Accessibility links

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لالاڤ بۆ چاودێری چڕ: ڕۆژانە هەتا 34 کەیسمان هەیە


هەموو ئەو نەخۆشخانەی کە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی لالاڤ باری تەندروستیان ناجێگیرە، بەڕێوەبەری ئەو نەخۆشخانەیە ئاشکرای دەکات کە ڕۆژانە هەتا 34 کەیسیان هەیە.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دکتۆر سوزی جەمباز بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لالاڤ ڕایگەیاند: " نەخۆشخانەکەمان هی چاودێری چڕە ئەو نەخۆشانەی کە لە نەخۆشخانەکانی تری کۆرۆنا باری تەندروستیان زۆر ناجێگیردەبێت و تێکدەچێت و ئوکسجینیان زۆر دادەبەزیت دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی لالاڤ لێرە سنگیان کۆن دەکرێت و هەموویان تەندروستیان ناجێگیرە."

ناوبراو جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم شەپولە زۆر بەهێزە و ڕۆژانە بەردەوام هەتا 34 کەیسیان هەیە.

گوتیشی " ئەم شەپۆلە نوێیە بە ڕشانەوە و سکچوون لەگەڵ تایەک دەست پێدەکات، بۆیە پێویستە ئەوانە بە زووترین کات سەردانی دکتۆر بکەن و پشکنینی کۆرۆناش بکەن".

لەمیانەی وتووێژەکەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دکتۆرە سوزی جەمباز بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لالاڤ دەشڵێت " بە حوکمی ئیشەکەم کە پزیشکی خێزانیم لەگەڵ نەخۆشەکان برادەرم کە دەچمە لای نەخۆشەکان زۆربەیان دەستم دەگرن و لەگەڵیان ڕادەوەستم ئەوانیش نەفسیەن لەگەڵ من ئارامن. ئێمە لەم نەخۆشخانەیەدا ستافمان کەمە و هەموو ستافەکانیشمان گرێبەستن لە 1ی مانگی شەشەوە داوامان کردووە گرێبەستەکە لە ئەنجومەنی وەزیران تەسجیل بکرێت. ئەوە دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و هێشتاش تەسجیل نەکراوە، سەبارەت بە شتەکانی تریش بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بۆمان دابین دەکات و هەروەها خێرخوازان و ڕێکخراوەکانیش هاوکاریـیەکانیان دەگەیەنن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:23 0:00


XS
SM
MD
LG