Accessibility links

پۆلیس: لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە میانمار دوو ئافرەت کوژران و 11 کەسی دیکە برینداربوون


حکومەتی میانمار وتی لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە شاری لاشیۆی باکووری ڕۆژهەڵاتی میانمار دوو ئافرەت کوژران و 11 کەسی دیکە برینداربوون.

پۆلیس وتی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات و هیچ وردەکارییەکی نەدا لەسەر گومانلێکراوەکان.

وتەبێژی پۆلیسی نایبیتاوی پایتەخت کۆلۆنێڵ ثیت نیانگ وتی " ئەوە ڕاستە. هەر ئێستا ڕاپۆرتێکمان لە پۆلیسی ناوچەکەوە بەدەست گەیشتووە و تیایدا هەواڵی تەقینەوەی بۆمبێکیان پێ ڕاگەیاندووین لە لاشیۆ."

وتەبێژی حکومەتی میانمار زاو هەتای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی لە ئەنجامی تەقینەوەکەی لاشیۆدا دوو ئافرەت کوژراون و 11 هاوڵاتی مەدەنی دیکە برینداربوون.

وتەبێژێکی دیکەی پۆلیس بە ناوی کۆلۆنێڵ ثو سوی وتی پۆلیس لەم قۆناغەدا ناتوانێت گومانلێکراوەکان دیاری بکات. هەروەها وتیشی هێشتا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG