Accessibility links

ئومێد ئەحمەد: دۆخی کارەبا خراپە بەڵام هۆکاره‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ وه‌زاره‌تی کاره‌با نییه‌


ئومێد ئەحمەد وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم وتووێژەدا باس لە هۆکاری خراپی دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکات هەروەها وردەکاری فرۆشتنی بڕێک لە کارەبای هەرێم دەخاتەڕوو."

" هۆکاره‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ وه‌زاره‌تی کاره‌با نییه‌"

لەسەرەتای وتووێژەکەدا وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی دۆخی کارەبای هەرێمی کوردستان وتی" به‌دڵنیاییه‌وه‌ دۆخه‌که‌ خراپه‌، ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌ت هه‌موومان له‌سه‌ر خه‌تین به‌به‌رده‌وامی له‌ کۆبوونه‌وه‌ و له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رهه‌م هێنان، له‌ چاکسازییه‌کان، له‌ ئیش پێکردنه‌کان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کان تایبه‌ت به‌دۆخی غازی سروشتی، هه‌روه‌ها وێستگه‌کانی به‌رهه‌م هێنانی وه‌به‌رهێن تایبه‌ت به‌ یه‌که‌کانی به‌رهه‌م هێنان که‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند یه‌که‌یه‌ک به‌هۆی چاکسازییه‌وه‌ ده‌رچووه‌، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی وه‌زاره‌تی کاره‌با به‌هۆکاری گرفتی ته‌کنیکی له‌ناکاو له‌چوار یه‌که‌ی هه‌ولێر و سلێمانییه‌ که‌ یەکه‌کان که‌ ده‌رچوون به‌توانای 400 مێگاواتی به‌کۆمباینه‌که‌شیه‌وه‌، واته‌ به‌ هه‌ڵمەکه‌شیه‌وه‌ 600 میگاوات له‌ سیسته‌م ده‌رچووه‌، له‌کاتێکدا که‌ ئه‌وه‌ هاوکات بوو له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌ گه‌رما نائاساییه‌که‌ی که‌ ڕوویکرده‌ هه‌رێمی کوردستان و تێیدا به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌رێمی کوردستان و به‌ دیاریکراوی له‌ شاری سلێمانی تۆمار کرا."

ئومێد محەمەد جەختیکردەوە کەمبونەوەی کارەبای نیشتمانی هۆکارەکەی لە دەرەوەی ویستی وەزارەتی کارەبای هەرێمە لەو ڕووەوە وتی" به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێکی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ و توانا و سنوری کاری وه‌زاره‌تی کاره‌بادایه‌، ئێمه‌ که‌ په‌ستانی غاز که‌م ده‌کات له‌ ده‌رئه‌نجامدا لای هاوڵاتی لای هاوبه‌شانی کاره‌با ده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ کاره‌با که‌م ده‌بێت به‌ڵام خۆی له‌ڕاستیدا هۆکاره‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ وه‌زاره‌تی کاره‌با نییه‌، خزمه‌تگوزاری کاره‌با نییه‌ به‌ڵکو ئه‌و سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه‌یه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌ی سوته‌مه‌نییه‌ که‌ کاره‌بای لێ به‌رهه‌م دێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ وه‌کو حکومه‌ت وه‌کو تیمێک کارده‌که‌ین هه‌میشه‌ له‌سه‌ر هێڵین ،ئه‌وانه‌ی گرفتی ته‌کنیکی خۆیانیان هه‌یه‌ و پاساوی خۆیانیان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ بگات به‌ خه‌ڵک که‌ بۆچی کاره‌با که‌می کرد."

"له‌ ئه‌مه‌ریکاشدا ناتوانرێت پێشبینی شتی له‌ناو بکرێت "

وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ئەوەشی وت" ئێمه‌ نه‌مان شاردۆته‌وه‌ ، نه‌مانووتووه‌ کاره‌با 24 کاتژمێر هه‌بووه‌ به‌ڵام له‌ 1-6 تاوه‌کو 15-6 ته‌واوی داتا و زانیارییه‌کان لای ئێمه‌ هه‌یه‌ کاتێک ئێمه‌ میگاوات و به‌رهه‌می دابه‌شکراومان داوه‌ به‌ شارو شاروچکه‌کان دوایی داتای کۆنتڕۆڵی پارێزگا و شاره‌کانمان بۆ هاتۆته‌وه‌ پێیان وتووین له‌ 18 بۆ 19 کاتژمێر کاره‌با هه‌بووه‌، له‌ 15 ی مانگ به‌دواوه‌ کاتێک که‌ چوار یه‌که‌ ده‌رده‌چێت وه‌کو باسمکرد به‌خۆی و کۆمباینه‌که‌یه‌وه‌ 600 مێگا وات، وه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌ک دوای ئه‌وه‌ش به‌ڕاسته‌وخۆ 400 مێگا وات ئه‌مه‌ نزیکی 1000 مێگا وات توانای به‌رهه‌می %25 بۆ 30% ی ئه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌ بووه‌ که‌ هه‌بووه‌ واته‌ %25 بۆ 30% ی کاته‌کانی بوونی کاره‌با دێته‌خواره‌وه‌ له‌کاتێکدا خواستیش 600 بۆ 700 مێگا وات سه‌رکه‌وتووه‌ واته‌ به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ش کاره‌با دێته‌خواره‌وه‌."

" ساڵی پار هاوین 17 کاتژمێر به‌تێکڕا کاره‌بامان داوه‌ "

دەربارەی پێشهاتەکانی هۆکاری کەمبونەوەی کارەبا؟ ئومێد ئەحمەد ئەو پێشهاتانەی بە لەناکاو ناوبرد و وتی" له‌ ئه‌مه‌ریکاشدا ناتوانرێت پێشبینی شتی له‌ناو بکرێت، ئێمه‌ ساڵی پار هاوین 17 کاتژمێر به‌تێکڕا کاره‌بامان داوه‌، هه‌موو پلانه‌کانمان وه‌کو خۆی ڕۆیشتوون به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ڵێن له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی وه‌زاره‌تی کاره‌بایه‌، من پێشبینی ئیشی خۆم ده‌که‌م ناتوانم پێشبینی ئیشی لایه‌نێکی تر بکه‌م."

واتە وەرزی گەرما و سەرما کە کارەبا لە هەرێم کەم دەبێتەوە پێشهاتی پێشبینی نەکراوە؟ لە وەڵامدا وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای هەرێم وتی" وه‌کو تیمه‌که‌ ئێمه‌ غاز له‌ دوو کێڵگه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ دێت، له‌ دانه‌ غاز له‌ کۆرمۆر بۆ وێستگه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و بازیان، له‌ خورمه‌ڵه‌شه‌وه‌ دێت بۆ وێستگه‌ی خورمه‌ڵه‌ی غازی، هیچ که‌سێک له‌ ئێمه‌ ناتوانێت پێشبینی بکات وه‌کو دامه‌زراوه‌ی کاره‌با له‌و سنوره‌دا بزانێت که‌ که‌ی کۆمپرێسه‌رێک له‌ کێڵگه‌ی خورمه‌ڵه‌ یان له‌ کێڵگه‌ی کۆرمۆر ڕاده‌وه‌ستێت، کاتێک ڕاده‌وستێت دانا غاز و کێڵگه‌ی خورمه‌ڵه‌ نابینێت خه‌ڵک وه‌زاره‌تی کاره‌با ده‌بینێت، که‌ به‌رهه‌م هێنان که‌م ده‌کات خزمه‌تگوزاری کاره‌با وه‌کو خزمه‌تگوزارییه‌کانی تر نییه‌،ئه‌و ده‌قیقه‌یه‌ی بارودۆخی خراپ بێت، ئه‌و ده‌قیقه‌یه‌ خه‌ڵک پێی ده‌زانێت بۆیه‌ له‌سه‌ر ئاستی رای گشتی و له‌سه‌ر ئاستی هاونیشتیمانیان و هاوبه‌شان به‌شێوه‌یه‌کی هاوبه‌ش و یه‌کسه‌ر ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌ و یه‌کسه‌ر پێی ده‌زانرێت."

"ئه‌مه‌ ده‌نگۆ نییه‌ به‌ڵکو ئه‌مه‌ حه‌قیقه‌ته‌...له‌ ساڵی 2016 وه‌ ئێمه‌ ئه‌م ئیشه‌ ده‌که‌ین "

وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕەتیکردەوە کە فرۆشتنی بەشێک لە کارەبای لە هەرێمی کوردستانەوە بەشارەکانی تر دەنگۆ بێت و جەختیکردەوە ئەوە ڕاستییە، لەو ڕووەوە ئومێد ئەحمەد وتی" زۆر سه‌یره‌ به‌لامه‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌نگۆ نییه‌ به‌ڵکو ئه‌مه‌ حه‌قیقه‌ته‌، له‌ ماوه‌ی ڕابردوو، ئێمه‌ ئیلتزاممان به‌رامبه‌ر وێستگه‌ی به‌رهەمهێنانی وه‌به‌رهێن هه‌بووه‌، له‌ ساڵی 2016 وه‌ ئێمه‌ ئه‌م ئیشه‌ ده‌که‌ین وێستگه‌کانی به‌رهه‌مهێن که‌ ته‌واو بوون پاره‌یان خه‌رج کردووه‌ کاتێک که‌ میگاواته‌که‌ی ئه‌وان به‌رهه‌م دێت له‌ گرێبه‌سته‌که‌دا هاتووه‌ ئێمه‌ ده‌بێت وزه‌که‌یان لێبکڕین، پاره‌مان نه‌بووه‌ وزه‌که‌یان لێبکڕین ئه‌وان وه‌ستاون که‌ وه‌ستاون ده‌بێت ئێمه‌ په‌ناڵتیان بده‌ینێ واته‌ وزه‌که‌شیان لێنه‌کڕین ده‌بێت پاره‌یان بده‌ینێ بۆیه‌ به‌ناچاری ده‌ستکراوه‌مان کردوون له‌وه‌ی که‌ وزه‌ بده‌ن به‌ده‌ره‌وه‌، ئێمە سودمان لەوە بینیووه‌، سوودی یه‌که‌م ئێمه‌ له‌ژێر پابه‌ندبوون و په‌تاڵتی و پاره‌پێژماردندا ده‌رچووین، ئه‌وانیش سوودیان بینووه‌ له‌ڕووی ماددیه‌وه‌ ئه‌و سه‌رمایه‌ی که‌ خه‌رجیان کردووه‌ خستویانه‌ته‌ گه‌ڕ، وه‌ هه‌روه‌ها ئێمه‌ کرێی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و وزه‌یه‌ی که‌ داویانه‌ به‌ده‌ره‌وه‌ وه‌رمان گرتووه‌ وه‌کو وه‌زاره‌تی کاره‌با."

"پێمان وتوون هه‌رکاتێک باری داراییمان باش بێت هه‌رکاتێک سوته‌مه‌نیمان هه‌بێت...."

ئومێد ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد بەو کۆمپانیایەیان وتووە هەرکات هەرێمی کوردستان توانای هەبوو لە ڕووی دارایی و سوتەمەنیەوە ئەوا کارەباکەیان بۆ هەرێم دەوێتەوە" له‌ 2016 دا ئه‌م بابه‌ته‌ که‌ ئاوا بوو ئێمه‌ ده‌ستکراوه‌مان کردن به‌ڵام پێمان وتوون، وتومانه‌ هه‌رکاتێک باری داراییمان باش بێت هه‌رکاتێک سوته‌مه‌نیمان هه‌بێت که‌ بێگومان یه‌کێک له‌ گرفته‌ گه‌وره‌کانمان نه‌بوونی سوته‌مه‌نی بووه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو هاونیشتمانیه‌کی ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌زانێت که‌ سوته‌مه‌نی گرفتی گه‌وره‌ی به‌رهه‌م هێنانی کاره‌با بووه‌، ئێمه‌ش ژێرخانی کاره‌بامان زیاتره‌ له‌ شه‌ش هه‌زار و 800 مێگا وات به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ ناتوانین کاری پێی بکه‌ین نه‌بوونی سوته‌مه‌نی پێویسته‌ به‌تایبه‌تی دهۆکی غازی هه‌ر غازی پێنه‌گه‌یشتووه‌، وه‌ ئێمه‌ به‌ گازوایل کاری پێ بکه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی گازوایل تێچووه‌که‌ی پێنج جاره‌ی غازه‌ و خه‌رجی ده‌خاته‌ سه‌ر حکومه‌ت له‌م دۆخه‌دا که‌ بارودۆخی دارایی چۆنه‌! هاوکاتیش دژی ژینگه‌یه‌ و دابینکردنی ئاسان نییه‌، بڕی گه‌وره‌ی ده‌وێت، بۆ 100 مێگا وات نزیکه‌ی 700-800 هه‌زار لیتر گازوایلی ده‌وێت ئه‌مانه‌ هه‌مووی ئاسته‌نگه‌کانن له‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا."ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان وایوت"

" سوته‌مه‌نیمان نییه‌ ئیشی پێ بکه‌ین خۆی وه‌ستاوه‌ ئیتر ئه‌و ئیشی پێ بکات یان بینێرێت چی له‌ ئێمە که‌م و زیاد ده‌کات "

ئومێد ئەحمەد دەشڵێت" به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ژێرخانی کاره‌باکه‌دا بابه‌تی به‌رهه‌م هێنانی غازه‌که‌ و بڕی غازه‌که‌ نه‌هاتووه‌ تاوه‌کو ته‌واوی ئه‌و توانا به‌رهه‌مه‌ی که‌ هه‌مانه‌ بیخه‌ینه‌ گه‌ڕ، وه‌کو باسمکرد ئه‌و کاره‌بایه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا حکومه‌تی عێراقی سوته‌مه‌نی بۆ دابین ده‌کرد بۆیه‌ ئێستا وه‌ستاوه‌، واته‌ سوته‌مه‌نیمان نییه‌ ئیشی پێ بکه‌ین خۆی وه‌ستاوه‌ ئیتر ئه‌و ئیشی پێ بکات یان بینێرێت چی له‌ ئێمە که‌م و زیاد ده‌کات به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئێمه‌ سێ سوودمان لێ بینیوه‌ "وەک پێشتر ئاماژەم پێکرد."

"ئه‌رکی ئێمه‌یه‌ خزمه‌تکاری خه‌ڵکی خۆمانیین و 24 کاتژمێر کاره‌بایان بۆ دابین بکه‌ین به‌ڵام ئه‌و کاره‌بایه‌ی که‌ ئێستا ده‌ڕوات خۆ کاره‌بای هاونیشتیمانی نییه‌ "

ئایا فرۆشتن و پێدانی ئەو بڕە کارەبایەی هەرێم بە شارەکانی تری عێراق زیان لە هاوڵاتییان نادات لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان وەک خۆت وتت دۆخی کارەباکەی زۆر خراپە؟

وەڵامەکەی ئومێد ئەحمەد وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە بوو" دوو وه‌به‌رهێن یان دوو لایه‌نی ده‌ره‌کین که‌ چاوه‌ڕێی ناکه‌ن وه‌کو وه‌به‌رهێنه‌ ناوخۆییه‌کان پاره‌یان پێ نه‌درێت، ئه‌گه‌ر پاره‌یان پێنه‌درێت کاره‌باکه‌ ده‌بڕن
ئه‌رکی ئێمه‌یه‌ خزمه‌تکاری خه‌ڵکی خۆمانیین و 24 کاتژمێر کاره‌بایان بۆ دابین بکه‌ین به‌ڵام ئه‌و کاره‌بایه‌ی که‌ ئێستا ده‌ڕوات خۆ کاره‌بای هاونیشتیمانی نییه‌، من باسمکرد وتم له‌ماوه‌ی ڕابردوو یه‌که‌کان خۆی وه‌ستاوه‌ واته‌ ئه‌وه‌ نییه‌ یه‌که‌که‌ کاری کردبێت و نه‌یده‌ین به‌ده‌ره‌وه‌."

"له‌ پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ک به‌رده‌وامیین "

وەک وەزارەتی کارەبا لە پێشتردا باستان لەوەدەکرد هۆکاری دانانی پێوەری زیرەک بۆ ئەوەیە دۆخی کارەبا باش بکەن ئایا ئەو پێوەرە سودی نەبوو؟ بە کوێ گەیشت؟

لە وەڵامدا وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم وتی" به‌ڵی ئێمه‌ له‌ پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ک به‌رده‌وامیین نزیک بووینه‌ته‌وه‌ له‌ 50% زیاتر له‌ 720 هه‌زار پێوه‌ر له‌ هه‌رێمی کوردستان دانراوه‌، ئه‌م پێوه‌ره‌ له‌ هه‌نگاوی یه‌که‌مدا هیچی نه‌کردبێت به‌دانانی پێوه‌ره‌که‌ سه‌رپێچی له‌و شوێنه‌ کۆتایی پێهاتووه‌، ئه‌م پێوه‌ره‌ کۆمه‌ڵێک بژارده‌ی هه‌یه‌ که‌ بۆ ئاینده‌ بۆ بابه‌تی خوێندنه‌وه‌ بۆ بابه‌تی ڕێکخستنه‌وه‌ی کاروباری فرۆشتنی وزه‌ بۆ بابه‌تی سنوردار کردن، بۆ بابه‌تی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری کاره‌با هه‌موو ئه‌وانه‌ چالاک ده‌که‌ین، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا ئێمه‌ ده‌توانیین بڵێین 25% کاره‌بای به‌فیڕۆچوو یان وون بوو له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، پرۆژه‌کانی کاره‌با پرۆژه‌ی عملاقن هه‌مووی به‌ ده‌یان ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌کرێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:33 0:00




XS
SM
MD
LG