Accessibility links

تەرمی خۆبەخشێکی یارمەتیدەر بە زیانکەوتوەکانی بوومەلەرزە، لە بۆکان بە خاک ئەسپێردرا


بە خاک ئەسپاردن، شەمە 27ی خەزەڵوەری ٩٦ی هەتاوی - بۆکان
بە خاک ئەسپاردن، شەمە 27ی خەزەڵوەری ٩٦ی هەتاوی - بۆکان

تەرمی ئەبووبەکر مەعڕووفی، خۆبەخشێک کە لە کاتی یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوانی بوومەلەرزە گیانی لە دەست دا، لە بۆکان بە خاک ئەسپێردرا.

خۆبەخش، ئەبووبەکر مەعڕووفی
خۆبەخش، ئەبووبەکر مەعڕووفی

کاک ئەبووبەکر، پینج شەمە لە کاتێک دا یارمەتی بۆ خەڵکی بوومەلەرزە لیدراوی کرماشان دەبرد، لە ڕێگا ئوتوموبیلەکەی وەردەگەڕیت و لە ئاکام دا گیانی لە دەست دا.

مەرگی ئەو خۆبەخشە هاوسۆزێکی بەرفرەوانی بە تایبەت لە لایەن خەڵکی کوردستانی ئێرانەوە بە دواداهات. ئەو شارانەی کە تەرمی ناوبراوی بۆ بۆکان پێ دا هاتەوە وەک کرماشان، سقز، سنە جوانڕۆ خەڵک هاوخەمێکی زۆریان بۆ لە دەست دانی کەسێک نیشان دا کە لە ڕیگایەکی دوورە هاتبوو یارمەتیان پێ بکات، وەک چالاکێک ناوبراوی بە "بوومەلەرزەیەک بۆ یەکگرتن" ناوزەد دەکات.

لە دەمێکدا لە چەندین شارەکانی دیکەی کوردستانی ئیرانەوە خەڵک بۆ بۆکان هاتبوون تەرمی ناوبراویان بە خاک ئەسپارد.

هەروەها بە پێی هەواڵێکی تر هەر لە ئەو پەیوەندییەدا، لاوێکی کورد ، هەر لە کاتی هەوڵدان بۆ یارمەتی بە خەڵکی لێقەماو بۆتە قوربانی.

حەسەن سولەیمانی
حەسەن سولەیمانی

ئەو گەنجە وەک تۆڕەکانی ڕاگەیاندن ئاماژەی پێدەکەن بە ناوی حەسەن سلێمانی، خەڵکی ناوچەی داڵاهۆ، رۆژی هەینی لە کاتی هاوکاری کردن بە بوومەلەرزەلێدراوەکان لە سنووری کرماشان بە هۆی ڕووداوی ئوتوموبیل گیانی لە دەست دا.

XS
SM
MD
LG