Accessibility links

بەرزان شێخ محەمەد: نرخی یەک لیتر بەنزین دەگاتە زیاتر لە هەزار دینار، نرخی نەوت و غاز و خواردنیش زیاتر بەرز دەبێتەوە


بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەفراکسیۆنی گۆڕان
بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەفراکسیۆنی گۆڕان

بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێتئەگەر حکومەت پلانی جدی نەبێت ئەوا هەر یەک بەفر لە پێنجوێن ببارێت نرخی یەک لیتر بەنزین دەگاتە زیاتر لە هەزار دینار، بەدوایدا نرخی غاز و نەوت و خۆراک و پێداویستی ڕۆژانەش زیاتر بەرزدەبێتەوە، بەداخەوە تا ئێستا حکومەت خۆی جدی نەبووە ئەگەرنا ئەو پارەیەی بۆ کڕینی سوتەمەنی لەدەرەوە بەکاریدەهێنێت دەتوانێت لە دروستکردنی پاڵاوتگەی ناوخۆ بەکاریبهێنێت کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کرێی تێچونی سوتەمەنی نەدرێت و هەرزان بفرۆشێتەوە، دەشڵێت ”هەرچەندە لە وڵاتێکین خاوەن یەکەم یەدەگی غازین بەڵام حکومەتی هەرێم بڕێک غاز دەخاتە بازاڕ خۆیشی دەزانێت بەشی پێداویستی هاوڵاتیان ناکات بەڵام بۆ ئەوەی نرخەکەی گران بێت وادەکات.

”لەچەند ڕێگایەکەوە حکومەت دەتوانێت هەوڵی هەرزانکردنی نرخی بەنزین بدات

هەروەها وتی حکومەت دەتوانێت هەوڵی جدی بدات بۆ هەرزان کردنی نرخی بەنزین و سوتەمەنییەکانی تر لەچەند ڕێگایەکەوە، یەکێک لەو ڕێگایانە هەروەک چۆن پێشتر کۆنترۆڵی کواڵتی سوتەمەنی کرد ئێستاش دەتوانێت کۆنترۆڵی نرخەکەی بکات.

پێشتر وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند لە ڕێگای تیلفۆنەوە گەیشتونەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی چارەسەری بەرزی نرخی بەنزین بکەن ڕۆژانە بەغداد یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان بنێرن.

بە دڵنیاییەوە دەڵێم پاڵاوتگەیەکی بەنزین ئەو بڕە پارەیەی تێ ناچێت

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت یەکێک لەو ڕێگا چارانەی کە هەرێم دەتوانێت بیگرێتە بەر ئەوەیە دەسەڵات لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بدرێتەوە پارێزگاکان بەداخەوە وەزیری سامانەسروشتییەکان دەڵێت، بە یەک تیلفۆن کێشەکەم چارەسەر کرد لەگەڵ بەغداد، ڕۆژانە حکومەتی ناوەندی عێراق یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێم دەنێرێت لەکاتێکدا بەپێی ئەو داتایانەی لای ئێمەیە هەر چوار پارێزگاکە ڕۆژانە پێویستییان بە هەشت ملیۆن بەنزینە، ئەی باشە ملیۆنێک لیتر چی چارەسەر دەکات؟

بەرزان شێخ محەمەد زیاتر ڕونیکردەوە بۆیە دەڵێم حکومەت کەمتەرخەمە بۆ هەرزانکردنی نرخی بەنزین، چونکە هەر بۆ نمونە لە ناوەندی شاری سلێمانی سەدان ئاپارتمان دروستکراوە بیست قات و سی قات، چۆڵن، ئەی بۆ حکومەت لەبری ئەوە وەبەرهێنەرانە هانبدات بۆ دروستکردنی پاڵاوتگەی بەنزین کە بە دڵنیاییەوە دەڵێم پاڵاوتگەیەکی بەنزین ئەو بڕە پارەیەی تێ ناچێت.

حکومەتی هەرێم ئەو بڕە غازەی دەخاتە بازاڕەوە دەزانێت کە بەشی هاوڵاتییان ناکات بەس بۆ ئەوە وادەکات تا نرخی غاز بەرزبکاتەوە

دەربارەی گرانی نرخی غاز جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی هەرچەندە ئێمە لە دەوڵەمەندترین وڵاتی سەرزەوین لە یەدەگی غازدا بەڵام حکومەت ئەو بڕە غازەی دەخاتە بازاڕەوە دەزانێت کە بەشی هاوڵاتییان ناکات بەس بۆ ئەوە وادەکات تا نرخی غاز بەرزبکاتەوە بۆیە دەڵێم کێشەکە حکومەتە نەک خەڵک.

نرخی یەک لیتر بەنزین لە هەزار دینار تێپەڕ دەکات

بە وتەی بەرزان شێخ محەمەد نرخی یەک لیتر بەنزین لە هەزار دینار تێپەڕ دەکات لەو ڕوەوە وتی ئەگەر حکومەت ئاوا بە کەمتەرخەمی سەیری ئەم بابەتە بکات و بەرنامە و پلانی نەبێت ئەوا هەر یەک بەفر ببارێت لە پێنجوێن ئەوکاتە ڕێگا و بان دەگیرێت و ناتوانرێت سوتەمەنی لەدەرەوە بهێنرێت ئەوکاتە نرخی یەک لیتر بەنزین بە پێشبینی ئێمە دەگاتە زیاتر لە هەزار دینار بۆ یەک لیتر.

”نرخی غاز و نەوت و خواردەمەنیش زیاتر بەرزدەبێتەوە”

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشبینی ئەوەشی کرد، جگە لە نرخی بەنزین نرخی نەوت و خۆراک و هەموو پێداویستییەکان بەرزببێتەوە، وتی چونکە ئێمە وڵاتێکی بەکاربەرین زیاتر خۆراک و پێداویستیمان لە دەرەوە بۆ دێت کاتێک نرخی بەنزین بەرز ببێتەوە واتە نرخی گواستنەوە و هێنانی خۆراک و کەلوپەلیش بەرزدەبێتەوە بۆیە هەموو شتەکان بەیەکەوەن و پێکەوە نرخیان بەرز دەبێتەوە.

هەروەها وتی نەوت لە هاویندا لە کوردستان گرانبووە بەبڕوای من لە زستان گرانتر دەبێت، بەداخەوە وەک وت، چارەسەر ئاسانە بەڵام حکومەتی هەرێم خۆی نایەوێت چونکە ئەوەندەی پارە خەرج دەکات بۆ کڕینی سوتەمەنیەکان لەدەرەوە دەتوانێت بەو پارەیە پاڵاوگەیەک دابمەزرێنێت لەناوخۆی هەرێمدا بەنزین و غاز و نەوتی سپی بەرهەم بهێنرێت ئەوکاتە تێچوو و نرخی کەمتر دەبێت بەڵام حکومەتی هەرێم خۆی نایەوێت.

”لە هەڵبژاردندا هەر هاوڵاتییەک لای خۆیەوە تۆڵەی لە حیزبەکان کردەوە”

پێشتر بەرزان شێخ محەمەد ئەوەی بەدەنگی ئەمەریکا ڕاگەیاندبوو کە ئەنجومەنی پارێزگا دەسەڵاتییان نیە، تەنانەت پارێزگاریش پێیان دەڵێت خۆ ئێوە منتان دانەناوە من بەفرمانی وەزارەتی ناوخۆ لە پۆستەکەمم

پێشتر کە ئەو قسانەم بۆ ئێوە کرد تا ئێستاش هیچ لە دۆخە سیاسییەکە نەگۆڕاوە تەنها هەڵبژاردنێک کراوە کە هەر هاوڵاتییەک لای خۆیەوە تۆڵەی لە حیزبەکان کردۆتەوە هەرچەندە لەوانەیە بە کورسی ژمارەیان زۆر بوبێت بەڵام لە ڕووی جەماوەرییەوە هەموویان دەنگییان کەمیکردووە، هیچ گۆڕانکارییەک نە لە سیستمی حوکمڕانی کوردستان نە لەیاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕووی نەداوە. بەرزان شێخ محەمەد جێگری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وایوت

زۆر بڕیار هەیە لە حکومەتی ناوەندی (واتە حکومەتی هەرێمەوە) دەردەچێت،

بەرزان شێخ محەمەد ئەوەشی وت ئێمە وەک ئەنجومەنی پاڕێزگاکان دەسەڵاتمان بەسەر حوکمەتە خۆجێییەکانەوە هەیە، بەڵام بەڕاستی زۆر بڕیار هەیە لە حکومەتی ناوەندی (واتە حکومەتی هەرێمەوە) دەردەچێت، وە ئەو دەسەڵاتەی لای پارێزگارە، پارێزگار لە چوارچێوەی(یەک دوو بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ) کارەکانی دەکات، بەداخەوە ئێمە ڕاستیەکان باس دەکەین کە ئەوە تواناکەمانە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:38 0:00



XS
SM
MD
LG