سەرۆک ترامپ بۆ جاری دووەم لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئمپیچ کرا ، بەڵام هێشتا ڕوون نیـیە بڕیاری ئەنجومەنی سینات لەسەری چی دەبێت، بەڵام ئەوەی دەزانرێت هەتا کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتیـیەکەی دادگایـیکردنەکەی لە ئەنجومەنی سینات دەستپـێناکات.
دکتۆر کرمانج گوندی مامۆستای زانکۆی تێنسی ستەیت لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە دەڵێت ئمپیچکردنی سەرۆک ترامپ هێندەی ئەرکێکی دەستوری و یاسایی دیموکراتەکانە هێندە دەستکەوتی ئەوانی تێدا نیـیە. دەشڵێت "ئەوە دیارکردنی سنوورە لە ڕێگەی قانونی بۆ کەسێک سەرۆکی ئەمەریکابێت و هەوڵی کودەتا بدات بەسەر حکومەتی ئەمەریکادا."
پـرۆفیسۆر گوندی لە درێژەی وتووێژەکەدا باس لە کەسایەتی سەرۆک ترامپ دەکات و دەڵێت" ترامپ توانی شەخسیەتێکی زۆر زۆر گەورە و بەسام لە ناو حزبی کۆماریـیەکان دروستبکات بۆخۆی ، بەوەی کە بەوان بڵێت ئەوان ناتوانن لە بەرامبەر ترامپ هیچ بکەن، وە وەکو ئەو چوار ساڵی ڕابردووەش دەرکەوت کۆماریـیەکان لە ترامپ دەترسان نەک لەبەر ئەوەی ترامپە، بەڵکو لەبەر ئەوەی پـێکەیەکی جەماوەری بەهێزی هەبوو."
درێژەی وتووێژەکە لەم فایلە دەنگیـیەدایە.