Accessibility links

د.هێرش:ئەگەر بەمشێوەیەی ئێستا ڤاکسین دابین بکرێت تا سەری ساڵ ناتوانرێت هەموو فەرمانبەران بکوترێن ڕەنگە قەیرانی ڤاکسین دروست ببێتەوە


د.هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی
د.هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی

لە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوێنێ دووشەممە بڕیاردرا، دەبێت تا 01/01/2022 هەموو فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا وەربگرن، ئەگەرنا ئەوا بەپێی وتەی وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو فەرمانبەرانەی هەردوو ژەمەکەی ڤاکسینییان وەرنەگرتووە ئەوا ڕووبەڕووی ڕێکار دەبنەوە، بەڵام د.هێرش سەید سەلیم دەڵێت ئەگەر بەمشێوەیەی ئێستا ڤاکسین دابین بکرێت هەر لەبەغدادەوە ڤاکسین بێت بۆ هەرێمی کوردستان، وە حکومەتی هەرێم خۆی دەست نەکات بە کڕینی ڤاکسین ڕەنگە ئەزمەیەکی ڤاکسین دروست ببێتەوە، ناتوانرێت تا سەری ساڵ ناتوانرێت هەموو فەرمانبەران بکوترێن.

ئەگەر وانەکرێت ئەوا وای بۆ دەچم ئەزمەیەکی ڤاکسین دروست ببێتەوە،

د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت بڕیارەکە خۆی لە جێی خۆیایەتی بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، دەکرا زوتریش بێت، بەڵام دەبێت ڕەچاوی ئەوەش بکرێت کە حکومەت دەچێتە ژێرباری ئەوەی کە فرمانێک بۆ سەرجەم فەرمانبەران دەربکات دەبێت هەوڵی ئەوەش بدات ئەو بڕە ڤاکسینە وەکو خۆی دابین بکرێت، چونکە بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەست وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەوەدەچێت ملیۆنێک فەرمانبەر هەبێت لە هەرێمی کوردستاندا ئەمەش دەبێت یا ئەو بڕە ڤاکسینەی لە بەغدادەوە دێت زیاتر بکرێت یاخود حکومەت خۆی لەڕێگای وەزارەتی تەندروستییەوە گرێبەست بکات لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی ڤاکسین ئەگەر وانەکرێت ئەوا وای بۆ دەچم ئەزمەیەکی ڤاکسین دروست ببێتەوە، یاخود دەکرێت جێ بەجێکردنی ئەم بڕیارە بە پلەبەندی بێت و سەرەتا ناوەندەکانی خوێندن بگرێتەوە چونکە ئەوانە زۆر زۆر گرنگن دواتر دەکرێت ئەو فەرمانگە و شوێنانە بگرێتەوە کە لۆدێکی زۆرییان لەسەرە.

بڕیارە نوێیەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی.

د.هێرش ئاماژەی بەو ڕێکارانەی خۆیان کرد کە وەک بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی کرد و وتی لە دوێنێوە ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕێوشوێنی خۆمان گرتۆتەبەر، بۆ ئەو خوێندکارانەی یا مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان کە خولی فێربونیان لە ناوەندەکانی تەندروستی هەیە ڕێگە نادەین بەشداری هیچ خولێک بکەن هەتا ڤاکسینییان وەرنەگرتبێت یاخود پشکنینی نوێی کۆرۆنایان پێ نەبێت کە لە هەفتەیەک کەمتر نەبێت.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەشڵێت جگە لەوە بڕیاردراوە ڕێگە بەو کەسانە نادرێت سەردانی نەخۆش بکات لە نەخۆشخانەکان ئەگەر ڤاکسینییان وەرنەگرتبێت یا پشکنینی نوێییان پێ نیە نەدرێت. , وە بۆ هاوەڵانی نەخۆشی کۆرۆناش بڕیاردراوە جێگۆڕکێ نەکرێت و یەک کەس چاودێری بکرێت.

ئەگەر بەمشێوەیەی ئێستا ڤاکسین دابین بکرێت تا کۆتایی ساڵ ناتوانرێت هەموو فەرمانبەران بکوترێن

پێویست دەکات وەزارەتی تەندروستی و ئەو لیژنەیەی دانرابوون بۆ کڕینی ڤاکسین ڕونکردنەوە بدەن، چونکە هەروەک دەزانرێت لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤاکسین حکومەتی هەرێم بانگەشەی کرد کە بودجەیەکی تایبەتی بۆ کڕینی ڤاکسین تەرخانکردووە، بەداخەوە تا ئێستا هیچ سەرەداو و ڕونکردنەوەیەک دیار نیە لەو لیژنەیەوە، پێویست دەکات پەلە بکات لەو بابەتە. د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وایوت

د.هێرش ئەوەشی وت ئێمە ئێستا وەک بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی زیاتر لە سەد هەزار ڤاکسینی ئەمبارکراومان هەیە لەوەدەچێت تا مانگێکی تر ئەم کاتانە بگاتە دوو سەد هەزار، واتە تا کۆتایی ساڵ ئەگەر بەمجۆرە بێت ئێمە دەتوانیین سێ سەد هەزار کەس بکوتین بۆیە حکومەت کە بڕیارێک دەدات دەبێت بیر لە چۆنێتی جێبەجێکردنیشی بکاتەوە بۆ هەموو فەرمانبەران و فەرمانگەیەک وەک یەک بێت نەک بۆ هەندێک ئیجباری و بۆ هەندێکی تر بەوجۆرە نەبێت.

تا ئێستا لە سلێمانی نەگەیشتوینەتە لە %15 کە هاوڵاتیان ڤاکسینییان وەرگرتووە

هەروەها د.هێرش وتیشی بۆ بابەتی بەرگری گشتی، کاتێک دروست دەبێت کە ڕێژەی کوتان بگاتە لە %40 بەڵام ئێمە تا ئێستا لە سلێمانی نەگەیشتوینەتە لە %15 کە هاوڵاتیان ڤاکسینییان وەرگرتووە بۆیە دەبێت زەمینەسازی بۆ ئەو بڕیارانە بکرێت.

د.هێرش لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی ئەم شێوازی ناچارکردنەی خەڵک بۆ وەرگرتنی ڤاکسین ڕێگایەکی گونجاوە، چونکە ئێستا هەموو دنیا پەیوەندی هەیە بە بابەتی ڤاکسینەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:48 0:00


XS
SM
MD
LG