Accessibility links

کامیل قەزاز: لەدیراسەداین دابەشکردنی کارەبای هەرێم بدەین بەکەرتی تایبەت


کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان- فۆتۆ-فەیس بووکی ناوبراو

کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت" لەدیراسەداین دابەشکردنی کارەبای هەرێم بدەین بەکەرتی تایبەت ئەمەش زۆر كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی كاره‌با، چونکە نزیكه‌ی ده‌توانم بڵێم لە 25% ی كاره‌با به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت ئه‌و به‌هه‌ده‌رچوونه‌ كۆده‌كاته‌وه‌ تەنانەت کاریگەری دەبێت لەسەر زیادبوونی ژماره‌ی پێدانی کاتژمێرەکانی كاره‌بای نیشتمانی، قەزاز ڕونیکردەوە" دابه‌شكردنی كاره‌با مانای سیانه‌كان له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی فرۆشتنی ووزه‌ ده‌دات به‌ڵام وه‌كو كاره‌با به‌شی هێڵه‌كان به‌شی وێستگه‌كان به‌ده‌ستمانه‌وه‌ ده‌مێنێت، سه‌عاتی سمارت میته‌ر مان هه‌یه‌ كه‌ دایده‌نێین سه‌نگێكی مه‌حه‌ك ده‌بێت له‌نێوان ئێمه‌ و له‌نێوان هاوڵاتیدا " هەروەها دەشڵێت"هه‌تا ئه‌مكاته‌ نیاز نییه‌ و نیه‌ت نییه‌ كه‌نرخی كاره‌با به‌رز بكرێته‌وه‌، به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كاره‌با له‌سه‌ڵاحیه‌تی وه‌زاره‌تمان نییه‌ به‌ڵكو له‌سه‌ڵاحیه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌."

"چەند پڕۆژەیەکمان هەیە"

لەسەرەتای وتوێژەکەدا بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئه‌مساڵی داهاتوو "پشت به‌خوا" ئێمه‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كمان هه‌یه‌ ئینشاڵا ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌مان ته‌واو بێت له‌ساڵانی تر زۆر باشتر ده‌بێت."

ناوبرا دەربارەی پڕۆژەکانیان ڕونیکردەوە"پرۆژه‌كانمان بریتیه‌ له‌ریساكیڵی دوو وێستگه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بۆری غاز ڕابكێشرێت بۆ دهۆك بۆری غازه‌كه‌ی دهۆك هێڵێکی زۆر ستراتیژی و "عیملاقه‌" ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وه‌ ته‌واو ببێت ئێمه‌ نزیكه‌ی 1000 مێگا ده‌توانیین ئیش پێ بكه‌ین له‌ناوچه‌ی دهۆكدا و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ته‌كنیكیشمان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات، "ئینشائەڵا" ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بده‌ین زۆر زۆر فه‌رق ده‌كات شه‌به‌كه‌كه‌."

"ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می لای ئێمه‌ ماوه‌ نزیكه‌ی 15% یە "

دەربارەی ئەوەی دەوترێت کارەبای هەرێم دەدرێتە کەرتی تایبەت؟ لەوەڵامدا کامیل قەزاز دەڵێت" حاڵی حازر له‌دیراسه‌داین و خه‌ریكی دیراسه‌كردنی ئه‌و بارودۆخه‌ین نه‌ك كه‌رتی كاره‌با ته‌نها دابه‌شكردنی كاره‌با مانای سیانه‌كان له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی فرۆشتنی ووزه‌ ده‌دات به‌ڵام وه‌كو كاره‌با به‌شی هێڵه‌كان به‌شی وێستگه‌كان به‌ده‌ستمانه‌وه‌ ده‌مێنێت ئێمه‌ سێ سێكته‌رمان هه‌یه‌، سێكته‌ری دابه‌شكردن سێكته‌ری هێله‌كان و وێستگه‌كان، سێكته‌ری "ته‌ولید" به‌رهه‌مه‌، "ته‌ولید" تائێستا دراوه‌ به‌كه‌رتی تایبه‌ت و ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می لای ئێمه‌ ماوه‌ نزیكه‌ی 15% یە، وێستگه‌كان و هێڵه‌كان ده‌مێنێت له‌لای ئێمه‌ به‌ڵام دابه‌شكردن له‌دیراسه‌داین كه‌بیده‌ین به‌كه‌رتی تایبه‌ت."

بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وت، پێدانی دابەشکردنی کارەبای نیشتمانی بەکەرتی تایبەت کاریگەری دەبێت لەو ڕوەوە دەڵێت" زۆر كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی كاره‌با کەنزیكه‌ی ده‌توانم بڵێم 25% ی كاره‌با به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت ئه‌و به‌هه‌ده‌رچوونه‌ كۆده‌كاته‌وه‌ و بۆ ئێمه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و زۆر زۆر ڕۆڵی ده‌بێت، زۆر فه‌رق ده‌كات ژماره‌ی پێدانی کاتژمێرەکانی كاره‌بای نیشتمانی له‌به‌رئه‌وه‌ی لە 25% ی كاره‌بای به‌رهه‌م هاتوو كه‌ده‌چێت بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئەمەش واتای دابه‌شده‌كرێته‌وه‌ به‌سه‌ریاندا."

" نیاز و نیه‌ت نییه‌ كه‌نرخی كاره‌با به‌رز بكرێته‌وه‌ "

کامیل قەزاز سەبارەت بەبەرزکردنەوەی نرخی کارەبا وتی" هه‌تا ئه‌مكاته‌ نیاز نییه‌ و نیه‌ت نییه‌ كه‌نرخی كاره‌با به‌رز بكرێته‌وه‌، به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كاره‌با له‌سه‌ڵاحیه‌تی وه‌زاره‌تمان نییه‌ به‌ڵكو له‌سه‌ڵاحیه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌."

ڕاشیگەیاند" تائێستا له‌دیراسه‌داین و ئێمه‌ له‌یدراسه‌ی ئه‌وه‌داین كه‌هه‌وڵبده‌ین كه‌ نه‌ك پێدانی كاره‌با به‌كه‌رتی تایبه‌ت نرخ به‌رز بكاته‌وه‌، ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و لە 25% ی كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئیشی تری ته‌كنیكی هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ی نزمی بكاته‌وه‌ ئەگەرنا ئامانجمان ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌نرخی کارەبا لەسەر هاوڵاتیان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌."

"خه‌ڵك حه‌قیه‌تی "

دەربارەی نیگەرانی هەندێک لەخەڵکی لەپێدانی دابەشکردنی کارەبا بەکەرتی تایبەت، بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی" خه‌ڵك حه‌قیه‌تی، بەڵام خه‌ڵك له‌یه‌ك گۆشه‌وه‌ سه‌یری بابه‌ته‌كه‌ ده‌كات ئێمه‌ گشتگیر سه‌یری بارودۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ین، ئێمە ئه‌وه‌ی كه‌سه‌یری ده‌كه‌ین من وتم 25% ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ واته‌ له‌کاتژمێرێكدا ئێمه‌ 3800 مێگاوات به‌رهه‌م دێنیین لێكدانی 30 بكرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر 3000 لێكدانی 30 بكرێت 90 هه‌زار ده‌كات، له‌و 90 هه‌زاره‌ ئه‌گه‌ر چاره‌كێكی بگێڕینه‌وه‌، بابڵێن ئه‌و چاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌به‌ستنی كاره‌با به‌"غه‌یر قانونیه‌"، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بگێڕینه‌وه‌ 22500 دۆلار ده‌كات له‌یه‌ك کاتژمێردا لێكدانی بكرێت ده‌زانرێت له‌ساڵێكدا چه‌ند ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ باوه‌ڕ ناكه‌م نرخه‌كه‌ به‌رز بكاته‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك."


"له‌ڕووی ئابوورییه‌وه‌ ڕاسته‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌زمونێكی تری كه‌رتی تایبه‌ت هه‌بووه‌، وه‌كو سه‌عاتی ئاو و كۆمه‌ڵێك شتی تر، وایكردووه‌ كه‌ نرخه‌كان به‌رز بكرێته‌وه‌ یان كێشه‌ی بۆ خه‌ڵك دروستكردووه‌، ئێمه‌ باوه‌ڕ ناكه‌ین به‌و شێوه‌یه‌ بێت، دیراسه‌یه‌كی قوڵی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ سه‌عاتی سمارت میته‌ر مان هه‌یه‌ كه‌ دایده‌نێین سه‌نگێكی مه‌حه‌ك ده‌بێت له‌نێوان ئێمه‌ و له‌نێوان هاوڵاتیدا له‌به‌رئه‌وه‌ به‌بۆچوونی ئێمه‌ پاره‌ی كاره‌با زیاد ناكات، هاوڵاتی چونكه‌ چه‌ند ئه‌زموونێكی بینیووه‌ مافی خۆیه‌تی هاوڵاتی دوای ئه‌وه‌ پاره‌ی كاره‌بای مۆلیده‌ ده‌بینێت كه‌ ده‌توانم بڵێم له‌گه‌ڵ پاره‌ی كاره‌بای حكومیدا 10 قاته‌ له‌وه‌وه‌ سه‌یر ده‌كات چه‌نده‌ها شتم له‌و بابه‌ته‌ خوێندۆته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مانه‌ هیچ بنه‌مای نییه‌ ته‌نها بۆچوونی خه‌ڵكه‌."کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان وایوت"

"بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتی دوو پاره‌ی كاره‌با نه‌دات و یه‌ك پاره‌ی كاره‌با بدات "

بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە ئایا پێدانی دابەشکردنی کارەبا بەکەرتی تایبەت کاریگەری لەسەر پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی لەو ڕوەوە دەڵێت" كاره‌بای مۆلیده‌ په‌یوه‌ندی بەکاتژمێرەکانی پێدانی كاره‌باوه‌ هه‌یه‌، ئێمه‌ ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ كاره‌بایه‌كی باشتر به‌كوالیه‌تێكی باشتر و 24 کاتژمێر نرخه‌كه‌شی به‌رز نه‌كه‌ینه‌وه‌ بۆیه‌ ده‌یده‌ین به‌كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌گه‌ر 24 کاتژمێر كاره‌با بدات ئۆتۆماتیكی مۆلیده‌كان ورده‌ ورده‌ خۆی نامێنێت له‌به‌رئه‌وه‌ی مۆلیده‌كان به‌پێی بارودۆخ دروستبووه‌ كه‌ 24 کاتژمێر كاره‌با بدرێت، مۆلیده‌كان خۆی ئۆتۆماتیكی نامێنێت."

هەروەها وتیشی" به‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتی دوو پاره‌ی كاره‌با نه‌دات و یه‌ك پاره‌ی كاره‌با بدات."

" لەم 7-8 مانگ من لێره‌م نه‌مبینیووه‌ هه‌رێمی كوردستان كاره‌با بفرۆشێت به‌ده‌ره‌وه‌ "

سەبارەت بەفرۆشتنی کارەبا لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بەناوچەکانی تری عێراق وەهەروەها بەوڵاتانی دەوروبەر؟ کامیل قەزاز وتی"هه‌رێمی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده‌ی كه‌من لێره‌م (لەپۆستی بریکاری وەزارەتی کارەبا) لەم 7-8 مانگ من لێره‌م نه‌مبینیووه‌ هه‌رێمی كوردستان كاره‌با بفرۆشێت به‌ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام ته‌نها حكومه‌تی ناوه‌ندی 125 میگایه‌ به‌ "موقایه‌زه‌" هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای قه‌یواندا كه‌ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌ بگره‌ بارسوكیشه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ باج و كۆمه‌ڵێك شت له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ واته‌ تا ئێستا ئێمه‌ كاره‌بامان نه‌فرۆشتووه‌ وه‌كو حكومه‌ت."

سەبارەت بەزیادەڕویکردنی لەکارەبا و ڕاکێشئنی کارەبا بەنایاسایی بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنه‌ی هاوبه‌شمان زۆره‌ له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌ته‌كاندا و له‌گه‌ڵ پارێزگاكاندا، هه‌وڵده‌ده‌ین و هه‌میشه‌ خه‌ریكین به‌ڵام تۆزێك كۆنتڕۆڵكردنی زه‌حمه‌ته‌ هه‌میشه‌ لیژنه‌مان هه‌یه‌ و لیژنه‌مان به‌رده‌وام هه‌یه‌ كه‌لیژنه‌ی "ته‌جاوه‌زاته‌"

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:46 0:00



XS
SM
MD
LG