Accessibility links

د.سەیوان عەلی: له‌پلانماندا بووه‌ وه‌ له‌پلانماندایه‌ هه‌تا ئێستاش ساڵی خوێندن نه‌فه‌وتێت و ده‌وام بكرێت


د.سه‌یوان عه‌ه‌لی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، تاوتوێی پێشنیارێک دەکەن بۆ کۆتایی هێنان بەپڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵی عێراق پاش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ، د.سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم وتوێژەدا باس لەچارەنوسی پڕۆسەی ئەمساڵی خوێندن لەهەرێم دەکات.

"وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقمان نه‌كردووه‌ به‌نموونه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئیشه‌كانی ئه‌وان بڕۆین"

لەسەرەتای وتووێژەکەدا بریکارەکەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم دەربارەی ئەو پێشنیارەی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت" ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئێمه‌ له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقمان نه‌كردووه‌ به‌نموونه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئیشه‌كانی ئه‌وان بڕۆین چونكه‌ ئێمه‌ پڕۆگرامی خۆمانمان هه‌یه‌، بۆچوونی خۆمان هه‌یه‌، شێوه‌ی كاركردنی خۆمان هه‌یه‌ بارودۆخی كوردستانیش هه‌تا ڕاده‌یه‌كی زۆر جیاوازه‌ له‌بارودۆخی عێراق هه‌تا ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڤایڕه‌سه‌كه‌ش بێته‌ پێشه‌وه‌ ئێره‌ وه‌ك بەشەکانی تری عێراق نیە ئه‌وه‌نده‌ گه‌شه‌ی نه‌كردووه‌ ‌تابه‌وشێوه‌یه‌ی عێراق لێی بترسین."

"نامانه‌وێت ساڵه‌كه‌ ببێت به‌ساڵێكی "سوه‌ریی" و ته‌نها خوێندكاره‌كان ده‌ربچێنین "

د.سەیوان عەلی جەختیکردەوە" ئێمه‌ نامانه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مساڵی خوێندن بفه‌وتێت واته‌ قۆناغی 12 وه‌كو قۆناغه‌كانی تر بێت، عێراق پڕۆسەی خوێندن ڕادەگرێت‌ كه‌یفی خۆیانه‌ چۆن ده‌توانن بیكه‌ن ئێمه‌ نامانه‌وێت، هه‌رچه‌ندە به‌ڕاستی ئه‌مساڵ زیانێكی زۆرمانكردووە له‌مه‌سه‌له‌ی كات و له‌مه‌سه‌له‌ی خوێندن به‌ڵام ئێمه‌ نامانه‌وێت ساڵه‌كه‌ ببێت به‌ساڵێكی "سوه‌ریی" و ته‌نها خوێندكاره‌كان ده‌ربچێنین و ببڕێته‌وه‌ واته‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت لانی كه‌می خوێندن و فێركردن هه‌بێت له‌كوردستاندا ئیتر ئه‌مه‌ به‌چوونه‌ ناو پۆله‌كانه‌وه‌یە به‌خوێندنی ئه‌لكترۆنیه‌، به‌ئاماده‌بوونی قوتابیانه‌ كه‌یە‌كێک له‌ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه‌ دایک وباوک یان مامۆستایان له‌ده‌ره‌وه‌ی خوێندن وانه‌یان پێبڵێنه‌وه‌ به‌هه‌رحاڵ هه‌ندێك له‌دایک و باوکەكان بەڵێننامەیان نوسیووه‌ كه‌خۆیان فێركردنی مناڵه‌كانیان ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆی خۆیان به‌یارمه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی ئه‌لكترۆنی وخۆشیان له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌یە كه‌ئێمه‌ به‌ڕاستی عێراقمان نه‌كردووه‌ به‌نموونه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كار و ئیشه‌كانی ئه‌وان بڕۆین چونكه‌ ئێمه‌ شێوه‌ی خوێندنمان جیاوازه."

"له‌پلانماندا بووه‌ وه‌ له‌پلانماندایه‌ هه‌تا ئێستاش ساڵی خوێندن نه‌فه‌وتێت و ده‌وام بكرێت"

‌هەفتەی ڕابردوو لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەهەرێم بڕیاری ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندنی دا جگە لەپۆلی دوانزە، لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پڕۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە هی قۆناغەکانی تری خوێندن؟

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی" كێشه‌كه‌ له‌یه‌ک شت دایه‌ نه‌ك هه‌ر له‌كوردستاندا به‌ڵكو له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا كه‌س نازانێت ئه‌م ڤایڕه‌سه‌ هه‌تا 25 ی مانگ چی لێ به‌سه‌ردێت؟ واته‌ ئایا گه‌شه‌ ده‌كات یاخود ده‌بێت به‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و له‌سه‌ر قوتابیان و مامۆستایان و دایک و باوكان، ئێمه‌ نازانیین به‌ڵام له‌پلانماندا بووه‌ وه‌ له‌پلانماندایه‌ هه‌تا ئێستاش ساڵی خوێندن نه‌فه‌وتێت و ده‌وام بكرێت ئیتر بارودۆخه‌كه‌ش چۆن ده‌بێت ئێمه‌ نازانیین."

هەروەها ڕاشیگەیاند" به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ خۆمان وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ته‌واوه‌تی په‌یڕه‌و و بڕیار و ڕێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین. چونكه‌ ئه‌وان له‌كاری خۆیاندا پڕۆفیشناڵن و ده‌زانن و هه‌موو سه‌رژمێری كوردستانیشیان لایه‌ نه‌ك هه‌ر قوتابخانه‌كان كه‌ زۆر زۆر گرنگتره‌ چونكه‌ ئێمه‌ له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌گه‌ر سه‌رژمێریه‌كیشمان لابێت ته‌نها ئه‌وه‌مان لایه‌ كه‌له‌قوتابخانه‌كان ڕووده‌ده‌ن به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌موو كوردستانی له‌لایه."

"ئایا خوێندنی پۆلی دوانزە بەردەوام دەبێت؟ "

‌سەبارەت چارەنوسی پڕۆسەی خوێندنی پۆلی دوانزە کە لە ئێستادا بەردەوامە؟ د.سەیوان عەلی دەڵێت " پۆلی دوانزه‌كان یه‌كه‌م هه‌تا ڕاده‌یه‌كی زۆر كامڵن وه‌كو بازنه‌ی یه‌كه‌می خوێندن نیین، وه‌كو بنه‌ڕه‌تیه‌كان نیین هه‌تا ڕاده‌یه‌ك گه‌نجانێكی كامڵن وه‌ ئه‌مساڵی تر له‌هه‌رزه‌كارییه‌وه‌ ده‌رده‌چن واته‌ پێ ده‌نێنه‌ قۆناغی كامڵ بوون و زانكۆ له‌به‌رئه‌وه‌ زیاتر ده‌توانن خۆیان بپارێزن هەروەها زیاتر ده‌توانن سوود له‌ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ببینن وه‌ ئه‌و داواكاری و ڕێنماییانه‌ چییه‌ جێبه‌جێی بكه‌ن واته‌ قوتابیه‌كی پۆلی یه‌ك هه‌تا نۆی بنه‌ڕه‌تیش هه‌رگیز ناتوانرێت واڕه‌چاوبكرێت كه‌خۆپارێزی بكات وه‌كو ئه‌و قوتابیه‌ی كه‌له‌پۆلی دوانزه‌دایه‌، مه‌سه‌له‌ی دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ كه‌پۆلی دوانزه‌، پۆلێكی زۆر هه‌ستیاره‌ واته‌ ساڵێكی تر ئه‌گه‌ر دوانزه‌ ده‌وام نه‌كات خوانه‌خواسته‌ خوێندنه‌كه‌یان بفه‌وتێت ئه‌ی زانكۆكان كێ وه‌ربگرن؟ له‌به‌رئه‌وه‌ زۆر بایه‌خ به‌پۆلی دوانزه‌ ده‌درێت."

"پلانی خۆمان هه‌یه‌ هه‌م بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانیان كه‌تۆزێك دواده‌خرێت "

هەروەها وتیشی" من پێشبینی ده‌كه‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ شتێكی باش ده‌كات كه‌ گرنگی ده‌دات ئێمه‌ پلانی خۆمان هه‌یه‌ هه‌م بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانیان كه‌تۆزێک دواده‌خرێت به‌ڵام ده‌كرێت خولی یه‌كه‌م و دووه‌م ئه‌گه‌ر ڕۆژێك دوابكه‌وێت هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆئه‌وه‌ی دوایی له‌چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی قوتابیه‌كان له‌زانكۆ و په‌یمانگاكاندا تووشی كێشه‌ و گرفت نه‌بین له‌گه‌ڵیاندا، وه‌ به‌هاوكاری هه‌موولایه‌ك (ئینشالله‌) ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی جوان و سه‌ركه‌وتووانه‌ ته‌واو ده‌كه‌ین و بزانیین بارودۆخه‌كه‌ش چۆن ده‌بێت هیچ كه‌سێك ناتوانێت بڕیاری سه‌د له‌سه‌د بدات."

"هیچ پلانێك نییه‌ بۆ ڕاگرتنی خوێندن له‌پۆلی دوانزه‌كاندا "

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وت" هه‌تا ئه‌م ساته‌ هیچ پلانێك نییه‌ بۆ ڕاگرتنی خوێندن له‌پۆلی دوانزه‌كاندا، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پلانمان داناوه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانیان بۆ خوێندنه‌كانیان له‌كه‌یدا ئه‌زمونه‌كانیان ده‌ست پێده‌كات و له‌كه‌یدا ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ بۆ وه‌رزی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی خولی یه‌كه‌م و خولی دووه‌میش به‌ته‌واوه‌تی هه‌تا مانگی نۆی ئه‌مساڵ پلان دانراوه‌ بۆ پۆلی دوانزه‌ و تاقیكردنه‌وه‌كانیان ده‌كرێت، تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی وه‌زاری ده‌كرێت و خولی یه‌كه‌م و دووه‌میش تاقیكردنه‌وه‌ ده‌بێت واته‌ هه‌موو پلانێك دانراوه‌ پێشبینی ده‌كه‌م به‌یانی ببێت به‌فه‌رمانی وه‌زاری و به‌شێوه‌یه‌كی دروست بڵاوبكرێته‌وه‌، ئه‌م قسانه‌ی من ئێستا ده‌یكه‌م هیچیان ئێستا فه‌رمانی وه‌زارییان بۆ ده‌رنه‌چووه‌ و پێشبینی ده‌كه‌م له‌سبه‌ینێوه‌ فه‌رمانی وه‌زاری ده‌ربچێت بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ بۆ پۆلی دوانزه‌، واته‌ ئه‌زموونه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م كه‌ی ده‌ستپێده‌كات و ئه‌زموونه‌كانی وه‌رزی دووه‌م كه‌ی ده‌ستپێده‌كات، وه‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی خولی یه‌كه‌م و دووه‌می كۆتایی كه‌ی ده‌ستپێده‌كات واته‌ هه‌مووی به‌شێوه‌یه‌كی جوان و ڕێكوپێك پڕۆگرامی بۆ دانراوه‌ و كاته‌كانیان دیاریكراوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پلانی ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌پۆلی دوانزه‌ واز لێبهێنیین یان نه‌خوێنن، هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی پۆلی دوانزه‌ بتوانن به‌سه‌ركه‌وتووی ساڵه‌كه‌ ته‌واو بكه‌ن و تاقیكردنه‌وه‌كانیان بكه‌ن و ساڵێكی تر له‌زانكۆ و په‌یمانگاكاندا ده‌ست به‌خوێندن بكه‌ن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:21 0:00


XS
SM
MD
LG