Accessibility links

ڕوسیا دەڵێت بەرپرس نیە لە ناکۆکییەکان لەگەڵ ڕۆژئاوادا


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ وتی مۆسکۆ بەرپرس نیە لە زیادبوونی ناکۆکییەکانی ڕوسیا لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوادا بەهۆی ژەهراویکردنی سیخوڕەکەی پێشووی ڕوسیاوە لە بەڕیتانیا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە لە سەردەمی جەنگی سارددا هەندێک یاسا هەبوون بەڵام ئێستا بەڕیتانیا و ئەمەریکا مێشکی خۆیان لەدەستداوە وەکو منداڵ یاری دەکەن.

جێی ئاماژەیە ڕوسیا ڕەتی دەکاتەوە دەستی هەبووبێت لە ژەهراویکردنی سیخوڕە ڕوسییەکە سێرگەی سکریباڵ و یولیای کچی لە شاری ساڵزبێری لە بەڕیتانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG