ڕۆژی دووشه‌ممه و له چواره‌مین ڕۆژی هه‌ڵـگیرسـاندنی توندوتیژی نه‌ژادی له شـاره‌کانی باشوری قیرغیزســتان ده‌نگی ته‌قه بیسـترا و تا ئێسـتا نزیکه‌ی 100 هه‌زار ئوزبه‌کی ماڵ و حاڵی خۆیان جێـهێشـتووه و ئاواره‌ی سه‌ر سـنووره‌کان بوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌و شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه‌ی له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه هه‌تا ئێسـتا بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به‌لانی که‌م 124 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 1600 که‌سی دیکه. ڕێبه‌رانی ئوزبه‌کی ده‌ڵێن ژماره‌ی کوژراوان زۆر له‌وه زیاتره.
به‌پـێی گوته‌ی گه‌واهیده‌ران تا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی شـاری ئوشدا بینراوان هاتوچۆیان کردووه. هه‌روه‌ها هه‌واڵیش هه‌یه له شـاری جه‌لال ئابادیش پـێـکدادان ڕوویداوه.
قیرغیزیـیه‌کان که‌وتوونه‌ته سووتاندنی ماڵ و دوکان و بازاڕه‌کان له گه‌ڕه‌که ئوزبه‌کیـیه‌کان، هه‌ندێـکیان ده‌ڵێن ئه‌وان به‌رگری له خۆیان ده‌که‌ن له به‌رامبه‌ر هه‌وڵێـکی ئوزبه‌که‌کان بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی باشوری وڵاته‌که‌یاندا.
تا ئێسـتا هۆکاری هه‌ڵـگیرسـاندنی ئه‌م توندوتیژیـیه ڕوون نیـیه، به‌ڵام ڕۆژی دووشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی کاتی ڕایانگه‌یاند که‌وا که‌سـێـکی ناسراویان ده‌سـتگیرکردووه که تاوانبارکراوه به نانه‌وه‌ی ئه‌م ئاژاوه‌یه.
وڵاتی ئوزبه‌کسـتانیش لای خۆیه‌وه ئۆردوگای بۆ ئاواره‌کان کردۆته‌وه. ڕێـکخراوه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانیش ده‌سـتیان کردووه به ڕه‌وانه‌کردنی کۆمه‌ک و پـێداویسـتی پـزیشـکی بۆ باشوری قیرغیزسـتان.
ڕووسیاش هێزی سه‌ربازی بۆ بنکه ئاسـمانیـیه‌که‌ی خۆی له‌و وڵاته ناردووه، به‌ڵام داواکه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی کاتی ڕۆزا ئوتونباێڤای ڕه‌تکردۆته‌وه بۆ ڕه‌وانه‌کردنی سه‌ربازانی ئاشـتی پارێز بۆ ناوچه‌که.
پیته‌ر فیدنسکی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له مۆسـکۆ ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:47 خوله‌كه.