ڕێـکه‌وتی 30 ی مانگی دوازده‌ی 2011 ڕه‌وه‌ندی کوردی له له‌نده‌ن خۆپـیشـاندانێـکی سـزدا له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی تورکیا له شـاری له‌نده‌ن بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دژی هێرشی ئه‌م دوایـیانه‌ی ئه‌رته‌شی تورک بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی کورد له‌و وڵاته که 37 قوربانی لێـکه‌وتۆته‌وه.
سه‌دان که‌س له هاوڵاتی کورد له چوار پارچه‌ی کوردسـتانه‌وه له‌م چالاکیـیهدا به‌شـداریـیان کرد. خۆپـیشـاندانه‌که بۆ چه‌ند کاتژمێر به‌رده‌وام بوو.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا داوای له چه‌ند که‌سێـک له به‌شداربووان کرد ڕاوبۆچوونی خۆیان له‌م پـێوهندیـیهدا ڕابگه‌یه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:11 خوله‌كه.