Accessibility links

خۆپـیشاندانی ناڕەزایی لە دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە چەند وڵاتێکی ئەوروپا بەڕێوەدەچن


خۆپـیشاندانی ناڕەزایی لە دژی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە چەند وێستگەیەکی هاتوچۆی ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا بەڕێوەچوون، لەوانە لە ئەڵمانیا و بەریتانیا.

گوتەبێژێکی پـۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا گوتی یەک لە خۆپـیشاندانەکان دوێنێ یەکشەممە لە فڕۆکەخانەی دوسلدۆرفی ڕۆژئاوای وڵاتەکە سازکرا کە نزیکەی 150 کەس دەبوون و پـۆلیس گازی فرمێسک ڕێژی لە دژیان بەکارهێنا.

هاوکات لە وێستگەی شەمەندەفەری شارەکەش خۆپـیشاندانی ناڕەزایی بۆ هەمان مەبەست لەلایەن کوردەکان و لایەنگرانیان بەڕێوەچووە.

هەروەها لە شاری هامبۆرگیش زیاتر لە 400 خۆپـیشاندەر لە بەردەم کونسوڵخانەی ڕووسیا و پاشان کونسوڵخانەی تورکیا گردبوونەوە.

لە شاری کیلی باکوری ئەڵمانیاش بە سەدان کورد لە دوو وێستگەی هاتوچۆی شارەکە گردبوونەوە.

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیاش کوردەکان و لایەنگرانیان هەردوو وێستگەی شەمەندەفەری مانشستەر پـیککادیللی و کینگز کروسیان ناچارکرد دابخرێن و پـۆلیس ڕێگەی لێ گرتن بچنە ناو وێستگەکەوە.

هەروەها بە دەیان خۆپـیشاندەر توانیان خۆیان بکەن بە وێستگەی شەمەندەفەری مانشستەر و ئەمەش بووە مایەی ڕاگرتنی هاتوچۆی شەمەنەدەفەرەکان.

جێی ئاماژەیە ئەم ناڕەزایـیانە پاش ئەوە دێن کە هیچ هەوڵێکی نێودەوڵەتی نیـیە بۆ ڕاگرتنی ئەو لەشکرکێشیـیەی تورکیا کە لە 20 مانگی یەکەوە بۆ سەر عەفرین دەسـتیپـێکردووە.

XS
SM
MD
LG