لانه محه‌مه‌د عه‌لی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت پێویسته لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق له یه‌که‌وه نزیک بن تا بتوانرێت کێشه‌کانی نێوانیان به‌ره‌و چاره‌سه‌رکردن بڕوات. ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به هاوکارمان به‌ڵێن ساڵحی گووت پێی وانیه له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌مه‌یدا په‌رله‌مانی عێراق بگاته ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی سه‌رۆکی هه‌میشه‌یی و جێگره‌کانیشی ئه‌م چوار ساڵه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 3:26 خوله‌که.