Accessibility links

گوتەبێژی کەجەکە سەبارەت بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی چیای گارە دەدوێت


ماوەی چەند ڕۆژێکە تورکیا دەستیکردووە بە ئۆپەراسیۆنێک لە ناوچەکانی چیای گارەی هەرێمی کوردستان لە دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان.

گوتەبێژی کەجەکە دەڵێت مەبەست لە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی گارە " داگیرکردنی باشووری کوردستانە".

زاگرۆس هیوا لە لێدوانێکیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " هەرێمی گارە بە گشتی کەوتۆتە بەر شاڵاوی بۆردومانێکی چڕی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، لە هەمان کاتیشدا بە هەلیکۆپتەریش سەربازەکانیان داگرتووە".

گوتەبێژەکەی کەجەکە دەشڵێت شوێنیکیش هێرش کراوەتە سەر ئەو ناوچەیەش کە دیلەکانی شەڕی تێدا ڕاگیراوە ، ئەو دیلانەی " کە هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە ئەو دیلانەیان هەتا ئێستا ڕاگرتووە، و زیانیش هەبووە لەو هێرشەی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچەیەی دیلەکانی تێدابوون، بەڵام ئاماری تەواوی زیانەکانم لەبەردەستدا نییە."

هەروەها دەشڵێت ئەو دیلانە ئەوانەن کە لە ساڵی 2015 وەو پاش دەستپێکردنەوەی شەڕ دەستگیر کراون ئەوان بریتین لە " پۆلیسی تورکیا، میتی تورکیا، عەسکەری تورکیا لەلایەن هەپەگەوە گیراون و لەو شوێنە دانراون و تورکیاش ئەو شوێنەی بۆردومان کردووە، ئەمەش مانای ئەوەیە تورکیا لە شەڕدا هیچ یاسایەکی ئەخلاقی شەڕ پەیڕەو ناکات."

کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان و عێراق چەندین جار ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانەی تورکیا لە نێو خاکی عێراقیان بە پێشێلکاری سەروەری خاکی عێراق لە قەڵەمداوە.

زیا بترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
زیا بترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان

زیا بتروس سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان دەڵێت هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و گوندنشینەکان دەبنە قوربانی ئەو جۆرە هێرشانە و حکومەتی ناوەندی عێراق بە کەمتەرخەم لە ئاستی ئەو کێشەیە ناودێر دەکات.

بەڕێز بتروس لە لێدوانەکەیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " پاراستنی سنووری وڵات بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەر حکومەتی فیدراڵ نەک حکومەتی هەرێمەکان. بەڵام حکومەتی فیدراڵی ئێمە کەمتەرخەمە ، دەبێت ڕێگە چارەیەک بدۆزێتەوە و ئەم بابەتە بباتە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین خەڵکی سڤیلی خۆمان بپارێزین لەم ناکۆکیانەی لە نێوان پەکەکە و ڕژێمی تورکیا هەیە."

گوتەبێژی کەجەکە زاگرۆس هیواش دەڵێت هەتا ئێستا بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە زیاتر لە 100 کەس چ لە ناوچەی بادینان و چ لە ناوچەی سۆران گیانیان لەدەستداوە.

حکومەتی تورکیا دەڵێت هێرشەکانی بە مەبەستی ئاسایشی نیشمانی و گەلەکەیەتی و بەردەوامیش دەبێت لە هێرشەکانی " دژ بە تیرۆرستان". وەزارەتی بەرگی تورکیا لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە ڕایگەیاند لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەی 33 ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی کوشتووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:00 0:00


XS
SM
MD
LG