ڕۆزا ئۆتونباێڤا ڕێبه‌ری کاتی قیرغیزسـتان ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته سـوێندی یاسایی خوارد، به‌وه‌ش ده‌بێته یه‌که‌م سه‌رۆکی ژن له مێژووی وڵاتانی ناوه‌ندی ئاسیای سـۆڤێتی جاراندا.
ڕێوڕه‌سمی سنوێندخواردنه‌که له هۆڵێـکی کۆنسێرت له شـاری بشکیک به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند ڕۆژێـک له‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری وڵاته‌که ده‌سـتوری نوێـیان په‌سه‌ندکرد.
خانم ڕۆزا ئۆتونباێڤا له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی که بڕیاره تا سـاڵی 2011 بێت، سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێـکردنی ده‌سـتور ده‌کات و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی یه‌که‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌که که به شـێوه‌یه‌کی دیموکراسـیانه هه‌ڵبژێردرابێت.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که له 10 ی مانگی ده‌ی ئه‌مسـاڵدا سـازبکرێت.