گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆکی له دهسهڵاتخراوی قیرغیزی کورمانبێـک باکایـێڤ له شـاری ئۆشی باشوری وڵات‌دا بۆ لایه‌نگرانی ده‌دوا ده‌سـتڕێژ ده‌سـتیپـێـکرد.
به‌ڕێز باکایـێڤ هه‌ر که ده‌سـتی به پـێشـکه‌شـکردنی وتاره‌که‌ی بۆ جه‌ماوه‌ری 2 هه‌زار که‌سی کرد، ده‌سـت به‌جێ ته‌قه به‌رپابوو.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه ڕوون و ئاشـکرا نیـیه کێ یه‌که‌م جار ده‌سـتی بهدهسـتڕێژکرد، به‌ڵام وێنه‌کانی کامێرای ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌وه پـیشــان ده‌ده‌ن که گرووپـێـک له نه‌یارانی سه‌رۆکی له ده‌سه‌ڵات لابراوی قیرغیزسـتی له‌و کاته‌ی وتاری پـێشـکه‌ش ده‌کرد له سه‌کۆی وتارخوێندنهوهکهی به‌ڕێز باکایێڤ نزیـک ده‌بوونه‌وه.