میدیای ئێرانی ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی به بۆمب شاری "چابه‌هار" ی باشوری هه‌ژاند و کوژرانی به‌لای که‌م 39 که‌سی لێکه‌وتۆته‌وه.
کۆمه‌ڵی سه‌رهه‌ڵداوی سونی' جوندوڵا' به‌رپرسیاره‌تی هێرشه کوشنده‌که‌ی چوارشه‌ممه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ که له ستانی سیستان و بلوچستان نیزیک سنوری ئێران له‌گه‌ڵ پاکستان ڕوی دا.
ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که له نزیک مزگه‌وتێک ئه‌نجامدرا که بۆنهگێرانی عاشورا بۆ ڕێوڕه‌سمی عاشورا خڕبووبوونه‌وه و بۆنه‌ی ناوبراو پـیرۆزترین رۆژانی شیعه ئاینزاکانه.
راپۆرته کانی ناو ئێران ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن که یه‌ک هێرشبه‌ری خۆکوژ کاره‌که‌ی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی توانیان گومانلێکراوی دووهه‌م ده‌ستگیر بکه‌ن به‌ر له‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کی له خۆی به‌ستبوو بته‌قێنێته‌وه.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راک ئۆباما هێرشه بۆمبیه‌که‌ی وه‌ک کردارێکی "قێزه‌وه‌ن و ترسنۆکانه" ناپه‌سند کرد.
سه‌باره‌ت به‌م هێرشه بۆمبییه موعته‌به‌ر شێروانی گفتگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود کوردپور کردووه که ده‌ڵێت که چه‌ند ساڵی ڕابوردودا ئه‌م جۆره کردارانه زۆر بونه وه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وی حکومه‌ت ئێران ده‌ڵێت، ڕون نیه ده‌ستی ده‌ره‌کی ده ئه‌و ڕداوه داهه‌بێت.