نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای له قیرغیزسـتان کردووه ئه‌و توندوتیژیـهی باشوری وڵاته‌که‌ی ڕابگرێت ئه‌وه‌ی زیاتر له 200 هه‌زار که‌سی ناچارکردووه ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.
کاربه‌ده‌ســتان ده‌ڵێن ئه‌م شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه‌ی که ئوزبه‌کی نه‌ژادی له هه‌ردوو شـاری ئوش و جه‌لال ئاباد کردۆته ئامانج تا ئێسـتا بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لانی که‌م 170 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 1700 که‌سی دیکه. کاربه‌ده‌سـتانی خاچی سوور ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ی کوژراوه‌کان زۆر له‌وه زیاتره.
ئاژانسه‌کانی فریاگوزاری له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه ده‌سـتیان کردووه به دابه‌شـکردنی کۆمه‌ک و خۆراک به‌سه‌ر خه‌ڵـکی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه‌وه زیانیان پـێـگه‌یشـتووه.
ڕێبه‌ری کاتی قیرغیزسـتان ڕۆزا ئوتونباێڤا ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی سه‌ره‌ڕای توندوتیژیه‌کان، ڕاپـرسی گشـتی له‌سه‌ر ده‌سـتور له کاتی دیارکراوی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا داوایان له قیرغیزستان کرد ڕێـگه نه‌دات ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بـبێته کۆسـپ له به‌رده‌م هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی و ڕاپـرسی گشـتی ئه‌وه‌ی بڕیاره له مانگی ده‌دا سـازبکرێن. هاوکات ئۆفیسی کۆمسیاری باڵای مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی به‌ڵـگه له به‌ر ده‌سـتدایه که نیشانی ده‌دات ئه‌م ئاژاوه‌یه به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژراوه. ده‌شڵێت شه‌وی پـێـنجشه‌ممه پـێـنج هێرش له یه‌ک کاتدا له شـاری ئوش ئه‌نجامدراوه.