سه‌رۆکی حکومه‌تی کاتی قیرغیزسـتان ڕۆزا ئوتونباێڤا داوای له خه‌ڵـکی شـاری ئوشی باشوری وڵاته‌که‌ی کرد پـێـکدادان له نێوان خۆیاندا ڕابگرن و ئارامی شـاره‌که‌یان بـپارێزن. به‌پـێی کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی له‌و شـاره 23 که‌س کوژراون و زیاتر له 300 که‌سی دیکه برینداربوون.
پـێـکدادانه‌که له نێوان هه‌ردوو نه‌ژادی قیرغیز و ئوزبه‌ک له شه‌وی ڕابردووه‌وه له شـاری ئوش ده‌سـتیپـێـکرد و هه‌تا به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی به‌رده‌وامبووه.
که‌سـانی ئاژاوه‌گێڕ که‌وتنه شـکاندنی شووشه‌ی پـنجهره و سووتاندنی ئۆتۆمبیل و تاڵان‌کردنی شوێنه بازرگانیـیه‌کان. ئه‌م ڕووداوانه وای له حکومه‌تی قیرغیزی کرد باری نائاسایی له شـاری ئوش و سێ ناوچه‌ی دیکه‌ی ده‌وروبه‌ری ڕابگه‌یه‌نێت.
گوته‌بێژێـکی حکومه‌ت گوتی ده‌سه‌ڵاتداران ماشێنی زرێـپۆشـیان بۆ شوێنی پـێـکدادانه‌کان ڕه‌وانه‌کردووه و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان له شه‌ودا ڕاگه‌یاندووه.
توێژهرێـک که له شـاری ئوش بۆ ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ کار ده‌کات به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت به درێژایی شه‌وی ڕابردوو گوێی له ده‌نگی ته‌قه بووه، به‌ڵام له به‌یانیـیه‌وه شـاره‌که ئارامه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه باشوری قیرغیزسـتان بنکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی پـێشـوو کورمانبێـک باکیێڤ بوو، ئه‌وه‌ی له مانگی چوار له ڕاپهڕینێـکدا که 85 که‌سی تیادا کوژران له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا.
له‌و ده‌مه‌وه توندوتیژی و ئاژاوه‌نانه‌وه هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری قیرغیزسـتان ده‌کات.