Accessibility links

دۆخی سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران


بەندیخانەی ورمێ
بەندیخانەی ورمێ

رۆژی هەینی کۆماری ئیسلامی راگەیاند کە مێهرداد تالشی، خەڵکی دیواندەر بە هۆی جەڵتەی دڵ لە بەندیخانەدا گیانی لە دەستداوە. بەڵام بنەماڵەی ناوبراو لە پەیوەندییەک لەگەڵ هەنگاو- رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ ئیدعای کۆماری ئیسلامی بە ڕاست نازانن و دەڵێن نیشانەی ئازاردان بە جەستەی کوڕەکەیانەوە دیارە و پێێانوایە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە.

مێهرداد تالشی
مێهرداد تالشی

لە لایەکی دیکەوە، دادگای کۆماری ئیسلامی لە سنە رۆژی شەممە بڕیاری پێنج ساڵ بەندکردنی بە سەر زارا محەمەدی، ماموستای زمانی کوردی و چالاکی بواری فەرهەنگی و ئەدەبیدا سەپاند.

زارا محەمەدی، لە ئەنجومەنی ئەدەبی و کولتوری نۆژین
زارا محەمەدی، لە ئەنجومەنی ئەدەبی و کولتوری نۆژین

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، ژیلا موستەئجێر، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ – هەنگاو دەڵێت زارا خۆی ڕاگەیاندووە کە لە دادگایی کردنی دا هیچ بەڵگەیەک لە دژی ئەو نەبوو و تەنیا بە هۆی چالاکییەکانی لە چوارچێوەی ڕێکخراوی "نۆژین" دا بووە کە خەڵک بە شێوەی دڵخوازانە، ژنان و منداڵان لە وانەکانی فێربوونی زمانی کوردیدا بەشدار بوونە.

ژیلا موستەئجێری، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو
ژیلا موستەئجێری، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو

لە لایەکی دیکەوە رێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی لە لێداونێکی تەنگەتاویدا هۆشداریدەدات کە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران زێنەب جەلالیان ئەشکەنجە دەکات و بە ئانقەست چاودێری تەندروستی بۆ دابین ناکەن بۆ ئەو مەبەستەی بە ناچار لە گرتە ڤێدئۆ دا تووشی دان پێهێنانی بە زۆری بکەن کە زێنەب تا ئێستا ژێر ئەو گوشارە و ئامادە نەبووە ئەو کارە بکات.

زێنەب جەلالیان
زێنەب جەلالیان

ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی هەروەها ئاماژە دەکات، لە سەرو بەندێک دا کە کوڕۆنا لە نێو خەڵک دا بە ڕادەیەکی زۆر بڵاو بۆتەوە، کاربەدەستانی ئیتلاعات تا ئێستا زێنەبیان بۆ چەندین بەندیخانە گواستۆتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:32 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG