Accessibility links

ڕاپۆرتێک لە بارەی هۆکارەکانی تا ئێستا دەستگیر نەکردنی تۆمەتبارەکانی کەیسی کوشتنی ئەفسەرەکەی سلێمانی


Security forces stand at a checkpoint in the city of Sulaimaniyah
Security forces stand at a checkpoint in the city of Sulaimaniyah

تا ئێستا تاوانبارانی دۆسیەی کوشتنی (نەقیب محەمەد) وە بریندارکردنی سێ هاوکاری لە بەڕێوەبەرایەتی ڕوبەڕووبونەوەی توند و تیژی دژی ئافرەتان و خێزان-لە سلێمانی دەستگیرنەکراون، عەمید سەرکەوت عومەر، بەڕێوەبەری ڕوبەڕووبونەوەی توند و تیژی دژی ئافرەتان و خێزان دەڵێت” ئەمانە کە دەستگیر نەکراون لە شوێنی خۆیان( شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکە) واتە هەڵهاتوون و ڕایان کردووە، کە ڕایانکردووە بۆ دەرەوە، یان کێیان لە پشتەوەیە؟ یاخود کێ تەداخولی کردووە؟ هیچ زانیارییەکی لەو شێوەیە لەبەردەستی مندا نیە، دەشڵێت” وەک دەزانرێت وڵاتی ئێمە وڵاتێکی فراوانە خەڵک بە ئاسانی دەتوانێت بچێت لە نێوان شارەکاندا بڕوات حەشارگە بۆخۆی بدۆزێتەوە بەڵام ئەوە زۆر ناخایەنێت ئەوەی کە لەکاتی تاوانەکەدا دەستگیرنەکرا مانای وانیە کە ئیتر تەواو دۆسێیەکە دادەخرێت و ڕێوشوێن ناگیرێتەبەر، کێشەی وا زۆر بووە لە پۆلیس کە لە کاتی تاوانەکەدا تاوانبارەکە دەستگیرنەکراوە بەڵام دواتر توانیوییانە دەستگیری بکەن، ئاڵا لەتیف-یش خوشکی (نەقیب محەمەد) داوا دەکات حکومەت خۆی بکاتە خاوەنی کەیسەکە وە ئەو کەیسە لە دادگای سەربازی یەکلایی بکرێتەوە.”

”تا ئێستا تاوانبارانی ئەنجامدەری ئەو تاوانە دەستگیرنەکراون ”

عەمید سەرکەوت عومەر بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی دەڵێت”ڕاستە ئەو ستافە ستافی بەڕێوەبەرایەتیەکەی ئێمە بوون چوبون بۆ دەستگیرکردنی کەسێک کە فرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، بەڵام وەک هەر دۆسێیەکی تاوانکاری تر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیە و لە یەکێک لە بنکەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت ئەوان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، تا ئێستا تاوانبارانی ئەنجامدەری ئەو تاوانە دەستگیرنەکراون، ئەو حاڵەتانە وەکو هەر کێشە و تاوانێکی تر تاوانبارەکە لە کاتی تاوانەکەدا ئەگەر لەو شوێنەدا هێزی تری لێبێت دەستگیر دەکرێت، ئەگەر دەستگیریش نەکرا ئەوا وەک هەر حاڵەتێکی تر پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی ئەنجامدەری تاوانەکە دەبێت ئێستا پۆلیس سەرقاڵی کاری پێویستە بۆ دەستگیرکردنی ئەو تاوانبارانە. ”

”هۆکاری دەستگیر نەکردنی تاوانبارەکان ”

دەربارەی هۆکاری دەستگیر نەکردنی ئەو کەسانە؟ بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕوبەڕووبونەوەی توند و تیژی دژی ئافرەتان، وتی” دەستگیر نەکردنیان پەیوەندی بەوەوە هەیە کە هەرکەسێک تاوانێک دەکات نایەوێ خۆی ڕادەست بکات، ئەگەر لە شوێنی تاوانەکەدا دەرفەت نەبێت بۆ دەستگیرکردنی ئەوا دەچێت خۆی دەشارێتەوە، وەک دەزانرێت وڵاتی ئێمە وڵاتێکی فراوانە خەڵک بە ئاسانی دەتوانێت بچێت لە نێوان شارەکاندا بڕوات حەشارگە بۆخۆی بدۆزێتەوە بەڵام ئەوە زۆر ناخایەنێت ئەوەی کە لەکاتی تاوانەکەدا دەستگیرنەکرا مانای وانیە کە ئیتر تەواو دۆسێیەکە دادەخرێت و ڕێوشوێن ناگیرێتەبەر، کێشەی وا زۆر بووە لە پۆلیس کە لە کاتی تاوانەکەدا تاوانبارەکە دەستگیرنەکراوە بەڵام دواتر دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچون پۆلی دەستیان گەیشتووە پێی و توانیوییانە دەستگیری بکەن، ئێمە ئومێدمان زۆرە کە ئەمڕۆ یا سبەی دامودەزگاکانی پۆلیس ئەو تاوانبارانە دەستگیر دەکەن، درەنگ کەوتنی دەستگیرکردنی ئەو تاوانبارانە گرنگی کەیسەکە کەم ناکاتەوە بەڵکو هەرکات دەستگیر بکرێن بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن. ”

”ئایا ئەو تاوانبارانە هەرێمی کوردستانیان بەرەو وڵاتێکی دەرەوە بەجێ هێشتووە؟ ”

بەپێی دەنگۆی هەندێک لە میدیا لۆکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو کەسانەی تاوانبارن لەو دۆسێیە بە هاوکاری بەرپرسێکی باڵا هەرێمی کوردستانیان بەرەو وڵاتێکی دەرەوە بەجێ هێشتووە، سەبارەت بەوەی ئەو دەنگۆیانە تا چەند ڕاستە؟

عەمید سەرکەوت عومەر بەڕێوەبەرایەتی ڕوبەڕووبونەوەی توند و تیژی دژی ئافرەتان و خێزان وتی” ئەمانە کە دەستگیر نەکراون لە شوێنی خۆیان( شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکە) واتە هەڵهاتوون و ڕایان کردووە، کە ڕایانکردووە بۆ دەرەوە، یان کێیان لە پشتەوەیە؟ یاخود کێ تەداخولی کردووە؟ هیچ زانیارییەکی لەو شێوەیە لەبەردەستی مندا نیە. ”

” کاری ئێمە گرنگی و مەترسی هیچ کەمتر نیە لە گرنگی ڕووبەڕوبونەوەی تیرۆر ”

عەمید سەرکەوت ئەوەشی وت” کاری ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی ڕوبەڕوبونەوەی توند و تیژی دژی ئافرەتان و خێزان گرنگی و مەترسی هیچ کەمتر نیە لە گرنگی ڕووبەڕوبونەوەی تیرۆر و ئەو بەڕێوەبەرایەتی و دامودەزگایانەی کار بۆ ڕوبەڕووبونەوەی تیرۆر دەکەن، کاری ئێمە شەڕە دژی کەلتور و دابونەریتێکی کۆن و سواوی کۆمەڵگاکەی خۆمان، شەڕ کردن لە گەڵ ئەم نەریتە کۆن و عەقڵیەتە شەڕێکی قورسە، هەموو یەکێک لە ئێمە لە میانەی جێبەجێکردنی ئەرکەکەی خۆماندا ڕەنگە ڕۆژانە ڕوبەڕووی مەترسی و گیر و گرفت ببینەوە، کاری ئێمە پاراستن تێیدا لە %100 نیە هەر لە میانەی ئەرکەکانماندا ڕوبەڕووی هەڕەشەو مەترسی دەبینەوە، سروشتی کارەکەشمان وایە کە سەر ئێشە بۆ ستافەکانمان دروست دەبێت، وە کاری پۆلیسی بە گشتی لە دنیادا بەوجۆرەیە. ”

” داوامانکردووە بە زوترین کات بێن بە دەم داواکارییەکانمانەوە ”

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕوبەڕووبونەوەی توند و تیژی دژی ئافرەتان و خێزان ئەوەشی وت ” ئێمە پێشتریش داوامانکردووە لە دوای ڕووداوەکە کە تاوانباران دەستگیر بکرێن، هاوکات داوای ئەوەشمان لە حکومەت کردووە کە ئەم دەزگایانەی ئێمە پێویستی بە کۆمەک و پشتیوانی زۆر زیاتر هەیە ئەو ئەرکانەی ئێمە لە ئێستادا پێی هەڵدەستین زۆر زیاترە لەو توانایانەی لەبەر دەستی ئێمەدایە، داوامانکردووە بە زوترین کات بێن بە دەم داواکارییەکانمانەوە تا لە کاتی ڕوبەڕووبونەوەی تاوانباران و جێبەجێکردنی ئەرکەکانماندا هەر نەبێت زیانی کەمترمان بەربکەوێت. ”

” هۆکارەکانی زیادبوونی توند و تیژی ”

عەمید سەرکەوت عومەر ئەوەشی وت ” توند و تیژی و کێشە و گرفت لە کۆمەڵگای ئێمەدا زۆرە، ناسەقامگیری ئەمنی و سیاسی لەو چەند ساڵەی ڕابردوودا هۆکارن بۆ ئەوەی لە گەڵ خۆیدا گیر و گرفت و کێشەی کۆمەڵایەتی دروست کردووە جگە لە فراوانبوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خراپ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا یەکێکی ترن لە هۆکارەکانی توند و تیژی کە ئامارەکان زیاد ببن. ”

”قسەی خانەوادەی نەقیب محەمەد ”

لای خۆشیانەوە خانەوادەی نەقیب محەمەد داوا دەکەن کە حکومەت خاوەندارێتی ئەو کەیسە بکات.

لەو بارەیەوە ئاڵا لەتیف، خوشکی نەقیب محەمەد بەدەنگی ئەمەریکای وت ” ئێمە پێمان وایە دەبێت کەیسی نەقیب محەمەد، حکومەت بۆ خۆی خاوەندارێتی بکات، ئەم کەیسە دەبێت لە دادگای سەربازی یەکلایی بکرێتەوە، وە خاوەندارێتی ئەم کەیسە دەگەڕێتەوە بۆ (شۆخان-هاوسەری نەقیب محەمەد)، دواتر باوک و دایکمان، وە خوشکەکانی نەقیب محەمەد. ”

ئاڵا لەتیف و نەقیب محەمەد
ئاڵا لەتیف و نەقیب محەمەد

ئاڵا ئەوەشی وت” ئێمە لە پای داواکارییەکانمان هەموو ڕۆژنامەنوسان و خەڵکانێک کە ئیشییان بە سەروەر بوونی یاسا هەیە لە کۆمەڵگای کوردیدا بە هاوکاری خۆمان دەبینینەوە، پێمان وایە ئەوان بەشێکن لە پشتیوانی ئێمە وە هێز بە ئێمە دەبەخشن کە بەردەوام بین لە هەڵگرتنی ئەم کۆستە گەورەیە. ”

جێی باسە ئێوارەی ڕۆژی شەممە مەفرەزەیەکی بەڕێوەبەرایەتی ڕوبەڕوبونەوەی توند و تیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە کاتی جێ بەجێکردنی فرمانی دادگا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک دەچنە یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی، بەڵام لە لایەن کەسێکی نزیک لەو تۆمەتبارەوە تەقە لەو مەفرەزەی پۆلیس دەکرێت، لەوێدا (نەقیب محەمەد لەتیف) گیان لە دەستدەدا، وە سێ هاوکاری تریشی بریندار دەبن، تا ئێستا هیچ کەس لەسەر ئەو تاوانە دەستگیر نەکراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:02 0:00


XS
SM
MD
LG