Accessibility links

هێزى پێشمەرگە لە ناوچە كێشە لەسەرەكان خەندەق لێدەدات و بەغدا دەترسێت ئەو كارە بۆ دیاریكردنى سنوورى هەرێم بێت


هێزى پێشمەرگە دەیەوێت لە زۆربەى ناوچە كێشە لەسەرەكانى نێوان هەرێم و بەغدا خەندەق لێبدات بە مەبەستى پاراستنى سەنگەرەكانى، ئەمەش نیگەرانى لاى حكومەتى بەغدا دروستكردووە و لە هەندێک ناوچە هێز بەكارهێنراوە بۆ ڕێگرتن لەو كارەى پێشمەرگە.

شێخ جەعفەر مستەفا فەرماندەى هێزەكانى 70 ى پێشمەرگە، ڕەتیكردەوە مەبەستیان لە هەڵكەندنى خەندەق دیاریكردنى سنوورى هەرێمى كوردستان بێت و بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند" لە زۆربەى ناوچەكان خەندەق لێدەدەین و گوێ‌ بە ناڕەزایەتی هیچ لایەكیش نادەین ، دەمانەوێت لەو ڕێگەیەوە سەنگەرەكانى پێشمەرگە توندوتۆڵ بكەین."

بڕیارە هێزى پێشمەرگە لە چەند ناوچەیەكى ترى كێشە لەسەر دەست بە هەڵكەندنى خەندەق بكات ، لە كاتێكدا بەهۆى ناڕازیبوونى بەغداوە ماوەى زیاتر لە هەفتەیەكە كاركردن لە لێدانى ئەو خەندەقەدا ڕاگیراوە كە پێشمەرگە لە نێوان جەلەولا و سەعدیە دەستیپێكرد.

هێمن مەنسور جێگرى بەرپرسى مەڵبەندى خانەقینى یەكێتى بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"بەم نزیكانە هێزى پێشمەرگە كاركردن لەو خەندەقەدا دەست پێدەكاتەوە كە ماوەى زیاتر لە هەفتەیەكە لە نێوان جەلەولا و سەعدیە ڕاگیراوە."

حكومەتى عێراق بە گومانە لەوەى هەڵكەندنى خەندەق لە لایەن پێشمەرگەوە سەرەتاى دیاریكردنى سنوورى هەرێم بێت ، لە كاتێكدا هێزى پێشمەرگە هەڵكەندنى خەندەق بۆ توندوتۆڵكردنى سەنگەرەكانى دەگێرێتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:58 0:00

XS
SM
MD
LG