Accessibility links

هەوڵی  حه‌شدى توركمانى بۆ چاوترسێن کردنی کوردەکان لە خۆرماتو 


یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى عه‌ره‌بى سونه‌دا به‌یه‌ك لیست له‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ده‌كات، حه‌شدى توركمانى به‌پێشێلكارى و هه‌وڵدان بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ده‌نگده‌رى كورد له‌سندوقه‌كانى ده‌نگدان تۆمه‌تبار ده‌كات.

شه‌لال عه‌بدول قایمامى قه‌زاى خورماتوى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین و كاندیدى یه‌كێتى بۆ په‌رله‌مانى عێراق، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"هه‌ندێك پێشێلكارى له‌لایه‌ن هێزه‌ شیعیه‌كانه‌وه‌ روویداوه‌، هه‌ستده‌كه‌ین ده‌یانه‌وێت كورده‌كان چاوترسێن بكه‌ن، تا رۆژى هه‌ڵبژاردن نه‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان."

گوتیشى"راپۆرتێكمان له‌باره‌ى پێشێلكاریانه‌وه‌ داوه‌ته‌ هێزه‌كانى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێرا،

چاوه‌رێین بزانین له‌ رۆژانى داهاتوو چى رووده‌دات."

لەچه‌ند رۆژى رابردوو و له‌دواى ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا، له‌گه‌ڕه‌كه‌ کەمانیه‌ شیعه‌ نیشینه‌كانى خورماتو ته‌قه‌ له‌چه‌ند گه‌نجێكى كورد كراوه‌ و برینداركراون، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌منیه‌تى قه‌زاكه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌ شیعیه‌كاندایه‌ و كاندیدى توركمانه‌كان ئازادانه‌ بانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن.

عه‌لى حسێنى وته‌بێژى هێزه‌كانى حه‌شدى توركمانى، ره‌تیكرده‌وه‌ پێشێلكارى روویدابێت، گوتى"هاوڵاتیان سه‌رقاڵى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنن، فشار له‌سه‌ر هیچ لایه‌ك نیه‌."

كۆنترۆڵى خورماتو كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى وه‌ڵام دانه‌وه‌ى خێرادایه‌، كاندیده‌ كورده‌كان سه‌ردانیان كردوون و داواى پاراستنى ئه‌منیه‌تیان لێكردوون له‌ كاتى كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ و بانگه‌شه‌ كردندا

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:49 0:00

XS
SM
MD
LG