Accessibility links

باڵانبۆ محەمەد: نەمبیستووە کەس لەسەر کەیسەکەی هێرشکردنە سەر غالب محەمەد ئازاد کرابێت


باڵانبۆ محەمەد جێگری لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان و پەرلەمانتاری یەکێتی لەپەرلەمانی هەرێم

باڵانبۆ محەمەد عەلی جێگری لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان و پەرلەمانتاری یەکێتی لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەپرسی مانگرتنی زیندانی کراوانی بادینان دەڵێت" بۆمانگرتنی ئەو زیندانی کراوانە ئه‌مه‌ ئه‌ركی لیژنه‌ی مافی مرۆڤه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌وه‌ بكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێك له‌بابه‌تی ئه‌وانه‌وه‌ هه‌بێت كه‌ ئه‌مانه‌ له‌زینداندا عه‌زیه‌ت بدرێن و خوانه‌خواسته‌ هه‌ڵه‌یان به‌رامبه‌ر بكرێت ئه‌وه‌ ئه‌ركی لیژنه‌كه‌ی ئێمه‌یه‌ كه‌به‌دواداچوونی بۆ بكات وه‌ له‌ئاینده‌شدا به‌دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ردانیان ده‌كه‌ین، دەربارەی دەنگۆی ئازاد کردنی سێ تۆمەتباری کەیسی هەوڵی کوشتنی پەرلەمانتاری عێراق (غالب محەمەد)، باڵانبۆ محەمەد وتی" سه‌باره‌ت به‌ئازاد كردن من پێم وانییه‌ ئه‌وانه‌ ئازاد بكرێن له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ئه‌فسه‌رن و له‌سه‌ر میلاكی سه‌ربازیین ده‌توانرێت تاڕۆژی دادگایی كردنه‌كه‌ داوا بكرێنه‌وه‌ و ببرێنه‌وه‌ یه‌كه‌كانی خۆیان ئه‌وه‌یان ئه‌گه‌ر شتێكی واهه‌بووبێت به‌داواكردنه‌وه‌ ببرێنه‌وه‌ یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆیان تاڕۆژی دادگایی كردنه‌كه‌ ئه‌مه‌ لایه‌كی دیكه‌یه‌ به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئازاد كرابن من هه‌واڵم له‌ئازاد كردنیان نییه‌ تائه‌م ده‌قیقه‌یه‌ نه‌شم بیستووه‌ كه‌ئازاد كرابن به‌ڵام وه‌كو ئاماژه‌م پێدا ته‌نها ئه‌و ڕێكاره‌ هه‌یه‌ تاڕۆژی دادگایی كردن بدرێنه‌وه‌ به‌یه‌كه‌كانی خۆیان."

" ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا بمانه‌وێت باس له‌م ناحه‌قیانه‌ بكه‌ین كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستاندا ڕووده‌دات......"

لەسەرەتای وتووێژەکەدا جێگری لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان وتی" ئێمه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا بمانه‌وێت باس له‌م ناحه‌قیانه‌ بكه‌ین كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستاندا ڕووده‌دات ده‌بێت بزانیین هۆكاره‌كه‌ی چییه‌، هۆكاری ڕوودانی ئه‌م بابه‌تانه‌ سه‌روه‌ر نه‌بوونی یاسایه‌ له‌هه‌رێمی كوردستاندا ئێمه‌ ئه‌گه‌ر به‌گشتی ئاوڕێك بده‌ینه‌وه‌ له‌و كاره‌ساتانه‌ی پێشتر ڕوویانداوه‌ هه‌تا ئێستاش وای لێهاتووه‌ به‌داخه‌وه‌ ده‌ست تێوه‌ردان له‌كاری دادگاكانیشدا هه‌بووه‌، له‌جێی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌خاوه‌نی ئه‌و قه‌زیه‌یه‌ن چاوه‌ڕێ بكه‌ن هه‌تا بڕیاری دادگاكان ده‌رده‌چێت ده‌بینیین پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌تۆمه‌تبار كراوه‌ پێش ئه‌وه‌ی بڕواته‌ به‌رده‌م دادوه‌ر لایه‌نێك قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات."

باڵانبۆ محەمەد دەشڵێت" ئه‌مه‌ مه‌به‌ستم زۆر قه‌زیه‌یه‌ واته‌ به‌ته‌نها یه‌ك قه‌زیه‌ و دوو قه‌زیه‌ نییه‌، قه‌زیه‌كان به‌گشتی ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ و گوێ بگرین خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی ده‌توانرێت له‌سایته‌كان وه‌ربگیرێت، ده‌توانین له‌گوگڵ و یوتب بگه‌ڕێن بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌، پێش ئه‌وه‌ی دادگاكان بڕیار بده‌ن خه‌ڵك بڕیاری له‌سه‌رداوه‌ واته‌ بۆنموونه‌ لایه‌نێك دێت كه‌پێی خۆشه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئازاد بكرێت بڕیار ده‌دات ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سه‌ بێتاوانه‌ و گوناحه‌ وای لێده‌كه‌ن."

" به‌داخه‌وه‌ خه‌ریكه‌ وه‌كو شه‌ڕی حیزبایه‌تیه‌كه‌ دێته‌ناو په‌رله‌مانه‌وه‌"

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی دەشڵێت" ئێمه‌ له‌هه‌رێمی كوردستاندا كێشه‌ی نه‌بوونی یاسامان نییه‌ یاسای زۆر زۆر باشمان هه‌یه‌ ده‌توانم بڵێم چاره‌سه‌ری بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌كان داناوه‌ تائه‌مڕۆی بارودۆخی خه‌ڵك له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كردنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆچی؟ جێبه‌جێنه‌كردنه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئێمه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یربكه‌ین هه‌موومان خۆمان به‌خه‌ڵكێكی دیموكراسی ده‌زانیین هه‌موومان خۆمان به‌خه‌ڵكێك ده‌زانیین كه‌مافی مرۆڤ به‌لامانه‌وه‌ شتێكی گرنگه‌ به‌ڵام كه‌دێته‌سه‌ر بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندیدا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین به‌ڵێ من ئه‌ندامی حیزبێكم کەنه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتدایه‌ به‌ڵكو بڕیارده‌ریشه‌ به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئایا توانیومانه‌ تائێستا به‌ڕاستی و به‌دیموكراتیانه‌ بڕۆین به‌ڕێوه‌؟ یان تائێستاش به‌عه‌قڵیه‌تی شاخ حكومڕانیمان كردووه‌؟ یاخود به‌عه‌قڵیه‌تی دیموكراتی حكومڕانیمان كردووه‌؟ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی من ئه‌ندامی په‌رله‌مانم به‌ڵێ من ئه‌ندامی په‌رله‌مانم به‌ڵام كام په‌رله‌مان ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه‌زۆرینه‌ و كه‌مینه‌یه‌؟ نابه‌داخه‌وه‌ نه‌فراكسیۆنه‌كانمان ئه‌وانه‌ی كه‌فراكسیۆنی ده‌سه‌ڵاتین ده‌توانیین وه‌كو خه‌ڵكێكی عادلانه‌ كاربكه‌ین نه‌ئه‌وانه‌شی كه‌ له‌فراكسیۆنی ئۆپۆزیسیۆنن هاوكارن بۆئه‌وه‌ی كه‌ كه‌سێك ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتیش بێت پرۆژه‌یه‌كی باشی هه‌یه‌ بێن ده‌نگی پێ بده‌ن."

باڵانبۆ محەمەد ئەوەشی وت" به‌داخه‌وه‌ خه‌ریكه‌ وه‌كو شه‌ڕی حیزبایه‌تیه‌كه‌ دێته‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نی ده‌سه‌ڵات هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی باشیشی هه‌بوو بێت لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ئاماده‌نه‌بوون پشتگیری بكه‌ن و پشتگیریشی ناكه‌ن ئه‌مه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كانی ناوپه‌رله‌مانئیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كانیان ده‌كه‌ن نه‌ك ئیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان بكه‌ن ئه‌مه‌ش شتێكی هه‌ڵه‌یه‌ بوونی ئۆپۆزیسیۆنی كارا شتێكی زۆر زۆر گرنگه‌ له‌هه‌ر وڵاتێكی په‌رله‌مانیدا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ڕێگر بێت له‌شته‌ خراپه‌كان و هاوكار بێت بۆ شته‌ باشه‌كان به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت هه‌مووی هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌ ده‌ڵێت حكومه‌ت واخراپه‌ و بڕوخێ و دزه‌ و گه‌نده‌ڵه‌ به‌ڵام تائێستا پرۆژه‌یه‌كی نه‌هێناوه‌ كه‌بڵێت ئه‌م دزییه‌ چۆن ڕێگری لێ بكه‌ین و ئه‌م گه‌نده‌ڵییه‌ چۆن ڕێگری لێ بكه‌ین."

جێگری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان سەبارەت بەدۆخی زیندانی کراوانی بادینان کەبەوتەی خێزانی یەکێک لەو ڕۆژنامەنوسانە (شێروان شێروانی) لەڕۆژی حوکمدانیانەوە بەدەر لەوەی کە ڕێگە نادرێت سەردانی بکەن هاوکات زیندانییەکان مانیان لەخواردن و خواردنەوە گرتووە، باڵانبۆ دەڵێت" ئه‌مانه‌ی كه‌ باسده‌كرێت له‌وه‌ی كه‌بڵێن سه‌ردانی ئه‌مانه‌ ناكه‌ن هه‌ركه‌سێك بیكات ئه‌گه‌ر حیزبه‌كه‌ی منیش بیكات كارێكی هه‌ڵه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سی تۆمه‌تبار ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌شی به‌سه‌ردا ساغ بوویه‌وه‌ یاسا بۆ ئیسڵاحه‌ نه‌ك بۆ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رشتێكیش هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌یاسا ڕێگربێت له‌وه‌ی هیچ كه‌سێك ئه‌مانه‌ ببینێت پێویسته‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌و كاره‌ جێبه‌جێ ده‌كات شه‌رم نه‌كات و ڕاستی بۆ خه‌ڵك بڵاوبكاته‌وه‌ له‌ ڕاگه‌یاندا."

" په‌رله‌مانتار بۆی نییه‌ ده‌ست له‌كاروباری دادگا وه‌ربدات "

ئەی وەک پەرلەمانتار و لیژنەکەتان هەنگاوی کرداریتان چی بووە؟ لەوەڵامدا باڵانبۆ محەمەد وتی" ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی كرداری بێت وه‌كو په‌رله‌مان وە وه‌كو په‌رله‌مانتار كه‌یسێك كه‌ له‌به‌رده‌م دادگا بێت ناتوانیین ته‌داخولی بكه‌ین هه‌تا دوابڕیاری دادگا ده‌رده‌چێت له‌به‌رئه‌وه‌ په‌رله‌مانتار بۆی نییه‌ ده‌ست له‌كاروباری دادگا وه‌ربدات."

" ئه‌گه‌ر بێته‌ سه‌ر ئه‌ركی لیژنه‌ی ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان بۆ مانگرتنه‌كه‌یان ئه‌وه‌ ئه‌ركی لیژنه‌ی ماڤی مرۆڤه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان "

بەڵام پرسیاری من دەستوەردان نیە لەکاری دادگا بەڵکو پرسیارەکەم لەسەر ئاگاداربونتانە لەمانگرتنی ئەو پەرلەمانتارانە؟ باڵانبۆ محەمەد بەمجۆرە وەڵامی دایەوە" ئه‌مه‌ ڕاسته‌ به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێته‌ سه‌ر ئه‌ركی لیژنه‌ی ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان بۆ مانگرتنه‌كه‌یان ئه‌وه‌ ئه‌ركی لیژنه‌ی ماڤی مرۆڤه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان، من به‌داخه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌ی پێشوودا كۆمه‌ڵێك دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بوو ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌یاسای خانه‌نیشینی هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆ به‌ڕاستی نه‌متوانیووه‌ سه‌ردانیان بكه‌م به‌ڵام وه‌كو ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر شتێك له‌بابه‌تی ئه‌وانه‌وه‌ هه‌بێت كه‌ ئه‌مانه‌ له‌زینداندا عه‌زیه‌ت بدرێن و خوانه‌خواسته‌ هه‌ڵه‌یان به‌رامبه‌ر بكرێت ئه‌وه‌ ئه‌ركی لیژنه‌كه‌ی ئێمه‌یه‌ كه‌به‌دواداچوونی بۆ بكات وه‌ له‌ئاینده‌شدا به‌دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ردانیان ده‌كه‌ین."

هەروەها وتیشی" له‌16-2 تائێستا ئێمه‌ كه‌سه‌ردانمان نه‌كردووه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بووین داوای ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ سزاكه‌یان بچێته‌ دادگای پێداچوونەوە، پێداچونەوە بکرێت خۆشبه‌ختانه‌ پارێزه‌رێكی زۆر ئاماده‌ییان ده‌ربڕیبوو كه‌دوای ئه‌و بابه‌ته‌ بكه‌ون."

جێگری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان جەختیکردەوە" بۆمانگرتنی ئەو زیندانی کراوانە ئه‌مه‌ ئه‌ركی لیژنه‌ی مافی مرۆڤه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌وه‌ بكات له‌زیندان بیان بینێت به‌ڵام وه‌كو ده‌ڵێم له‌په‌رله‌مان ئه‌ركه‌كان جیاوازه‌ بۆچی ئه‌م ئه‌ركانه‌ جیاكراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كان فریابكه‌ون من ئێستا له‌دوو لیژنه‌م هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ ئاڵۆزییه‌ك و كارێكی زۆر زۆری تێدایه‌ ئه‌ویش لیژنه‌ی ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كانە وە لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌شه‌ واته‌ من له‌هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌گه‌ر مه‌جالم هه‌بێت ته‌نها ڕۆژی هه‌ینیم هه‌یه‌ كه‌به‌ڕۆژی ئیسراحه‌تی خۆمی دابنێم باقی ڕۆژه‌كانی تر یان له‌په‌رله‌مان له‌ كۆبوونه‌وه‌م یان له‌سه‌ردانی بنكه‌ و باره‌گاكانی پێشمه‌رگه‌م."

"من هه‌واڵم له‌ئازاد كردنیان نییه‌ تائه‌م ده‌قیقه‌یه‌ نه‌شم بیستووه‌ كه‌ئازاد كرابن "

دەربارەی دەنگۆی ئازاد کردنی سێ تۆمەتباری کەیسی هەوڵی کوشتنی پەرلەمانتاری عێراق (غالب محەمەد)، باڵانبۆ محەمەد وتی" سه‌باره‌ت به‌ئازاد كردن من پێم وانییه‌ ئه‌وانه‌ ئازاد بكرێن له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ئه‌فسه‌رن و له‌سه‌ر میلاكی سه‌ربازیین ده‌توانرێت تاڕۆژی دادگایی كردنه‌كه‌ داوا بكرێنه‌وه‌ و ببرێنه‌وه‌ یه‌كه‌كانی خۆیان ئه‌وه‌یان ئه‌گه‌ر شتێكی واهه‌بووبێت به‌داواكردنه‌وه‌ ببرێنه‌وه‌ یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆیان تاڕۆژی دادگایی كردنه‌كه‌ ئه‌مه‌ لایه‌كی دیكه‌یه‌ به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئازاد كرابن من هه‌واڵم له‌ئازاد كردنیان نییه‌ تائه‌م ده‌قیقه‌یه‌ نه‌شم بیستووه‌ كه‌ئازاد كرابن به‌ڵام وه‌كو ئاماژه‌م پێدا ته‌نها ئه‌و ڕێكاره‌ هه‌یه‌ تاڕۆژی دادگایی كردن بدرێنه‌وه‌ به‌یه‌كه‌كانی خۆیان."

باڵانبۆ محەمەد دەشڵێت" من ده‌ڵێم داواكردن بۆئه‌وه‌ی بنێردرێنه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌كانی خۆیان شتێكی كه‌یه‌ و ئازادكردنیش شتێكی كه‌یه‌، من تائێستا نه‌م بیستووه‌ وه‌كو ئازادكردن به‌ڵام ئایا ئه‌مانه‌ ئازادكراون؟ یان وه‌كو ده‌ڵێم دراونه‌ته‌وه‌ به‌یه‌كه‌كانی خۆیان تاڕۆژی دادگایی كردن؟" تائێستا من نه‌مبیستووه‌ كه‌ ئازاد كرابن به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ داوا كرابێتن ئه‌وه‌یان نازانم."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:55 0:00





XS
SM
MD
LG