Accessibility links

د.یاد نەقشبەندی: بەگشتی حاڵه‌تمان هه‌یه‌ به‌گومانیین لێی كه‌ جۆری کۆرۆنای دێڵتا بێت خۆ ئه‌گه‌ر ئێستاش حاڵه‌ت نه‌بێت له‌داهاتوودا هه‌رده‌بێت


د.یاد نه‌قشبه‌ندی

د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت" ئێمه‌ لەهەرێمی کوردستان بەگشتی حاڵه‌تمان هه‌یه‌ به‌گومانیین لێی که‌ ئه‌و جۆره‌ی کۆرۆنا (دێڵتای) هه‌بێت به‌سوپاسه‌وه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش جۆری ئه‌و پشکنینه‌ی که‌ پێویسته‌ یان ئه‌و پشکنینه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌ به‌و جۆره‌ ئاماده‌ کراوه‌، دەشڵێت" ناتوانین بڵێیین لە100%ئەو حاڵەتە نوێیەی کۆرۆنا(دێلتایە) بەڵام ئه‌گه‌ر ئێستاش حاڵه‌ت نه‌بێت (کۆرۆنای دێلتا) نەبێت له‌داهاتوودا حاڵه‌ت هه‌رده‌بێت."


"له‌ئەمساڵدا بۆیه‌که‌مجاره‌ به‌و شێوازه‌ جارێکی تر ژماره‌ی تووشبووان هه‌ڵبکشێته‌وه‌"

لەسەرەتای وتووێژەکەدا وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی وتی "بابه‌تی کۆرۆنا هه‌میشه‌ وتومانه‌ گۆڕانکاری به‌سه‌ر جۆره‌که‌یدا دێت یاخود زۆرجار ده‌توانم بڵێم گۆڕانکاری به‌سه‌ر شێوازی بڵاوبوونه‌وه‌که‌یدا به‌پێی جۆره‌که‌ شه‌پول هه‌بووه‌ له‌ شه‌پۆلێکی تر خاوتر بووه‌ یان زۆرجار هه‌ندێک شه‌پۆل به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوڵاتی له‌گه‌ڵ بابه‌تی کۆرۆنادا ڕاهاتووه‌ له‌تاکپارێزی و خۆپارێزی ده‌توانم بڵێم بوونی نه‌ماوه‌ ،له‌به‌رئه‌وه‌ که‌ شه‌پۆلێکی نوێ دێته‌وه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌م شه‌پوله‌ له‌سه‌ره‌تادا جارێکی تر ژماره‌کان یاخود توشبووان هه‌ڵکشان به‌خۆیه‌وه‌ ببینێته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیان که‌ جارێکی تر ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی و تاکپارێزی توند بکرێته‌وه‌ و هاوڵاتیان زیاتر پابه‌ندبن چونکه‌ به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له‌ 1-1-2021هه‌تا پێرێ ئه‌و ژماره‌ی تۆمارکراوه‌ له‌ئەمساڵدا بۆیه‌که‌مجاره‌ به‌و شێوازه‌ جارێکی تر ژماره‌ی توشبوان هه‌ڵبکشێته‌وه‌."

د.یاد نەقشبەندی ئەوەشی وت" بێگومان تاکه‌ چاره‌سه‌ر بۆ ڕوووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بابه‌تی کۆرۆنا یه‌که‌م شت هه‌موو که‌سێک بتوانێت جێبه‌جێی بکات تاکپارێزییه‌ پاشان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بین که‌ زۆرترین هاوڵاتی پێکوته‌ی کۆرۆنای پێبگات به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌شه‌ ڕه‌نگه‌ ئێمه‌ نه‌توانیین هه‌موو هاوڵاتیه‌ک 100% دانیشتوانی شارێک یان وڵاتێک پێکوته‌که‌ وه‌ربگرێت به‌ڵام ده‌توانرێت 100% هه‌موو دانیشتوانی شارێک یان وڵاتێک بتوانن ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی بگرنه‌به‌ر که‌ ڕه‌نگه‌ ته‌نها به‌ ماسکێک بێت."

"ئەگەر ئامارەکان بەمجۆرە بێت جارێکی تر نەخۆشخانەکان پڕدەبنەوە "

نەقشبەندی دەشڵێت" به‌ڕاستی ئاماره‌کانی توشبووان بە کۆرۆنا ئه‌گه‌ر به‌مشێوازه‌ بێت جارێکی تر نه‌خۆشخانه‌کان پڕده‌بنه‌وه‌، بیریشمان نه‌چێت کۆرۆنا کۆتایی نه‌هاتووه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ بووه‌ ئاماره‌کان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌کی ئاسۆیی ڕۆیشتووه‌، وه‌ هه‌ڵکشان نه‌بووه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ دوێنێ و چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو جارێکی تر ئاماره‌کان هه‌ڵکشانی بینیه‌وه‌."

"پێشبینی ده‌کرێت ئه‌و شه‌پۆله‌ نوێیه‌ی کۆرۆنا کە هه‌یه‌ 100% هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی لێی بێ بەش نابێت "

وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی جەختیکردەوە" پێشبینی ده‌کرێت ئه‌و شه‌پۆله‌ نوێیه‌ی هه‌یه‌ 100% هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌تی لێی بێبه‌ش نابێت، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌سه‌رمانه‌ ته‌نها بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕێنماییه‌کانه‌، هیچ گۆڕانکارییه‌ک نه‌ له‌شێوازی چاره‌سه‌ر نه‌له‌ شێوازی ڕێنماییه‌کانی خۆپارێزی نه‌هاتووه‌ واته‌ له‌ یه‌که‌م حاڵه‌ته‌وه‌ که‌ تۆمار کراوه‌ هه‌مان ئه‌و ڕێکارانه‌ پێویسته‌ که‌ ئێستاش ده‌بێت بگرێته‌به‌ر بۆ که‌سێک بیه‌وێت خۆپارێزی بکات."


"ده‌توانرێت پێی بوترێت ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای شه‌پۆلێکی نوێیه‌ "

د.یاد نەقشبەندی وتیشی" ده‌توانرێت پێی بوترێت ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای شه‌پۆلێکی نوێیه‌ وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌ جیهاندا شه‌پۆلێکی نوێی ده‌ستی پێکردووه‌ بێگومان ئه‌گه‌ر هاتوو به‌م شێوازه‌بێت، شه‌پۆلی نوێی ئه‌وه‌یه‌ جارێکی تر هه‌ڵشکانی خێرا ببینرێت زۆرجار گۆڕانکاری له‌جۆری ڤایڕه‌سه‌که‌ خۆیدا ده‌کات بۆ زیاتر مانه‌وه‌، ڤایره‌سه‌که‌ شه‌ڕی مانه‌وه‌ ده‌کات ئه‌مه‌ ده‌توانرێت پێی بوترێت شه‌پۆلێکی نوێ ئەگەر ڕێنماییه‌کانی خۆپارێزی و تاکپارێزی جێبه‌جێ نه‌کرێت و به‌دواداچوونیش نه‌کرێت بۆ جێبه‌جێکردنی بێگومان ئه‌وه‌ جارێکی تر هه‌ڵکشانی خێرا ڕووده‌داته‌وه‌، ئه‌وکاته‌ ده‌توانرێت بوترێت ئه‌مه‌ شه‌پۆلێکی تری نوێی کۆرۆنا جارێکی تر ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه‌."

سەبارەت بە هۆکاری بەرزبونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا؟ د.دیار نەقشبەنی دەڵێت" لە 100%هۆکاری یه‌که‌م پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتیانه‌ به‌ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی که‌ ئه‌مه‌ شتێکه‌ جێی موناقه‌شه‌ نییه‌ منیش و بیسه‌ر و خوێنه‌ری به‌ڕێزیش دڵنیایه‌ له‌وه‌ی شتێک نه‌ماوه‌ ده‌توانم بڵێم تاکپارێزیه‌وه‌ و بوونی نییه‌ بێگومان جارێکی تر هه‌ڵکشان ڕووده‌داته‌وه‌، وه‌ هه‌ڵکشانیش ڕووبداته‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی که‌ له‌ناو نه‌خۆشخانه‌کان داخل ده‌بن زیاد ده‌بێته‌وه‌ و جارێکی تر وای لێدێت دیسانه‌وه‌ هه‌تا ژماره‌ی توشبوون زیاتر بێت ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزده‌بێته‌وه‌."

" لەهەرێمی کوردستان بەگشتی حاڵه‌تمان هه‌یه‌ به‌گومانیین لێی که‌ ئه‌و جۆره‌ی هه‌بێت "

دەربارەی بوونی جۆرە گۆڕاوە نوێیەکەی کۆرۆنا (دێلتا) د.یاد نەقشبەندی دەڵێت" ئێمه‌ لەهەرێمی کوردستان بەگشتی حاڵه‌تمان هه‌یه‌ به‌گومانیین لێی که‌ ئه‌و جۆره‌ی هه‌بێت به‌سوپاسه‌وه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش جۆری ئه‌و پشکنینه‌ی که‌ پێویسته‌ یان ئه‌و پشکنینه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌ به‌و جۆره‌ ئاماده‌ کراوه‌، وه‌ زۆرجار حاڵه‌ته‌کان به‌گومانین چونکه‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ وتومانه‌ زۆرجار ئه‌م جۆرانه‌ له‌کۆتایدا هه‌موویان ڤایڕه‌سی کۆرۆنان جۆره‌کان گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێن به‌ڵام هه‌ندێکجار بۆ ده‌ستنیشان کردن به‌گومانین یان پێویسته‌ چه‌ندجار پشکنیین بکرێته‌وه‌ به‌ڵام سێ شت گرنگه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌که‌م جۆری چاره‌سه‌ره‌که‌ که‌ هه‌مان ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یه‌ که‌ له‌ ڕابردوو به‌کاردێت ، ڕێکاری خۆپارێزی هه‌مان شته‌، هەروەها پێکوته‌ش هه‌ر هه‌مان ئه‌و پێکوته‌یه‌ که‌ به‌کاردێت و له‌جیهاندا هه‌موو ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ری ڕێکخراوه‌ ته‌ندروستیه‌ جیهانیه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ گرنگه‌ به‌لامانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر جۆری تریش بێت ."

هەروەها ڕاشیگەیاند" من له‌ چه‌ندین لێدوانی ڕابردوودا وتوومه‌ بۆی هه‌یه‌ جۆری تر و شه‌پۆلی تریش بێت به‌ڵام له‌کۆتایدا ئه‌و سێ خاڵه‌ی ئاماژه‌م پێدا هیچ گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نایه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێستا ئێمه‌ به‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌ جارێکی تر هاوڵاتی هۆشیار بکه‌ینه‌وه‌ یان جارێکی تر هۆشیارکردنه‌وه‌که‌مان چڕتر و زیاتر بکه‌ینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتی پابه‌ند بنه‌وه‌ به‌ڕێنماییه‌کانه‌وه‌ چونکه‌ به‌ڕاستی ئێمه‌ ئه‌و توانایه‌ی که‌ هه‌مانه‌ بۆ پێدانی ڤاکسین ڕه‌نگه‌ ماوه‌یه‌کی کاتی زۆرمان مابێت هه‌تا بڵێن هه‌موو هاونیشتمانیه‌ک پێکوته‌ی پێده‌گات، وه‌ له‌ چه‌ندین ڕاپۆرتی فه‌رمی و نافه‌رمی جیهانی گوێبیستی ده‌بین که‌ ڕه‌نگه‌ دۆزه‌کانی یان ژه‌مه‌کانی پێکوته‌ی کۆرۆنا پێویسته‌ زیاد بکرێت له‌به‌رئه‌وه‌ من دڵنیایی ده‌ده‌م به‌ هاوڵاتیان که‌ ڕێگری 100% بکات بۆئه‌وه‌ی که‌ ئه‌گه‌ری به‌ توشبوونی ڤایڕه‌سی کۆرۆنا که‌م بێته‌وه‌ بابه‌تی تاکپارێزییه‌ له‌ئێستادا."

" ئه‌گه‌ر ئێستاش حاڵه‌ت نه‌بێت له‌داهاتوودا حاڵه‌ت هه‌رده‌بێت "

د.یاد نەقشبەندی لەسەر دەرکەوتنی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان زیاتر ڕونیکردەوە "ده‌توانم بڵێم حاڵه‌ته‌کان زۆر نیین به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌ هه‌رێمی کوردستاندان، حاڵه‌ته‌کان که‌من ئه‌گه‌ر ئێستاش حاڵه‌ت نه‌بێت له‌داهاتوودا حاڵه‌ت هه‌رده‌بێت واته‌ ڤایڕه‌سی کۆرۆنا جارێکی تر هه‌ڵکشانی بینیووه‌ مه‌رج نییه‌ ئه‌م هه‌ڵکشانه‌ هه‌مووی جۆره‌ گۆڕاوه‌که‌ دێلتاکه‌ بێت، وه‌ هه‌رجۆرێکی تر بێت ئه‌م ڤایڕه‌سه‌ گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت، ئێمه‌ له‌ڕابردوویشدا وتمان له‌مانگی یانزه‌ی ساڵی 2020 حاڵه‌تی گۆڕاوی پێشوتری کۆرۆنا بوونی هه‌بووه‌ واته‌ ڤایڕه‌س ڕۆژانه‌ یاخود مانگانه‌ یاخود شه‌پۆل شه‌پۆل گۆڕانکاری به‌سه‌رخۆیدا دێنێت به‌ڵام ئایا هیچ گۆڕانکاریه‌ک له‌ ڕێکاره‌کان کراوه؟ نەخێر ڕێکاره‌کان هه‌مان ئه‌و ڕێکارانه‌ن که‌ له‌ڕابردوودا هه‌بووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت هاوڵاتی هاوکار بێت، به‌دڵنیایی ده‌یڵێم حاڵه‌ت تۆمار ده‌کرێت."

"پێویست به‌ترس و دڵه‌ڕاوکێ ناکات ته‌نها ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هاوڵاتیه‌ تاکپارێزیه‌ "

نەقشبەندی دووپاتیکردەوە" که‌م پشکنیین هه‌یه‌ که‌ له‌ 100% بێت کە ئەوە جۆرە نوێیە گۆڕاوەکەی کۆرنایە له‌به‌رئه‌وه‌ به‌دڵنیایی ده‌یڵێم حاڵه‌ت له‌ئێستادا بوونی هه‌یه‌، وه‌ له‌داهاتووشدا ده‌یبێت، ئه‌مه‌ پێویست به‌ترس و دڵه‌ڕاوکێ ناکات ته‌نها ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هاوڵاتیه‌ تاکپارێزیه‌، وه‌ئه‌گه‌ر توشیش بێت هه‌مان ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌یه‌ که‌ له‌ڕابردوو به‌کارهاتووه‌، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ لێی ده‌ترسین ئه‌وه‌یه‌ خۆپارێزی سفره‌ و بوونی نییه‌، ده‌ترسین شه‌پۆله‌که‌ جارێکی تر هه‌ڵکشانی خێرا به‌خۆوه‌ بینێت و وابکات نه‌خۆشخانه‌کان پڕ ببێته‌وه‌ و ئێمه‌ نه‌توانیین بۆ هه‌موو توشبوویه‌ک 100% خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش بکه‌ین."

"هه‌موو شه‌پۆله‌کانی کۆرۆنا که‌ هاتوون ئه‌گه‌ر تاکپارێزی نه‌بووبێت زیانی زۆری داوه‌ "

د.یاد نەقشبەندی ئەوەشیخستەڕوو" له‌سه‌ر بابه‌تی هه‌موو جۆره‌ ڤایڕه‌سه‌کان، که‌ شه‌ڕی له‌ناوبردنی ده‌کرێت، ڤایڕه‌سه‌که‌ شه‌ڕی مانه‌وه‌ی ده‌کات به‌گۆڕانکاری له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆئه‌وه‌ی زیاتر بمێنێته‌وه‌ و زیاتر به‌رگه‌ بگرێت بۆئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تێدا گه‌وره‌ ده‌بێت و زیاد ده‌کات بمێنێته‌وه‌ و بێگومان گۆڕانکاری ده‌کات به‌ڵام گۆڕانکاریه‌کی ئه‌وتۆ نییه‌ بوترێت جیاوازتره‌، هه‌موو شه‌پۆله‌کانی کۆرۆنا که‌ هاتوون ئه‌گه‌ر تاکپارێزی نه‌بووبێت زیانی زۆری داوه‌ و ژماره‌ی توشبووان زۆر بووه‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که‌ باری ته‌ندروستیان ناجێگربووه‌ زۆر بووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ جۆری ڤایڕه‌سه‌که‌ ڕاسته‌ ناوێکی لێنراوه‌ و به‌شه‌پۆلێکی نوێ باسده‌کرێت به‌ڵام ئه‌مه‌ هیچ له‌بابه‌ته‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ناگۆڕێت ته‌نها ئه‌مه‌ بۆئه‌وه‌یه‌ هاوڵاتیان زانیاریان هه‌بێت و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هاوڵاتیه‌ ته‌نها جێبه‌جێکردنی ڕێنمایی تاکپارێزیه‌."

"ئه‌گه‌ر هه‌موو نه‌خۆشخانه‌کانی شاریش تایبه‌ت بکرێت به‌ کۆرنا ئه‌گه‌ر هاوڵاتی پابه‌ندنه‌بێت ناتوانرێت کۆنترۆڵی بکرێت"

" هێشتا ئێمه‌ توانای وه‌رگرتنی زیاتری نه‌خۆشمان هه‌یه‌ "

دەربارەی دۆخی نەخۆشخانەکانی سلێمانی لە ڕووی توانای وەرگرتنییان بۆ تووشبووانی کۆرۆنا؟ وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی وتی" تا ئه‌م ساته‌ی من قسه‌ی تێدا ده‌که‌م دۆخه‌که‌ هێوره‌، ئاماره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ئاسۆیی ڕۆیشتووه‌، وه‌ نه‌خۆشخانه‌کان ئه‌وه‌ نییه‌ قه‌ره‌باڵغه‌، حاڵه‌ت بوونی هه‌یه‌ و ڕۆژانه‌ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان بوونی ده‌بێت، وه‌ حاڵه‌تیشمان هه‌یه‌ که‌ باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌ به‌ڵام هێشتا ئێمه‌ توانای وه‌رگرتنی زیاتری نه‌خۆشمان هه‌یه‌، ئاماده‌کاریش له‌ سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌که‌وه‌ بوونی هه‌بووه‌ و له‌ئێستاشدا هه‌ر بوونی هه‌یه‌ هه‌میشه‌ پێشبینیمان کردووه‌ ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌کان زیاد بکاته‌وه‌ چۆن ڕێی لێبگرین یان کاری له‌سه‌ر بکه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو نه‌خۆشخانه‌کانی شاریش تایبه‌ت بکرێت به‌ کۆرنا ئه‌گه‌ر هاوڵاتی پابه‌ندنه‌بێت ناتوانرێت کۆنترۆڵی بکرێت."

هەروەها ڕاشیگەیاند" بۆیه‌ هیوادارم ئه‌و سیناریۆیانه‌ی له‌ساڵی ڕابردووی 2020 ڕوویدا و له‌ساڵی 2021 یش له‌هه‌ندێک له‌ مانگه‌کان جارێکی تر توشمان بوویه‌وه‌ هیوادارم ئه‌مانه‌ دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌، وه‌ هاوڵاتی هاوکاریه‌کی ته‌واوی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌پۆله‌ش به‌که‌مترین ژماره‌ی توشبوو و به‌ که‌مترین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان و به‌که‌مترین ژماره‌ی داخل بوون له‌ نه‌خۆشخانه‌کان تێپه‌ڕێت."

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن هاوڵاتیان و توشبوونی بەشێکی تر نەبۆتە هۆی دروستبوونی بەرگری گشتی؟ لە وەڵامدا د.یاد نەقشبەندی دەڵێت" ده‌توانم بڵێم جارێ زووه‌ بۆ بوونی به‌رگری گشتی، هه‌تا ئێستا بابه‌تی کۆرۆنا له‌ڕووی زانستیه‌وه‌ بابه‌تێکی نوێیه‌، وه‌ ئایا به‌فیعلی پێکوته‌ی کۆرنا و توشبون به‌رگریه‌کی 100% بۆ هه‌تا هه‌تا دروستده‌کات؟ ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌ژێر پرسیاردان، ئه‌وه‌ی له‌ژێر پرسیاردا نه‌ماوه‌ و جارێکی تریش جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌مه‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ به‌ستنی ماسکێک و دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ قه‌ڕه‌باڵغی و هێشتنه‌وه‌ی ماوه‌ی نێوان دووکه‌س له‌ مه‌تر و نییو هه‌تا دوومه‌تر به‌مه‌ دڵنییاین و نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر نییه‌، هه‌موو بابه‌ته‌کانی تر تائێستا له‌ڕووی زانستیه‌وه‌ له‌ژێرلێکۆڵینه‌وه‌دان، هەروەها ئایا به‌ وه‌رگرتنی ژه‌مه‌ پێکوته‌یه‌ک یاخود دوو ژه‌م ئایا به‌رگریه‌کی گشتی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ دروستده‌کرێت یان کاتیه‌، وه‌ ئایا به‌ ئه‌گه‌ری توشبون به‌ ڤایڕه‌سی کۆرۆنا 100% به‌رگری بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:58 0:00


XS
SM
MD
LG