فراوانتر دەبێت ئەگەر وڵاتانی ڕۆژئاوا بەردەوام بن لە پێدانی موشەکی مەودا درێژ بە ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG