Accessibility links

دکتۆر سەردار عەزیز: هێشتا کورد پەیمان نامەی سيڤەری جێ نەهێشتووە


سەدەیەک بەسەر پەیمانی سیڤەردا تێدەپەڕێت، کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ لە دەرەوەی هەرێم و شیكەرەوەی سیاسی و نوسەران دەیانەوێ جارێکی تر بە شێوەیەکی زانستیانە دیراسەی ئەو پەیمان نامەیە بکەن کە یەکەمجار بووە دان بە مافی کورددا وەك نەتەوە بنرێت لەلایەن کۆمەڵگای نێو دەوڵەتییەوە، لە هەمان کاتیشدا پشت تێکردنیش بووە لە کورد و دابەش کردنی زێدەکەی، بەهۆی بەرژەوەندی زل هێزانەوە، لەو بارەیەوە دکتۆر سەردار دەڵێت " بڕگەیەک لە سیڤەردا هەیە، ئەو دان پێدانانە بە مەرج بووە، کورد توانای خۆ بەڕێوەبردنی هەبێت، ئێستاش هەروایە کورد سیڤەری تێنەپەڕاندووە".

لەبەشێکی دی وتوێژەکە باس لەوە دەکات ئەگەر سیاسییەکان نەیەن بەدەم ئەم دیراسەیەوە، ئەوا پێویستە دەزگای نیشتیمانی هەبن دوور لە حیزب بۆ شەن و کەوی ئەو پرسە، وەک دەڵێت "بەڕای من هێشتا کورد لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی هاوسێو نێودەوڵەتیدا نەیتوانیوە وەبەرهێنان لەو پەیوەندیانە بکات و زمانی ئەو گەمەکردنە سیاسیانە بدۆزێتەوە دوور لە سۆز. "

لەو چوار وڵاتەی کوردی تیا پارچە پارچە کراوە، ژمارەی دانیشتوانی کورد زۆرە، وەلێ هێشتا لەو دابەش کارییەی پەیمان نامەی سیڤەر دروستی کردووە، کورد رزگاری نەبووە.

لە دنیادا بوونی سەرکردەی نیشتمانی کاریگەری بووە بۆ دروست بوونی چەندین دەوڵەت، ئایا کورد سەرکردەی نیشتیمانی هەبووە، لەو بارەیەوە دکتۆر سەردار دەڵێت " کورد بە درێژایی مێژوو سەرکردەی سیاسی و نیشتیمانی نەبووە، لەهیچ پارچەیەکیان کە ئینتیمای نیشتمانی بوبێت لە هەموو ناوچەکان دوور لە ئینتیمای حیزب، ئەوەش زۆرێک لە تواناکانی کوردی بە زایە بردووە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:58 0:00


XS
SM
MD
LG