ژماره‌یه‌كى زۆر چه‌كدارى داعش به‌شێوه‌ى مه‌فره‌زه به ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانى كه‌ركوك و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین دا بڵاوبوونه‌ته‌وه، كه پلانى ئه‌و چه‌كدارانه ئه‌نجامدانى كارى توندوتیژی له‌نێو شاروشارۆچكه‌كانە.
نازم كه‌هیه رێكخه‌رى پێشووى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبى له‌كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند،"جم و جۆڵى داعش له ده‌وروبه‌رى حه‌ویجه به‌شێوه‌یه‌ك ته‌شه‌نه‌ى كردووه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك به‌رپرسى ئه‌منى ترسیان له كه‌وتنه‌وه‌ى حه‌ویجه هه‌یه."
گوتیشى، "هه‌موو ئه‌و داعشانه‌ى پێشتر له حه‌ویجه بوون و پێشتر خۆیان شاردبۆوه، ئێستا له ناوچه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتونه‌ته‌وه."
له‌ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا چه‌كدارانى داعش له‌ناحیه‌كانى زاب و ریاز و سنورى حه‌ویجه‌ى رۆژئاواى كه‌ركوك، چه‌ندین پله‌دارى پۆلیس و كه‌سایه‌تى و هاوڵاتیان كوشتون.
هه‌روه‌ها چه‌ند شه‌وێك له‌مه‌وبه‌ر له‌نێو قه‌زاى خانه‌قین سەر بە پارێزگاى دیاله‌شدا ، كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه ئه‌منیه‌تى قه‌زاكه كه‌وتۆته ده‌ست هێزه عێراقیه‌كان، چه‌ند چه‌كدارێكى ده‌مامكدار 7 گه‌نجیان كوشت و دوو گه‌نجى تریان برینداركرد.
به‌پێى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وەکانی سەرەتایی، ئه‌و چه‌كدارانه به‌ماتۆرسکلێت له‌گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى قه‌زاى خانه‌قینه‌وه دزه‌یانكردۆته نێو قه‌زاكه و سه‌ربه‌داعش بوون.
شێركۆ میروه‌یس به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینى یه‌كێتى له‌پارێزگاى دیاله، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه خه‌ڵكى گونده‌كانى پارێزگاى دیاله‌ن و پێشتر له‌موسڵ و ناوچه‌كانى تربوون، جارێكى تر بۆ گونده دووره ده‌سته‌كانى دیاله گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ناوبراو به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"داعشه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌ى مه‌فره‌زه به‌ناوچه‌كه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێت دۆخى ئه‌منى شاروشارۆچكه‌كان تێكبده‌ن."
تێكچوونى ئه‌منیه‌تى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، له‌كاتێكدایه پێشتر پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منیه كوردیه‌كان ئه‌و ناوچانه‌ى ده‌پاراست، به‌ڵام له‌دواى 16 ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردووه‌وه هێزه عێراقیه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا باڵاده‌ست بوون.