Accessibility links

ئەحمەد هۆشیار:دۆخی فڕۆکەخانەی هەولێر دوای هێرشەکان ئاساییه‌ هیچ گەشتێکیش نه‌ دواخراوه‌ و نه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، هیچ زیانێکیشی بەرنەکەوتووە


ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری گشتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری گشتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەربارەی کاریگەری هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئەو هێرشانە کاریگه‌ری له‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ ده‌کات به‌ڵام ئێمه‌ ڕێکاره‌کان ده‌گرینه‌به‌ر و فرۆکه‌خانه‌ داده‌خه‌ین هه‌تا ئاسمان خاوێن ده‌کرێته‌وه‌ و که‌شف ده‌کرێت ئینجا داده‌نیشین له‌گه‌ڵ هێڵه‌ ئاسمانییه‌کان کات و خشته‌ی فڕۆکه‌کان داده‌نێینه‌وه‌، دەشڵێت" ئه‌گه‌ر دڵنیانەبین لە 100% که‌ فڕۆکه‌خانه‌ و ئاسمانی فڕۆکه‌خانه‌و ئاسمانی هه‌رێمی کوردستان سه‌لامه‌ته‌ ئه‌وا فڕۆکه‌خانه‌ ناکه‌ینه‌وه‌، له‌هه‌ر کاتێکدا ئێمه‌ هه‌ست به‌مه‌ترسی بکه‌ین به‌پێی ئه‌و سیسته‌مانه‌ی که‌ هه‌مانه‌ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ فڕۆکه‌خانه‌ ڕاده‌گرین و له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دووربکه‌ونه‌وه‌ له‌به‌ر سه‌لامه‌تی هێڵه‌ئاسمانیه‌کان و گه‌شتیاره‌کان، جەختیش دەکاتەوە"ئێستا دۆخی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاساییە و گەشتەکان ئاسایی ئەنجام دەدرێن هیچ گەشتێک بەهۆی ئەو هێرشانەوە نە دواخراوە نە هەڵوەشاوەتەوە. "

" به‌دڵنیاییه‌وه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ ده‌کات به‌ڵام ئێمه‌ ڕێکاره‌کان ده‌گرینه‌به‌ر و فرۆکه‌خانه‌ داده‌خه‌ین هه‌تا ئاسمان خاوێن ده‌کرێته‌وه‌ "

لەسەرەتای وتووێژەکەدا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سەبارەت بە هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەکەیان ڕایگەیاند" سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌که‌ی شەوی ڕابردوتر، ئه‌وه‌ بۆماوه‌ی ساڵێک ده‌بێت چواره‌م جاره‌ هێرش بکرێته‌ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر که‌ فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی شارستانییه‌، وه‌ ئه‌و شوێنه‌ی که‌ هێزی هاوپه‌یمانان له‌وێ نیشته‌جێن له‌به‌شی لای چه‌پی فڕۆکه‌خانه‌، ئه‌مه‌ هێزێکی ڕاوێژکاری و هێزێکی مه‌شقه‌، مه‌شق به‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و عێراق ده‌کات بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش ئه‌و هێزه‌ هاتۆته‌ هه‌رێمی کوردستان و هاتۆته‌ عێراقیش به‌ڵام که‌ هێرش ده‌کرێته‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ و لێی ده‌درێت به‌دڵنیاییه‌وه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ ده‌کات به‌ڵام ئێمه‌ ڕێکاره‌کان ده‌گرینه‌به‌ر و فرۆکه‌خانه‌ داده‌خه‌ین هه‌تا ئاسمان خاوێن ده‌کرێته‌وه‌ و که‌شف ده‌کرێت ئینجا داده‌نیشین له‌گه‌ڵ هێڵه‌ ئاسمانییه‌کان کات و خشته‌ی فڕۆکه‌کان داده‌نێینه‌وه‌."

" فڕۆکه‌خانه‌ی شارستانی هیچ زیانی به‌رنه‌که‌وتووه‌ "

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەماوەی ساڵێکدا چوار جار کرایە ئامانج؟ ئەحمەد هۆشیار وتی" فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕووبه‌رێکی زۆر فراوانی هه‌یه‌، له‌هیچ حاڵه‌تێک بێبه‌ش نابێت، ئه‌وه‌ی که‌ چی لێ بخوێنرێته‌وه‌؟ به‌ڕاشکاوی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هێزی دژه‌تیرۆری هه‌رێمی کوردستان ئه‌وان ده‌توانن زیاتر ئه‌م بابه‌ته‌ گه‌ڵاڵه‌ بکه‌ن، هێرشەکەی پێرێ شه‌و هیچ زیانێکی له‌ فڕۆکه‌خانه‌ نه‌داوه‌. "

دەربارەی ئەو گرتە ڤیدۆیەی بڵاوکرایەوە کە دیمەنی گڕگرتنی بینایەکە و وترا ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرە پاش هێرشەکەی شەوی ڕابردووتر؟ لە وەڵامدا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕەتیکردەوە هیچ زیانێک بەر فڕۆکەخانە کەوتبێت لەوڕوەوە وتی" نه‌خێر فڕۆکه‌خانه‌ی شارستانی هیچ زیانی به‌رنه‌که‌وتووه‌، ئاگر له‌بینا نه‌که‌وتۆته‌وه‌ به‌ڵکو هه‌ندێک ده‌غڵ هه‌بوو لای هێزی هاوپه‌یمانان ده‌غڵه‌که‌ سوتابوو به‌ڵام به‌رگری شارستانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر یه‌کسه‌ر بۆماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێک ئاگره‌که‌ی کوژانده‌وه‌، ئه‌و هێرشانه‌ ئه‌گه‌ر هێرشێکی تیرۆریستی ترسنۆک نه‌بێت له‌ شوێنێکه‌وه‌ هێرش بۆ ئه‌و شوێنه‌ ناکه‌ن که‌ فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی شارستانیه‌ و خه‌ڵکی شارستانی تێدا هاتوچۆ ده‌کات."

" ئه‌گه‌ر دڵنیانه‌بین 100% که‌ فڕۆکه‌خانه‌ و ئاسمانی فڕۆکه‌خانه‌و ئاسمانی هه‌رێمی کوردستان سه‌لامه‌ته‌ ئه‌وا فڕۆکه‌خانه‌ ناکه‌ینه‌وه‌ "

دەربارەی ئەوەی تا چەند ئەو هێرشانە کاریگەری کردووە لەسەر دڵنیایی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاران بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر؟ وەڵامەکەی ئەحمەد هۆشیار بەمجۆرەبوو" ئێمه‌ یه‌کسه‌ر ئاگاداری هێڵه‌ ئاسمانییه‌کان ده‌که‌ینه‌وه‌ وه‌کو فڕۆکه‌خانه‌ له‌ وێبسایتی خۆشمان به‌یاننامه‌ ده‌رده‌که‌ین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دڵنیانه‌بین لە 100% که‌ فڕۆکه‌خانه‌ و ئاسمانی فڕۆکه‌خانه‌ و ئاسمانی هه‌رێمی کوردستان سه‌لامه‌ته‌ ئه‌وا فڕۆکه‌خانه‌ ناکه‌ینه‌وه‌، جاری پێش ئێستا ناچاربووین شه‌ش کاتژمێر فڕۆکه‌خانه‌ ڕابگرین، جارێکیان ناچاربووین 12 کاتژمێر فڕۆکه‌خانه‌ ڕابگرین به‌ڵام که‌ دڵنیاده‌بینه‌وه‌ هه‌موو شتێک له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه‌ ئینجا فڕۆکه‌خانه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌، دواین جاریش دوای 40 خولەک که‌ زانیمان فڕۆکه‌خانه‌ و ئاسمانی هه‌رێمی کوردستان سه‌لامه‌ته‌ بۆ گه‌شتکردن فڕۆکه‌خانه‌مان کرده‌وه‌."

" هێڵه‌ ئاسمانییه‌کان دڵنیان که‌ هه‌مووشتێک له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه‌ و له‌گه‌شته‌کانی خۆیان به‌رده‌وامن "

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەوەشی وت" دۆخه‌که‌ دوای ئه‌و هێرشانه‌ ئاساییه‌ هیچ گەشتێکیش نه‌ دواخراوه‌ و نه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، هه‌موو گه‌شته‌کان وه‌کوخۆی و له‌کاتی خۆی کراوه‌، وه‌ هه‌فته‌ی داهاتووش گەشتەکان زیاتر ده‌بن، بۆیە هه‌تا ئه‌م ساته‌ هێڵه‌ ئاسمانییه‌کان دڵنیان که‌ هه‌مووشتێک له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه‌ و له‌گه‌شته‌کانی خۆیان به‌رده‌وامن."

دەربارەی هەواڵی ئەو فڕۆکەیەی کە گەشتیاری هەڵگرتبوو لەکاتی هێرشەکەدا؟ بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر وتی" نه‌خێر به‌سه‌لامه‌تی گه‌شتیاره‌کانمان هێنایه‌ خواره‌وه‌ له‌ فڕۆکه‌که‌ بۆماوه‌ی 40 خوله‌ک دوای ئه‌وه‌ش گه‌شتیاره‌کانمان سواری فڕۆکه‌که‌ کرده‌وه‌ و فڕۆکه‌که‌ جوڵه‌ی کرده‌وه‌."

"له‌هه‌ر کاتێکدا ئێمه‌ هه‌ست به‌مه‌ترسی بکه‌ین به‌پێی ئه‌و سیسته‌مانه‌ی که‌ هه‌مانه‌ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ فڕۆکه‌خانه‌ ڕاده‌گرین و له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دووربکه‌ونه‌وه‌ له‌به‌ر سه‌لامه‌تی هێڵه‌ئاسمانیه‌کان و گه‌شتیاره‌کان "

ئەحمەد هۆشیار وتیشی" من وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دڵنیایی ده‌ده‌مه‌ هاوڵاتیان و هێڵه‌ ئاسمانیه‌کان که‌ گه‌شته‌کانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، وه‌ له‌هه‌ر کاتێکدا ئێمه‌ هه‌ست به‌مه‌ترسی بکه‌ین به‌پێی ئه‌و سیسته‌مانه‌ی که‌ هه‌مانه‌ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ فڕۆکه‌خانه‌ ڕاده‌گرین له‌به‌ر سه‌لامه‌تی هێڵه‌ئاسمانیه‌کان و گه‌شتیاره‌کان."

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر زیاتر وتی" مه‌ترسی هه‌بێت یه‌کسه‌ر بۆماوه‌ی چه‌ند چرکه‌یه‌ک ئێمه‌ ئاگاداری هێڵه‌ ئاسمانیه‌کان ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دووربکه‌ونه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ستمان به‌مه‌ترسی کرد."

"ئێستا هه‌فتانه‌ 280 گه‌شتمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه‌ و 80 گه‌شتیشمان بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات هه‌یه‌ "

لە بەشێکی تری وتووێژەکەدا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سەبارەت بەکاریگەری کۆرۆنا لەسەر فڕۆکەخانە وتی" خۆشبه‌ختانه‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌کۆتاییه‌کانی مانگی 8 ی 2020 ده‌ستی به‌ گه‌شته‌کان کرده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق به‌گشتی کرانه‌وه‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریش ده‌ستی به‌گه‌شته‌کان کرده‌وه‌ ، خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا هه‌فتانه‌ 280 گه‌شتمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه‌ و 80 گه‌شتیشمان بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات هه‌یه‌."

"له‌سه‌ره‌تای کۆرۆنادا لە 70% زیانی داوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئێستا ده‌توانم بڵێم له‌نێوان 50% بۆ 55% کاریگه‌ری لێکردووه‌ "

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەشڵێت" به‌دڵنیایه‌وه‌ کۆرۆنا کاریگه‌ری هه‌بووه‌ لەسەر فڕۆکەخانە، کاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر هه‌موو فڕۆکه‌خانه‌کانی جیهان کرد، وه‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریش فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تیه‌ وه‌کو به‌شێک له‌ فڕۆکه‌خانه‌کانی جیهان ئه‌وه‌ی ئێمه‌ مه‌زنده‌مان ده‌کرد له‌سه‌ره‌تادا 70% زیانمه‌ند بووه‌ ئێستا ده‌توانم بڵێم له‌نێوان 50% بۆ 55% کاریگه‌ری لێکردووه‌."

ئەحمەد هۆشیار ئەوەشی وت" ئه‌و گه‌شتیاره‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ دێته‌ناو هه‌رێمی کوردستان بۆ ناو فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئه‌گه‌ر هاتوو پشکنینی کۆرۆنای پێ بوو 72 کاتژمێر به‌سه‌ر پشکنینه‌که‌ تێپه‌ڕ نه‌بووبێت که‌ دێته‌ناو هه‌رێمی کوردستان پشکنینی بۆ ناکرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی پشکنینی پێ نه‌بێت ئێمه‌ له‌ناو فڕۆکه‌خانه‌ پشکنینی بۆ ده‌که‌ن، وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ژه‌می یه‌که‌م و دووه‌می ڤاکسینی وه‌رگرتبێت ده‌توانێت به‌بێ پشکنین بێته‌ هه‌رێمی کوردستان، هەروەها ده‌رچوون ده‌بێت هه‌رکه‌سێک که‌ ده‌رده‌چێت له‌سه‌نته‌ره‌کانی حکومییه‌کان پشکنینی PCR یان پشکنینی کۆرۆنا بکات ئینجا بێته‌ فڕۆکه‌خانه‌، وه‌ هه‌ر وڵاتێکیش داواکاری ده‌بێت به‌ڵام مه‌رجی پشکنینی پی سی ئاڕ، بڕیاری ده‌سته‌ی فڕۆکه‌وانی عێراقه‌ بۆمان هاتووه‌ ده‌بێت هه‌رکه‌سێک بێته‌ ناو فڕۆکه‌خانه‌کان گه‌شت ده‌کات پشکنینی کۆرۆنای پێ بێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:24 0:00


XS
SM
MD
LG