ڕۆزا ئوتونباێڤا سه‌رۆکی حکومه‌تی کاتی قیرغیزسـتان بۆ جاری یه‌که‌م سه‌ردانی شـاری ئوش کرد له‌وه‌تای ئاژاوه و توندوتیژی له پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه باشوری قیرغیزسـتانی گرته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی خانم ڕۆزا ئوتونباێڤا به هێزێـکی پاسه‌وانی توندوتۆڵه‌وه به کۆپـته‌رێـک گه‌یشـته شـاره‌که و له‌وێ گوتی حکومه‌ته‌که‌ی به ئه‌وه‌په‌ڕی توانای خۆی کار بۆ بنیادنانه‌وه‌ی شـاری ئوش ده‌کات، بۆیه خه‌ڵـکی ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی، خانم ڕۆزا به ڕۆژنامه‌یه‌کی ڕووسی (Kommersant) گوت ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه ژماره‌ی کوژراوان له توندوتیژیـیه نه‌ژادیـیه‌که‌ی هه‌ردوو شـاری ئوش و جه‌لال ئابادی باشوری وڵات 10 هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌یه که به فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندراوه، گوایه نزیکه‌ی 200 که‌س کوژراون.
هاوکات یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت بلیک داوای کرد لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکرێت که بووه مایه‌ی ئاواره‌بوونی نزیکه‌ی 400 هه‌زار که‌س. به‌ڕێز بلیک ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ی گوت کاتێـک سه‌ردانی ئۆردوگاکانی ناو ئوزبه‌کسـتانی کرد که مه‌زه‌نده ده‌کرێت 100 هه‌زار له ئاواره‌کان په‌نایان بۆ بردبن.
کۆڕه‌وی خه‌ڵـکی پاش ئه‌وه ده‌سـتیپـێـکرد که شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان کۆمه‌ڵه نه‌ژادیـیه‌کانی قیرغیز و ئوزبه‌ک له شـاری ئوش له 10 ی مانگی شه‌ش هه‌ڵـگیرسـا. ئاژاوه‌که ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری گرته‌وه و بۆ چه‌ند ڕۆژێـک به‌رده‌وام‌بوو.