Accessibility links

کوردەکان لە سوریا لە هەڵبژاردنەکانی خۆجێیدا بەشداری ناکەن


هەڵبژاردنی شارەوانی لە دمشق، یەکشەمە ١٦ی سێپتامبری ٢٠١٨ی زاینی
هەڵبژاردنی شارەوانی لە دمشق، یەکشەمە ١٦ی سێپتامبری ٢٠١٨ی زاینی

کاربەدەستانی کورد دەڵێن ئەوان سوریایەکی فێدڕالیان دەوێت کە ڕێز لە خودموختاری بگرێت و مافەکان بۆ کەمینەکانی نەتەوەیی دەستەبەربکات.

بە گویرەی ئاژانسی پەیامنێری ئاسۆشێتێدپرێس هەڵبژاردنەکانی شارەوانی یەکشەمە لە سوریا بۆ یەکەم جار لە وەتا ٢٠١١ەوە بەڕێوەچوون لە دەمێکدا حکومەتی خۆسەری هەریمی کوردەکان نەیهەویست ڕێگا بە دەنگدانەکان بدات.

ڕێژەی بەشداری بۆ دەنگدان لە دمشق لە پلەیەکی مام ناوەندی دابوو و ئەو بەربژارانەی کە پشتیوانیان لە پارتی بەعس دەکرد چاوەروانی دەکرا سەرکەوتووبن.

حەسەن تاراقچی، کاندیدایەکی بەعس لە دمشق، گوتی خزمەتگوزارییەکانی سەرەتایی داخوازی سەرەکی بۆ دەنگدەران بوون دوای ئەوەی زیاتر لە حەوت ساڵ شەڕی نێوخۆیی لە وڵاتدا بەردەوام بووە.

ئەو گوتی:"هیواداراین بتوانین بە داخوازییەکانی خەڵک بگەین و دۆخی خزمەتگوزاری لە شاردا باشتر بکەین."

ئەو شەڕەی حکومەتی بەشار ئەسەد لە گەڵ هێزەکانی ئوپوزسیۆنی خۆجێێ و داعش کرد زیاتر لە ٣٠٠ میلیارد دوڵار زیانی ئابووری هەبووە، ئەوەش بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە. چاودێران دەڵێن لە ئەو شەڕەدا زیاتر لە ٤٠٠،٠٠٠ کەس کوژراون.

بەڵام بو مەسەلەی هەڵبژاردن حکومەت نەیتوانی لە دمشق بە ئەو ولاتر بڕوات، لە نێویاندا هەڵبژاردن لە هەریمی حکومەتی خۆسەری لە باکووری سوریا کە ئەمەریکا پشتیوانیەتی و کەمینەکانی عەرەب و دانیشتوانی تر تێێدا بەشدارن.

ئەو هەریمە لە لایەن ئەنجومەنی دێمۆکڕاتیکی سوریاوە بەڕێوەدەچێت، کە نەیهێشت دمشق هەڵبژاردنەکان لە ئەو هەریمەدا ئەنجام بدات.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئەو هەریمەی کوردان ئیبراهیم دەڵێت: "رژیم لە ئێمە دەخوازێت لە ژێر دەسەلاتداری بەعس دا بین."

کاربەدەستانی کورد دەڵیت ئەوان سوریایەکی فێدڕالیان دەوێت کە ڕێز لە خودموختاری بگرێت و مافەکان بۆ کەمینەکانی نەتەوەیی دەستەبەربکات.

XS
SM
MD
LG