Accessibility links

دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز : کورد ده‌بیت جیاواز بێت تاوه‌کو بتوانێت جێگه‌ی خۆی بکاته‌وه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

ره‌نگه‌ هیچ کات به‌ هێندی ئێستا لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کورد له‌ هه‌رێمی کوردستان دوور له‌ یه‌ک و ناکۆک نه‌بن. له‌ کاتێکدا خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ناوچه‌که‌ له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری گۆڕانکاریدایه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ عێراق، هه‌ر لایه‌ن و نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر له‌ نێو خۆی خۆیدا ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی تیا نه‌بێت پێگه‌ی خۆی بپارێزێت، ئه‌وا جگه‌ له‌ هێزێکی به‌کارهاتوو هیچی دیکه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ناکرێت.

دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز وه‌ک شاره‌زایه‌کی بواری سیاسی و شیکه‌ره‌وه‌، ده‌ڵێت "ئه‌و دۆخه‌ جه‌ق به‌ستووه‌ی هه‌رێمی تێکه‌وتووه‌، ئاکامی ناکۆکییه‌کانی رابردووه ‌و ئێستا له‌ ژیانی سیاسیمان ئاماده‌گی هه‌یه‌، له‌و دۆخه‌ که‌سێک یان لایه‌نێک ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تیا بێت واز له‌و خواسته‌ بێنێت که‌ هه‌یه‌تی، که‌ هێشتا دیار نییه‌. ده‌بێت له‌ کوردستان کایه‌یه‌ک بێته‌ ئاراوه‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌رپرسیاربن له‌ به‌ڕیوه‌بردنی هه‌رێمه‌که، ده‌نا ئه‌وه‌ی له‌ 100 ساڵی رابردوو چاوه‌ڕیی ده‌که‌ین، له‌ده‌ستمان ده‌ڕوات‌."

XS
SM
MD
LG