Accessibility links

بەڕێوەبەرایەتی کوردی سوریا 2 ژنی ئەمەریکایی و 6 منداڵ لە خێزانەکانی داعش دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەمەریکا


بەڕێوەبەرایەتی کوردی سوریا دەڵێت لەسەر داوای حکومەتی ئەمەریکا 2 ژن و 6 منداڵ لە خێزانەکانی داعش کە هاوڵاتینامەی ئەمەریکایان هەیە گەڕێندراونەتەوە ئەمەریکا.

کەمال عاکف گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیـیەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا گوتویەتی" لەسەر داوای حکومەتی ئەمەریکا و لە سۆنگەی وابەستەیی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بنەما و ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتیـیەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ، وە خواستی ئازادانەی هاوڵاتیـیە ئەمەریکایـیەکان بۆ گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان بەبێ هیچ فشار و زۆرەملێـیەک، 2 ژنی ئەمەریکا و 6 منداڵ گەڕێندراونەتەوە ئەمەریکا."

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناسنامەکانیان ئاشکرا نەکراون.

ئەمە دووەم جارە بەڕێوەبەرایەتی کوردی سوریا خێزانی داعشی ئەمەریکایی ڕادەستی وڵاتەکەیان بکاتەوە. ساڵی ڕابردوو ژنێکی ئەمەریکایی بە ناوی (سەمەنثا ساڵی) لەگەڵ چوار منداڵی گەڕێندرانەوە ئەمەریکا.

سەمەنثا و منداڵەکانی
سەمەنثا و منداڵەکانی

سەمەنثا لەگەڵ هاوسەرەکەی کە ناوی موسا ئەلحەسانی بوو و بە ڕەچەڵەک مەغریبی بوو، لە ساڵی 2014 لە ڕێگەی تورکیاوە چووبوونە ناو سوریا و پەیوەندیـیان بە داعشەوە کردبوو.

XS
SM
MD
LG