Accessibility links

گوڵیزار سندی: ئاگادار کراوینەتەوە تا پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ نەوتی سپی بەسەر هەموو ماڵێکدا دابەشدەکرێت


گوڵیزار عەلی

” داوامان کردووە یا وەزیری سامانە سروشتییەکان بێتە پەرلەمان یا لیژنەکەمان سەردانی وەزارەت بکات لەسەر بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی”

کەمبونەوەی سوتەمەنی و غاز وە بەرزبونەوەی نرخەکانیان لە هەرێمی کوردستان گرفتی بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە، لەو ڕوەوە جێگری سەرۆکی لیژنەی لیژنه‌ى وزه‌ وسامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی گوڵزار سندی بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ” داوامان کردووە یا وەزیری سامانە سروشتییەکان بێتە پەرلەمان یا لیژنەکەمان سەردانی وەزارەت بکات لەسەر بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی”

”کێشەی کەمبونەوەی ڕێژەی غاز و بەرزبوونەوەی نرخی غاز هونەری بوو، ئێستا چارەسەربووە”

هەرچەندە لیژنەکانی قایمقامیەتی پارێزگاکان هۆشداری دەدەنە فرۆشیارانی غازی ماڵان بەڵام بەرزبونەوەی نرخی غاز گرفتێکی تری هاوڵاتیان بوو کە لەم هەفتەیەدا بۆیان دروستبووە. ”

جێگری سەرۆکی لیژنەی لیژنه‌ى وزه‌ و سامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی دەڵێت”گرفتی کەمی غاز هونەری بووە.، لەو ڕووەوە وتی: هۆکاری کێشەی غاز کە چەند ڕۆژێکە هەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێویستی بە چاککردنەوە هەبوو،(کۆرۆمۆ) ساڵی جارێک دەبێت سیانە بکرێت بۆیە کێشەکە هونەری بوو. ”

وتیشی” ئێستا کێشەی غازمان نیە و چارەسەربووە، ئەوەی هەیە کێشەی بەنزین و نەوتی سپییە بۆ ماڵان. ”

” ئاگادار کراوینەتەوە تا پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ نەوتی سپی بەسەر هەموو ماڵێکدا دابەشدەکرێت”

سندی ئەوەشی وت” بە زارەکی ئاگادار کراوینەتەوە کە تا پێش کۆتایی ئەمساڵ و پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر هەموو ماڵێکدا دابەش دەکرێت، بۆ ئەوەش دابەشکردنی نەوت سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست پێدەکات، دواتر گوندەکان و دەرەوەی شار، لە قۆناغی سێیەمیشدا نەوت بەسەر ناوەندی شارەکاندا جێ بەجێ دەکرێت، بۆ ئەمەش لیژنە پێکهێنراوە لە وەزارەتەوە بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و بەنزین”

” دەبێت وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین و سوتەمەنی گەرەنتیمان بداتێ”

سەبارەت بە کێشەی بەنزینیش، جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وتی” بۆ ئەم گرفتە دەبێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەکان دابنیشین و داوای چارەسەر بکەین چونکە ئەو بڕە یەک ملیۆن لیترە بەس نیە وە دەبێت دڵنیا بین ئەو چارەسەرە کە بەغداد بەنزین دەنێرێت بەردەوام دەبێت یا گرەنتی نیە؟ لە کاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق نامێنێت ئایا گەرەنتی چیە؟ بۆیە دەبێت وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین و سوتەمەنی گەرەنتیمان بداتێ.”

کێشەی کەمبونەوەی سوتەمەنی و بەرزبونەوەی نرخی غاز و نەوتی سپی و بەنزین لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێش وەختیەکەی پەرلەمانی عێراق لەهەرێمی کوردستان سەریهەڵدا هەرچەند دوو ڕۆژ لەمەوبەر سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند” لیژنەیەکی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی سەردانی بەغداد بکەن بەمەبەستی دابینکردنی بەشە سوتەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:30 0:00


XS
SM
MD
LG