Accessibility links

شۆڕش ئەمین: هێزە کوردییەکان پاشەکشێیان کردوو خەڵکەکەیان لەبەردەم لەشکرێکی دیکەدا بەجێهێشت


دوابەدوای لەشکرکێشی هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی و کۆنترۆڵکردنی کەرکوک و زوربەدی ناوچە جێناکۆکەکان، بەڵام نیگەرانییەک لەئارادایە بەرامبەر بارودۆخی خەڵک و ئەو پێشێلکارییانەی کە بەرامبەریانئەنجامدراوە. تا ئێستاکە روون نیە قەوارەی ئەو پێشێلکارییانەی کە حەشدی شەعبی بەرامبەر خەڵک لەکاتی شەڕو پێکدادان و کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەدا..هاوکات جۆو ستۆرك، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ووتی ''پێویسته‌ له‌سه‌ر هێزه‌ عێراقی و كوردییه‌كان هه‌ستن به‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا به‌ جۆرێك كه‌ به‌ته‌واوی تێیدا ڕێز له‌ مافه‌كانی مرۆڤ بگیرێ و ڕێگری بكرێ له‌ ئازاردانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ماڵ و موڵكیان.'''

ئەوەش لەکاتێکدایە له‌ 19 ی تشرینی یه‌كه‌می ڕێكخراوی یۆنامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا هاتبوو كه‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ تۆمه‌تی سووتانی نزیكه‌ی 150 ماڵ و ته‌قاندنه‌وه‌ی 11 ی ماڵی تری له‌ دوز له‌لایه‌ن گرووپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ له‌ ڕێكه‌وتی 16 و 17 تشرینی یه‌كه‌م پێگه‌یشتووه‌.

ئەوەش لەکاتێکدایە له‌ كۆنفرانسێكی 17 ی تشرینی یه‌كه‌مدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران دانی به‌وه‌نا كه‌ پێشێلكاری له‌ دوز كراوه‌و ڕایگه‌یاند ''كه‌ فه‌رمانی تووندی داوه‌ به‌ ده‌ستگیركردنی هه‌ر كه‌سێك كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی ناوخۆیی دروست ده‌كات و هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هاووڵاتیان و ماڵ و حاڵیان''.

دوزخورماتوو شارۆچكه‌یه‌كی فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌ و ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی ده‌وروبه‌ری كەركوك و به‌ دووری 65 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باشووری شاره‌كه‌ و نه‌ته‌وه‌كانی كوردو عه‌ره‌ب و توركمانی تێدا ده‌ژی.
ئه‌م قەزایە له‌ ژێر ئیداره‌ی هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حەشدی شەعبی و پۆلیسی ناووخۆی بووه ‌و له‌ سێ ساڵی ڕابردوودا ناوه‌ ناوه‌ شه‌ڕوپێكدادانی به‌خۆوه‌ بینیووه‌.

دووباره‌ له‌ 16 ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 شه‌ڕوپێكدادان له‌م شارۆچكه‌یه‌ ڕوویدایه‌وه‌ له‌ كاتێكدا هێزه‌ عێراقیه‌كان هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی شاری كەركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی تریاندا. به‌پێی ووته‌ی سێ كارمه‌ندی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی توركمانی، شه‌ڕه‌كانی ڕۆژی 16 ی تشرینی یه‌كه‌م بووه‌ته‌ هۆی كووشتنی 5 كه‌س و برینداربوونی 51 كه‌سی تر.

ئاسۆ جەبار سەبارەت بەو پرسانە وتووێژی لە؛گەڵ چالاکوانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی شۆڕش ئەمیندا سازکردووە...

شۆڕش ئەمین دەڵێت "حکومەتی هەرێم خۆی ئامادەنەکردبوو بۆ هیچ پێشهاتێک، حکومەمت یەک کۆگای ئامادەنەکردبوو خواردنی تیادا هەڵگرێت بۆ پێشهاتێکی لەوجۆرە."

دەشڵێت "ئەو هێزانەی لەوێبوون پاشەکشێیان کردوو خەڵکەکە لەبەردەم لەشکرێکی دیکەدا بەجێما."

هاوکات شۆڕش رایوایە کە " کورد لەو ناوچانە سیاسەتی زۆر هەڵەیان پیادەکردووە، نەیانتوانیبوو ئاشتەوایی لەنێوان ئەو پێکهاتانەو کورددا دروستبکەن."

XS
SM
MD
LG