Accessibility links

سەتەلایتی کوردستان تیڤی:چەکدارانی ‌حەشدی شەعبی ڕۆژنامەنوسێکی کەناڵەکەمانیان کوشت


ئەرکان شەریف-کامێرامانی کوردستان تیڤی
ئەرکان شەریف-کامێرامانی کوردستان تیڤی

سەتەلایتی کوردستان تیڤی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبیەوە هێرش کراوەتە سەر ماڵی کامێرامانێکی کەناڵەکەیان لە قەزای داقوق و کوشتویانە.

کوردستان تیڤی ئاماژەی بەوەش کردووە،کوشتنی ڕۆژنامەنوسی کەناڵەکەیان پاش هەڵکوتانە سەر ماڵی کامێرامانی کوردستان تیڤی(ئەرکان شەریف) لەشەوی ڕابردوو لە قەزای داقوق بووە و دواتر بە چەقۆ هێرشیان کردۆتە سەر و گیانی لەدەست داوە.

سەتەلایتی کوردستان تیڤی کەناڵی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانە و سەر بە مەکتەبی ڕاگەیاندنی ئەو حیزبەیە.

XS
SM
MD
LG