Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل لەگەڵ هاوتا ئەمەریکی و بەحرەینیەکەیدا کۆدەبێتەوە


وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل یائیر لاپید و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن
وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل یائیر لاپید و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن

ئۆفیسی وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل یائیر لاپید وتی ڕۆژی یەکشەممە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لە ڕۆما لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و بەحرەیندا کۆدەبێتەوە، ئەمەش لە یەکەمین پەیوەندیی دیبلۆماسی ڕاستەوخۆی ئەندامێکی دیاری حکومەتی نوێی ئیسڕائیلدا کە دوو هەفتە لەمەوبەر کۆتایی بە دەسەڵاتی سەرۆک وەزیری پێشووی وڵاتەکە بنیامین نەتەنیاهو هێنا.

ساڵی ڕابردوو هەریەک لە بەحرەین و ئیماڕات پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی کردەوە، لە ڕێکەوتنێکدا کە بەڕێوبەرایەتییەکەی پێشووی ئەمەریکا نێوەندگری تیادا کرد. وابڕیاریشە ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە لاپید سەردانی ئیماڕات بکات.

بەیاننامەکەی ئۆفیسی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاماژەی بە وردەکاری خشتەی گفتوگۆکانی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە نەدا، کە لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیتاڵیا بە جیا لەگەڵ هەریەک لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری دەرەوەی بەحرەین عەبدول لەتیف زیانیدا کۆدەبێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG