بڕیاره له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌رله‌مانی عێراق لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق بخاته ده‌نگدانه‌وه و فراکسیۆنی گۆڕانیش هاو ڕایی خۆی نیشانداوه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن.
دادوه‌ر له‌تیف موسته‌فا، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت دوو هۆکار هه‌ن وایکردووه فراکسیۆنه‌که‌ی ئه‌و بڕیاره بدات، یه‌کێکیان په‌یوه‌ندی هه‌یه به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه که وه‌ک ده‌ڵێت کۆمیسیۆن نه‌یتوانیوه سه‌ربه‌خۆیی خۆی و بێلایه‌نی خۆی بپارێزێت.
دادوه‌ر شێخ له‌تیف ده‌شڵێت به‌ڵێ ده‌زانن که مه‌به‌ستێکی سیاسیانه له پشت هه‌وڵه‌کانی هاوبه‌ندی ده‌وڵه‌تی یاساوه هه‌یه به‌رامبه‌ر کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و فراکسیۆنی گۆڕانیش مه‌به‌ستی سیاسی خۆی هه‌یه له‌و بڕیاره‌یدا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دادوه‌ر له‌تیف موسته‌فا ده‌ڵێت لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له کۆمیسیۆن له په‌رله‌ماندا پێویست زۆرینه‌ی ساده‌ی ده‌نگه‌کانی په‌رله‌مانتاران ده‌کات و ده‌شڵێت کاریکی ئه‌سته‌مه بتوانرێت ئه‌و زۆرینه ساده‌یه له په‌رله‌ماندا به‌ده‌ست بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:24 خوله‌که.