له ناو عێراقدا هه‌ندێک له شاره‌زایان له‌وبڕوایه‌دان ئه‌و کۆنگره نیشتیمانیه‌ی بڕیاره به به‌شداری لایه‌نه سیاسیه‌کان بگیرێت، سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت.
لانه حه‌مه عه‌لی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت هێشتا زووه بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و جۆره ڕایانه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی ئه‌و کۆنگره‌یه و چه‌ند خاڵێک ده‌ستنیشان ده‌کات بۆ دیاریکردنی ئه‌نجامه‌کانی ئه کۆنگره‌یه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، لانه حه‌مه عه‌لی ده‌شڵێت پێویسته هوشیاری له نێوان لایه‌نه ناکۆکه‌کانی عێراقدا هه‌بێت و پێکڕا کار بۆ ئاینده‌ی عێراق بکه‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:59 خوله‌که.