Accessibility links

د.ئەفراسیاب موسا: ڕه‌وشی كۆرۆنا له‌ پارێزگای دهۆک مه‌ترسیداره‌،ژماره‌یه‌کی زۆر ڤایره‌سی کۆرۆنا لە جۆری دێلتا لە دهۆک ده‌ستنیشان کراوه‌


د.ئەفراسیاب موسا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک

د.ئەفراسیاب موسا بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک دەڵێت" ڕه‌وشی كۆرۆنا له‌ پارێزگای دهۆک مه‌ترسیداره‌ ، دەشڵێت" هەرچەندە ژمارەیەکی تەواو و وردم لەبەردەستم نیە بەڵام ژماره‌یه‌كی زۆر ڤایره‌سی کۆرۆنا لە جۆری دێلتا لە دهۆک ده‌ستنیشان كراوه‌، حاڵه‌ته‌كان توند نیین به‌ڵام ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان زۆرن ئەگەر بەمجۆرە بڕوات، له‌وانه‌یه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كان جێگه‌ نه‌مێنێت، دەربارەی ڕێنماییەکان بۆ ڕۆژی جەژن دەڵێت" با سه‌ردان نه‌بێت ئه‌گه‌ر پێویستی نه‌بێت یان ئیشێكی گرنگیان نه‌بێت بۆ ژیانی خۆیان باتێكه‌ڵاویی و قه‌ڕه‌باڵغی نه‌كه‌ن چونكه‌ ڕه‌وشێكی زۆر مه‌ترسیداره‌ ته‌نها ئه‌گه‌ر هه‌ر ماسكیش ببه‌ستن ئه‌وه‌ به‌سه‌ بۆئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت."

" ڕه‌وشی کۆرۆنا مه‌ترسیداره‌ له‌ پارێزگای دهۆک "

لەسەرەتای وتووێژەکەدا بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک وتی" ژماره‌ی نه‌خۆشه‌کانی کۆرۆنا که‌ ده‌ست نیشان کراون ،زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵک له‌ پارێزگای دهۆک پشکنین ده‌کات که‌پشکنیین زۆرتر بکرێت زۆرتر ژماره‌ی نه‌خۆش ده‌ست نیشان ده‌کرێت."

د.ئەفراسیاب موسا دەشڵێت" ڕه‌وشی کۆرۆنا مه‌ترسیداره‌ له‌ پارێزگای دهۆک، پێشووتر شه‌پۆلی دووه‌م پێش مانگ و نیوێک ته‌واو بوو به‌ڵام ئه‌م شه‌پۆله‌ زووتر هات و زۆر به‌خێرایی نه‌خۆشه‌کان زیاتر بوون له‌ماوەی ده‌ ڕۆژ بۆ دوو هه‌فته‌ ژماره‌کان زۆر به‌رزبوونه‌وه‌ که‌ گه‌یشتۆته‌ 560 حاڵه‌ت له‌ڕۆژێکدا."

"ژماره‌یه‌کی زۆر ڤایره‌سی کۆرۆنا لە جۆری دێلتا لە دهۆک ده‌ستنیشان کراوه‌ "

دەربارەی حاڵەتە نوێیەکەی کۆرۆنا(دێلتا) لە پارێزگای دهۆک؟ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک دەڵێت" به‌ڵێ له‌ پارێزگای دهۆکیش ئه‌م جۆره‌ نوێیه‌ی کۆرۆنا هه‌یه‌ و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌مجۆره‌ نوێیه‌ (ڤایڕه‌سی دێلتا) ده‌ستنیشان کراوه‌ له‌ دهۆک، بەڵام به‌وردی ژماره‌که‌م لانییه‌ که‌ چه‌ند حاڵه‌تی کۆرۆنای دێلتایه‌."

د.ئەفراسیاب ڕونیکردەوە" ئه‌مجۆره‌ی کۆرۆنا(دێلتا) له‌هه‌موو جۆره‌کانی تر زیاتر به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌ ده‌کات، له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ زۆر زۆر بڵاوبۆتەوە چونکه‌ ڤایڕه‌سه‌که‌ خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه‌ له‌ناوخه‌ڵکدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵکه‌که‌ پابه‌ند نییه‌ به‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌کان و ته‌نانه‌ت ماسکیش نابه‌ستن بۆیه‌ زۆر خێرا بڵاوده‌بێته‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌ ده‌کات له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا."

" ئه‌گه‌ر دۆخەکە بەمجۆرە بێت له‌وانه‌یه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌کان جێگه‌ نه‌مێنێت "

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد" حاڵه‌ته‌کان توند نیین به‌ڵام ژماره‌ی حاڵه‌ته‌کان زۆرن بۆیه‌ وادیاره‌ حاڵه‌ته‌کان توندتر دیاره‌، ئێستا ژماره‌ی نه‌خۆشه‌کان که‌ داخلی نه‌خۆشخانه‌کان ده‌بن ژماره‌یان زیاترن به‌ به‌راورد به‌ شه‌پۆلی یه‌که‌م وشه‌پۆلی دووه‌م واته‌ زۆر به‌خێرایی ژماره‌ی نه‌خۆشه‌کان له‌ناو نه‌خۆشخانه‌کان زیاد بووه‌."

د.ئەفراسیاب دەربارەی دۆخی نەخۆشخانەکان دەڵێت" ئه‌گه‌ر دۆخەکە بەمجۆرە بێت له‌وانه‌یه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌کان جێگه‌ نه‌مێنێت، ئێستا ژماره‌ی مردن به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ که‌ بڵێین له‌ پێشتر زیاتره‌ به‌ڵام نازانیین له‌وانه‌یه‌ له‌ دوای دوو هه‌فته‌ی تر یان سێ هه‌فته‌ی تر ژماره‌ی مردن به‌رزتر بێت."

" با سه‌ردان نه‌بێت ئه‌گه‌ر پێویستی نه‌بێت یان ئیشێکی گرنگیان نه‌بێت بۆ ژیانی خۆیان باتێکه‌ڵاویی و قه‌ڕه‌باڵغی نه‌که‌ن چونکه‌ ڕه‌وشێکی زۆر مه‌ترسیداره‌ "

دەربارەی ڕێکارەکانی تەندروستی بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان؟ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک وتی" وه‌ک ڕێکاره‌کانی ته‌ندروستی ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌ بۆخۆی ده‌بێت خۆیان بپارێزن و ماسک ببه‌ستن، با سه‌ردان نه‌بێت ئه‌گه‌ر پێویستی نه‌بێت یان ئیشێکی گرنگیان نه‌بێت بۆ ژیانی خۆیان باتێکه‌ڵاویی و قه‌ڕه‌باڵغی نه‌که‌ن چونکه‌ ڕه‌وشێکی زۆر مه‌ترسیداره‌ و پێشبینی ده‌که‌ین ئه‌و شه‌پوڵه‌ توندتر بێت، هه‌ر له‌و ڕۆژانه‌ پێشبینی ده‌که‌ین ژماره‌که‌ زۆر زیاتر بێت."

"ته‌نها ئه‌گه‌ر هه‌ر ماسکیش ببه‌ستن ئه‌وه‌ به‌سه‌ بۆئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت "

"بڕواش ناکه‌م قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی – جزئیش هه‌بێت."

د.ئەفراسیاب موسا وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە ئایا ڕێکاری تایبەتتان هەیە هەم بۆ ڕۆژانی جەژن و هەم بۆ شەپۆلی نوێی کۆرۆنا(دێڵتا)؟ د.ئەفراسیاب وتی" ڕێکاره‌کانی تایبه‌ت ئه‌وه‌یه‌ پێشتر بژارده‌ی ئه‌وه‌ هه‌بووه‌ که‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ یه‌کجاری یان له‌ هه‌ندێک جێگای قه‌ڕه‌باڵغ داده‌خران وه‌کو کافتریا و هۆڵی ئاهه‌نگه‌کان، هەروەها مزگه‌وته‌کان و شوێنه‌ ئاینییه‌کان به‌ڵام ئێستا ئه‌مکاره‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ چونکه‌ ژیانی خه‌ڵک زۆر زه‌حمه‌ت بووه‌ ئیتر به‌ ئێمه‌ش ناکرێت قه‌ده‌غه‌ی یه‌کجاری بکه‌ین چونکه‌ خه‌ڵک ناتوانێت بچێته‌ سه‌ر ئیشی خۆی و ژیانی خۆی به‌ڕێوه‌ به‌رێت ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌رئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵک خۆی بپارێزێت ته‌نها ئه‌گه‌ر هه‌ر ماسکیش ببه‌ستن ئه‌وه‌ به‌سه‌ بۆئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت."

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک لە کۆتایی وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ڕێوشوێنەکان هه‌ر ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی پێشووتره‌ که‌ خه‌ڵک قه‌ڕه‌باڵغی دروست نه‌که‌ن و ماسک ببه‌ستن، بڕواش ناکه‌م قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی – جزئیش هه‌بێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:08 0:00



XS
SM
MD
LG