Accessibility links

ڕۆڵی پـێشمەرگە و شەڕڤانانی کورد لە هەردوو ئۆپەراسیۆنی موسڵ و ڕەققە


هاوکاتی ئەوەی سوپای عێراق بە پاڵپشتی هێزەکانی دیکەی دژ بە داعش دەجەنگ بۆ وەدەرنانی ملیتانانی دەوڵەتی ئیسلامی لە شاری موسڵ لە عێراق ، لە هەمان کاتدا هێزەکان بە رابەرایەتی کوردانی سوریا بەرەو شاری رەقە دەڕۆن کە بنکەیەکی دیکەی بەهێزی دەوڵەتی ئیسلامیە. پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا " زڵاتیکا هۆک " لە درێژەی راپۆرتەکەیدا دەڵیت:

هاوپەیمانان بە رابەرایەتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا پشتیوانی هەوڵەکانی شکستهێنان بە گروپی تیرۆرستی داعش لە عێراق وسوریا دەکات. بەڵام تورکیا لە دژی کردەی لەشکریە لە سوریا بە رابەرایەتی کوردەکان کە لە دژی چەکدارانی داعش ئەنجامی دەدەن . ترسی تورکیا لەو بارەیەوە سەرچاوەی لەوەوە گرتوەکە کە بەهێزبوونی کوردانی سوریا بزوتنەوەی سەربەخۆییان لە سوریا بەهێز بکات.

جەنگاوەرانی کوردانی سوریا بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی ئاهەنگی دەسپێکردنی کردنی هەڵمەتی لەشکری بە ناوی غەزەبی فورات یان گێڕا. دوێنێ هێزەکانی سوریا دیموکرات بە پاڵپشتی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان بەرەو شاری رەقەی خەلافەتی داعش بەڕیکەوتن و هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆنترۆڵی چەندان گوندیا کرد. " ئەبو یەزن" فرماندەی لیوای تەل ئەبیەز گوتی هێزەکانمان نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە پایتەختی خەلافەتی داعش واتا لە رەقەوە دوورن و دەڵێت دوێنی ئێمە ئەم ناوچەیەمان لە داعش پاککردەوە. ئا لەم گوندەدا داعش چەند ئوتومبیلێکی بومبرێژکراویان بەجێ هێشتبوو کە تەقینەوە. ئەمرۆش گوندی " ئەبو عەلاش" مان رزگارکرد. هەروەها داعش هەوڵیدا بە ئوتومبیلی بۆبرێژکراو هێرش بکاتە سەرمان بەڵام فرۆکەکانی هاوپەیمان هەمویانی تەقاندەوە. ئێمە ئێستا کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەکەمان کردووە.

" سیهاد بارزانی" فرماندەی پێشمەرگە بۆ یەکەی تانک دەڵێت دەبێت هیزەکانی پێشمەرگە بۆمب و مینە چێندراوەکانی داعش ئەوانەی لەسەر ڕیمان بەرەو شاری موسڵ چاندوونی، دەبێت پوچەڵیان بکەینەوە دەشڵێت دەتوانم بڵیم ئێمە لێرە ئەرکەکەمان نێمچە تەواو کردوە ، بەڵام هێشتا بۆمب و مینی جێندراو لە ناوچەکەدا هەن و شەڕ هێشتا هەر بەردەوامە.

کاربەدەستانی لەشکری عێراقی خۆشحاڵی خۆیان لە هەڵمەتی لەشکری بۆ ئازادکردنی شاری رەقە لە سوریا دەربڕی .

لەو بارەیەوە عەمید" یحیا رەسوڵ " فرماندەی هێزی هاوبەشی لەشکری دەڵێت ؛ کردە لەشکریەکە بۆ گرتنەوەی شاری رەقە لە سوریا زۆر گرنگە بۆ شەرکردنمان لە دژی داعش . رەقە سەرچاوەی هاتنی تیرۆرستانە لێوەی بۆ نێو خاکی عێراق .

بەڵام هاوکاتی ئەوەی کە شەرکردن بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ لە چەکدارانی داعش کە بە رابەرایەتی و هاوئاهەنگی لەشکری عێڕاقی بە رێوەدەچێت ، هاوکات حکومەتی سوریا و روسیای هاوپەیمانی بەشداری لە هەوڵەکانی گرتنەوەی شاری رەقە دا ناکەن.

تورکیای هاوسێی سوریا لە دژی هەر کردەیەکی لەشکری کە بەرابەرایەتی کوردانی سوریا ئەنجام بدرێت . دوێنێ ئەنقەرە رەخنەی لە بەکار هێنانی ئەو هێزانە گرت ئەوانەی کە عەرەب نین ، وەک هێزەکانی کوردانی سوریا کە لە کۆنترۆڵکردنەوەی شاری رەقە بەشادری دەکەن.

" نوعمان کورتولموز" جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکای دەڵێت ؛ دەمەوێت ئەوە بڵیم کە " رەقە " شارێکی بە تەواوی عەرەبیە و لەلایەن کەسانێکەوە کۆنترۆڵ بکرێتەوە کە بە رەگەز عەرەب نین و لەلایەن ئەوانیشەوە بەرێوە ببرێت ، ئەو کارە یارمەتی لە ئاشتی هەرێمیدا نادات.

تورکیا دەترسێت کە رەنگە کوردان ئەو ناوچانەی ئازادی دەکەن خۆیان ببنە خاوەنی بۆ ئەوەی کوردستانێکی سەربەخۆ دابمەزرێنن. وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا پشتیوانی گرنگی هێرشی ئاسمانی بۆ کوردەکان دابین دەکەن و هەروەها کۆمەکیان دەکەن هاوکات راهێنانیشیان پێدەکەن بۆ ئەوەی شەڕ لە دژی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا و عێراق بکەن؛ لەوانە کوردانی خۆجێی و هەروەها بە هێزە عەرەبەکان لە هەردوو وڵاتدا.

XS
SM
MD
LG