ڕیفراندۆمی ده‌سـتوری له قیرغیزسـتان به‌ڕێوه‌ده‌چێت له میانه‌ی نیگه‌رانیـیه‌کانی نه‌کا ده‌نگدانه‌که ببێته مایه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و پـێکدادان له نێوان قیرغیز و ئوزبه‌کی نه‌ژاده‌کان له باشوری وڵاته‌که‌دا.
ڕێبه‌ری کاتی قیرغیزستان ڕۆزا ئوتونباێڤا که له 7 ی مانگی چواره‌وه ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست دوای ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی که سه‌رۆک کورمانبێـک باکیێڤ له کارخست و 85 که‌سی تێدا کوژران، قایل نه‌بوو ڕیفراندۆمه‌که دوابخات.
ڕێ‌وشـوێنی توندی ئاسایشی له سه‌رانسه‌ری بشکیکی پایته‌خت گیراوه و هه‌روه‌ها له هه‌ردوو شـاری ئۆش و جه‌لال ئابادی باشوری وڵاته‌که که له 10 مانگی شه‌شـدا شه‌ڕێـکی نه‌ژادی تیایاندا هه‌ڵـگیرسـا و بووه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 275 که‌س. هه‌ندێ له کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ژماره‌ی کوژراوان کهیشـتۆته 2 هه‌زار که‌س. زۆربه‌ی خه‌ڵـکی باشوری قیرغیزسـتان هێشـتا پـشـتیوانی له سه‌رۆکی له کار لابراو ده‌که‌ن که هه‌نووکه له وڵاتی بیلاڕووسیا ده‌ژی.
خانم ڕۆزا ئوتونباێڤا به‌ره‌و باشوری وڵاته‌که ڕۆیشـتووه تا ده‌نگی خۆی له زانکۆی ئۆش بدات.
ئه‌م ڕیفراندۆمه که ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیاش پـشـتیوانی لێـده‌که‌ن، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی وڵاته و دانی ده‌سه‌ڵاتێـکی زیاتره به په‌رله‌مانێـک که ئه‌ندامه‌کانی به شێوه‌یه‌کی دیموکراسیانه ههڵبژێرداربن.