Accessibility links

خالید جەمال ئەلبێر: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانەکەی پاپا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بەندە به‌دوو هۆکارەوە


خالید جەمال ئەلبێر بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مەسیحییەکان

خالید جەمال ئەلبێر بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مەسیحییەکان لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لەحکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت" هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانی قه‌داسه‌تی پاپا به‌نده‌ به‌دوو شته‌وه‌ یه‌كه‌م بارودۆخی ئه‌منی عێراق بێت دووه‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا له‌ناوچه‌كه‌ ئه‌و دووشته‌ ڕێگری ده‌كات له‌هاتنی به‌ڵام تاوه‌كو ئه‌م ساته‌ هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌، دەشڵێت" لەمەراسیمی پێشوازی لەپاپا هەروەها ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ مەرجی تەندروستی لەبەرچاو دەگیرێت و ڕێنماییە تەندروستییەکان جێ بەجێدەکرێت."

"سەردانی پاپا مانایەکی زۆر گەورەی هەیە هێنانی خێر و به‌ره‌كه‌ته‌ بۆ عێراق و به‌تایبه‌تیش بۆ كوردستان "

لەسەرەتای وتووێژەکەدا بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مەسیحیەکان لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەسەردانە چاوەڕوانکراوەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان وتی" به‌دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ردانی قه‌داسه‌تی پاپا بۆ عێراق به‌تایبه‌تیش بۆ هه‌رێمی كوردستان مانایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه‌ ئه‌ویش به‌خشینی ئومێد و هیوایه‌ بۆ ئه‌و مه‌سیحانه‌ی كه‌ماون له‌عێراق كه‌نزیكه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌خه‌مڵێنرێت به‌نیو ملیۆن وه‌كو كه‌نیسه‌كان خۆیان باسی ده‌كه‌ن، به‌شی زۆری ئه‌و مه‌سیحییانه‌ی له‌كوردستان ده‌ژین كوردستان بۆته‌ لانگه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان به‌تایبه‌تی مه‌سیحیه‌كان له‌دوای 2005-2006، له‌ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی تائیفی له‌ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق مه‌سیحییه‌كان كۆچیان كرد بۆ ئێره‌ و دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌ی سه‌یدونا نه‌جات و دوای شه‌ڕی داعش و هێرشكردنی داعش بۆسه‌ر موسڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌وا كوردستان بۆته‌ لانگه‌ و له‌به‌رئه‌وه‌ قه‌داسه‌تی پاپا خۆی خستیه‌ به‌رنامه‌ی خۆی."

" گه‌وره‌ترین ژماره‌ی مه‌سیحییه‌كان ئه‌مڕۆ له‌ كوردستان نیشته‌جێن...په‌یامێكی گه‌وره‌ی تێدا ده‌بێت "

خالید جەمال ئەلبێر ئاماژەی بەوەکرد" گه‌وره‌ترین ژماره‌ی مه‌سیحییه‌كان ئه‌مڕۆ له‌كوردستان نیشته‌جێن قه‌داسی شوكر ئه‌و قه‌داسه‌ی كه‌ده‌یكات په‌یامی كۆتاییه‌ كه‌ له‌یاریگای شه‌هید فرانسۆ هه‌ریری ده‌كرێت، ئه‌و نوێژه‌ كۆتاییه‌ی كه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌كرێت به‌دڵنیاییه‌وه‌ په‌یامێكی گه‌وره‌ی تێدا ده‌بێت بۆ به‌خشینی هیوایه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ هێنانی خێر و به‌ره‌كه‌ته‌ بۆ عێراق و به‌تایبه‌تیش بۆ كوردستان."

ئەلبێر جەختیکردوە "سەردانەکەی پاپا به‌دڵنیاییه‌وه‌ پاڵپشتیه‌كه‌ هاندانی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه‌ كه‌بمێنێته‌وه‌ و نیشته‌جێ بێت و ئه‌و وڵاته‌ به‌جێ نه‌هێڵێت له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه‌ئه‌مڕۆ مه‌سیحی له‌عێراق ماوه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌تیش كه‌زۆررینه‌ی مه‌سیحییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستانن و نیشته‌جێن به‌دڵنیاییه‌وه‌ په‌یامێكی گه‌وره‌ی تێدا ده‌بێت بۆ پێدانی ئومێد بۆ مه‌سیحییه‌كان كه‌بمێننه‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاسایش و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی كه‌ له‌كوردستاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ نه‌بووایه‌ ئه‌وانیش لێره‌ نه‌ده‌مانه‌وه‌ و كۆچیان ده‌كر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات."

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پاپا باس لەگەڕانەوەی مەسیحییەکان دەکات بۆ زێدی خۆیان؟ لەوەڵامدا بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مەسیحییەکان لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی" به‌ڵێ بێگومان ئه‌وه‌ی تێدایه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كان بۆ شوێن و زێدی باوباپیرانیان به‌ڵام به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێم كێشه‌ی ئێمه‌ی مه‌سیحی ئه‌مڕۆ كۆچكردنه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌و كۆچكردنه‌ش كه‌ئه‌مڕۆ خێزانێكی مه‌سیحی به‌رژه‌وه‌ندی ماڵ و مناڵه‌كه‌شی له‌به‌رچاو ده‌گرێت بارودۆخی ناوچه‌كه‌ هه‌مووی كاریگه‌ری هه‌یه‌ ئێمه‌ ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ساڵانی 2012 و 2013 چه‌ندین خێزانی مه‌سیحی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌تایبه‌تی له‌ئه‌مه‌ریكا و له‌كه‌نه‌دا هاتنه‌وه‌ بۆ كوردستان و ده‌ستیانكرد به‌وه‌به‌رهێنان له‌به‌رئه‌وه‌ی بارودۆخی وڵاته‌كه‌ له‌گه‌شه‌دا بوو له‌لوتكه‌دا بوو به‌ڵام دوای شه‌ڕی داعش ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌هاتبوون لێره‌ ئیشیان ده‌كرد و وه‌به‌رهێنانیان كرد به‌ڕاستی تووشی شۆك بوون و جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام هیوادارین ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن بگه‌ڕێنه‌وه‌."

"به‌ڵێ بێگومان کوردستان شوێنێكه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ خه‌ڵكێكی زۆر ڕووی تێكردووه‌ نه‌ك هه‌ر مه‌سیحی به‌ڵكو یه‌زیدییه‌كان، به‌هاییه‌كان ئه‌مڕۆ به‌هاییه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌یان هه‌یه‌ له‌ناوه‌ڕاست و باشوور. ئه‌مڕۆ به‌ئازادانه‌ به‌هاییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا په‌رستگای خۆیان هه‌یه‌ و نوێژی خۆیانی تێدا ده‌كه‌ن، نوێنه‌ریان هه‌یه‌ له‌ناو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌هه‌مان شێوه‌ جووه‌كان و پێكهاته‌كانی تریش." خالید جەمال ئەلبێر وایوت"

"قه‌داسه‌تی پاپا په‌یامێكی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ "

خالید جەمال ئەلبێر ئەوەشی وت" قه‌داسه‌تی پاپا په‌یامێكی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ كه‌سانی سیاسی كۆده‌بێته‌وه‌ له‌یاریگای شه‌هید فرانسۆ حه‌ریری ئاماده‌بوونێكی گه‌وره‌ ده‌بێت له‌سیاسیه‌كان و چینه‌كانی تر به‌ڵام هیواده‌خوازیین هه‌ندێك شت هه‌یه‌ كه‌نایشارینه‌وه‌ و به‌ئاشكراش به‌جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تمان وتووه‌ و به‌سه‌رۆكی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراوه‌ هه‌ندێك كێشه‌ هه‌یه‌ كه‌گۆڕینی فكری خه‌ڵكه‌ هه‌ندێك عه‌قڵ تائێستا پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ بگۆڕێت و قبوڵی یه‌كتری بكه‌ن بۆ نموونه‌ یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی ئێمه‌ كه‌ هه‌مانه‌ كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌كان هه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌وانه‌ی كه‌ داگیركراون له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سان كه‌ له‌زووه‌وه‌ به‌كاریان هێناون، دووه‌م ئه‌مڕۆ خه‌ڵكێكی زۆری مه‌سیحی له‌ موسڵ و له‌ده‌شتی نه‌ینه‌وا هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌، مناڵه‌كانیان ده‌رچووی زانكۆی موسڵه‌، دكتۆره‌، سه‌یده‌لانییه‌، ئه‌ندازیاره‌ یاخود هه‌ر پیشه‌یه‌ك بێت ناتوانێت موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌ی خۆی بكات چونكه‌ سه‌ربه‌ سه‌ندیكای ئێره‌ نییه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی كێشه‌ن."

دەربارەی ئەوەی ئایا سەردانەکەی پاپا چی لەدۆخی مەسیحییەکان دەگۆڕێت؟ لەوەڵامدا خالید جەمال ئەلبێر وتی" من نازانم دۆخ چی لێدێت چونكه‌ له‌خوا به‌زیاد بێت هه‌موومان له‌بارودۆخێكی باشدا ده‌ژین له‌هه‌رێمی كوردستان باش ده‌ژین به‌ڵام كێشه‌كه‌ ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌، هیواداریین ڕۆڵی هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غداد، فشاركردن بێت له‌سه‌ر به‌غداد كه‌ ئه‌م كێشانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد چاره‌سه‌ر بێت به‌دڵنیاییه‌وه‌ قه‌داسه‌تی پاپا ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هاوكاریكردنی مه‌سیحییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌."

"بەدیهێنانی خه‌ونه‌كه‌ی قه‌داسه‌تی پاپای پێشووە "

ئەلبێر دەشڵێت" بێگومان ئێمه‌ پێشتر لەسەردانەکانمان بۆ ڤاتیکان وەک وەفدی حکومەتی هەرێم ئاماژه‌مان به‌وه‌ كرد كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌و ئاواره‌ مه‌سیحیانه‌ كرد كەساڵی 2005-2006 به‌هۆی شه‌ڕی براكوژییه‌وه‌ هاتنه‌ هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كه‌مجاری بوو ئه‌و كاته‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان سێ كه‌نیسه‌ دروست بكات له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رێكی ئاشوری رۆشنبیری دروست بكات ئه‌مانه‌ هه‌مووی ئاماژه‌ی پێدرابوو به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌موو سه‌ردانه‌كانی كه‌ كراوه‌ بانگهێشتنامه‌ پێشكه‌شی پاپا كراوه‌ كه‌بێته‌ هه‌رێمی كوردستان داواكردنی جه‌نابی (پاتریاك مالیوس ساكۆ) كه‌ئه‌ویش چه‌ندین جار له‌بۆنه‌كاندا كه‌كۆتاجار بوو به‌كاردیناڵ داوای ئه‌وه‌ی كرد سه‌ردانی عێراقیش بكات، پاپاش خۆی له‌دڵیدا بوو كه‌سه‌ردانی عێراق بكات هه‌روه‌ها جامپۆڵی دوو كه‌بڕیار بوو ساڵی 2000 بێته‌ عێراق له‌به‌ر بارودۆخی ئه‌منی نه‌هاتبوو خه‌ونه‌كه‌ی قه‌داسه‌تی پاپای پێشووی هێنایه‌ دی كه‌بێته‌ ناوچه‌ی ئوور كه‌باوكی پێغه‌مبه‌ره‌كان له‌وێ بووه‌ ئه‌مڕۆ ته‌حقیقی ئه‌وسه‌ردانه‌ ده‌كات و ئه‌و داواكاریانه‌ ده‌كات، پارساڵ ویستی بێت به‌ڵام به‌هۆی كۆرۆناوه‌ ڕێكنه‌كه‌وت."

" هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانی قه‌داسه‌تی پاپا به‌نده‌ به‌دوو شته‌وه‌ "

بەڕێوەبەری کاروباری گشتی مەسیحییەکان لەوەزارەتی ئەوقاف کەهاوکات لیژنەی ئامادەکاری پێشوازی پاپا-یە ئەوەشی وت" بۆ زانیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانی قه‌داسه‌تی پاپا به‌نده‌ به‌دوو شته‌وه‌ یه‌كه‌م بارودۆخی ئه‌منی عێراق بێت دووه‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا له‌ناوچه‌كه‌ ئه‌و دووشته‌ ڕێگری ده‌كات له‌هاتنی به‌ڵام تاوه‌كو ئه‌م ساته‌ هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌."

ڕاشیگەیاند" ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌پێی خشته‌كه‌ ڕۆژی 7ی مانگ دێته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر پاشان به‌هێلیكۆپته‌ر ده‌چێته‌ موسڵ پاشان ده‌شتی نه‌ینه‌وا و دوایی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر پشووده‌دات له‌ دارول زیافه‌تی خۆی پاشان کاتژمێر چوار مەراسیمی نوێژکردن ده‌بێت له‌یاریگای شه‌هید فڕانسۆ حه‌ریری دواتر کاتژمێر حه‌وت كه‌ته‌واوبوو له‌نوێژ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ و له‌وێشه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ره‌و به‌غداد. یاریگای فڕانسۆ حه‌ریری زیاتر له‌ 30 هه‌زار كه‌س ده‌گرێت به‌ڵام له‌به‌ر ڕێكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان 10 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر كۆرۆنا به‌وشێوه‌یه‌ بێت وه‌كو جارانی پێشوتر كه‌بڵاوبوویه‌وه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ پارساڵ بڵاوبوویه‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌ هه‌ڵده‌وشێته‌وه‌ به‌ڵام تائێستا تیمی پڕۆتۆکۆلی پاپا سەردانەکەی پاپای هه‌ڵنه‌وه‌شاندۆته‌وه‌."

"ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ دەکرێت "

خالید جەمال ئەلبێر جەختی لەوەکردەوە لەمەراسیمی پێشوازی لەپاپا هەروەها ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ مەرجی تەندروستی لەبەرچاو دەگیرێت و ڕێنماییە تەندروستییەکان جێ بەجێدەکرێت، لەو ڕوەوە وتی" ئه‌و هۆشداریه‌ پێویسته‌ بۆ خه‌ڵك بگرێته‌به‌ر به‌ڵام له‌ڕێنماییه‌كاندا ئه‌وه‌ی هەرکەس كه‌دێت بۆ یاریگاكه‌ ده‌بێت كه‌مامه‌ و ده‌ستكێشی پێ بێت ده‌بێت هه‌ندێك ڕێكار هه‌یه‌ بیكه‌ن وە به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌ هه‌مووی ته‌عقیم ده‌كرێن له‌به‌رئه‌وه‌ی تیمی پڕۆتۆكۆڵی ڤانتیكان خۆشی داوای ئه‌وه‌ی كردبوو كه‌ زۆر جه‌خت له‌سه‌ر بابه‌تی ڕێكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌كه‌ن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:02 0:00



XS
SM
MD
LG