Accessibility links

لاپید بۆ بلینکن: سەردانەکەی سەرۆک بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەرییەکی گەورەی دەبێت


وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل یائیر لاپید
وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل یائیر لاپید

وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل یائیر لاپید لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکنی وت سەردانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بۆ سعودیە و ئیسڕائیل کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر ناوچەکە دەبێت.

سەرۆک بایدن لە 13 ی مانگی حەوتدا سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێدەکات، پێشبینی دەکرێت تاوەکو ئەو کاتە وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل یائیر لاپید ببێتە سەرۆک وەزیری وڵاتەکە، ئەوەش دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ نەفتاڵی بێنێتی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیلدا ڕێکەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی نیشتیمانی پێشوەخت.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا لاپید بە بلینکنی وتووە " سەردانەکە کاریگەرییەکی زۆر گەورەی دەبێت لەسەر ناوچەکە و شەڕکردن دژی ئێران، هەروەها ئەگەرێکی زۆر هەیە ببێتە هۆی باشکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە."

ڕۆژی دووشەممە وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بێنی گانتز وتی ئیسڕائیل بە پشتیوانی ئەمەریکا هاوپەیمانێتیەکی بەرگری ئاسمانی لە ناوچەکەدا دروست دەکات و سەردانەکەی بایدنیش پلانەکەیان پتەوتر دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG