Accessibility links

بەرزان شێخ محەمەد: بەپێی پێگە و یاسای ئەنجومەن بەغداد ناتوانێت ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ سلێمانی بکات بەڵکو دەبێت لەڕێگەی حکومەتی هەرێمەوە بێت


بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەفراکسیۆنی گۆڕان

بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەفراکسیۆنی گۆڕان سەبارەت بەپرسی مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆی حکومەتی عێراقی لەگەڵ پارێزگای سلێمانی دەڵێت" پێگه‌ و یاساكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هی ئه‌وه‌ نییه‌ بتوانێت سه‌ربه‌خۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غداد بكات دەبێت بەغداد لەڕێگای حکومەتی هەرێمەوە مامەڵە لەگەڵ سلێمانی بکات بەتەنها ناتوانێت، دەشڵێت"به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئه‌مجۆره‌ گوزه‌رانه‌ی ژیانی خه‌ڵك له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مایه‌ی دڵخۆشی نییه‌ یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ به‌زووترین كات پرۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی جێبه‌جێ بكات كه‌ئێمه‌ ڕه‌شنوسه‌كه‌یمان بڵاوكرده‌وه‌ و لایه‌نه‌كان هه‌ریه‌كه‌ بیروبۆچوونی خۆی له‌سه‌ر لامه‌ركه‌زیه‌ت پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی هه‌رێم كردووه‌ ئومێد ده‌كه‌ین له‌ڕێی لامه‌ركه‌زییه‌وه‌ گوزه‌ران باش بێت، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی لامه‌ركه‌زی بێته‌ پێشه‌وه‌ پێشبینی ده‌كه‌م لامه‌ركه‌زی جۆرێكی باشی به‌ڕێوه‌بردنه‌ بێگومان لامه‌ركه‌زی سیاسی نا."

" پێویستی به‌ كۆمه‌كی سیاسی هه‌یه‌، واته‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی-یان پێك هێناوه‌"

لەسەرەتای وتوێژەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەربارەی دەنگۆی مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆی بەغداد لەگەڵ پارێزگای سلێمانی کەڕۆژنامەی سەباحی عيراقی بڵاویکردبوەوە دەڵێت: ئەو بابه‌ته‌ نه‌هاتۆته‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئه‌و "به‌ڕێزه‌" هاوكارێكی خۆمانه‌ و ئه‌و لێدوانه‌ی داوه‌، لێدوانی ئه‌ندام ئه‌نجوومه‌كەمان ئازادییه‌كی پێوه‌یه ئه‌و به‌ڕێزه‌ش له‌سۆنگه‌ی دڵسۆزی بۆ مووچه‌ و مووچه‌خۆران و بژێوی ژیانی خه‌ڵكه‌وه بووە، ئه‌وه‌ی كه‌ من لێم بستبێت ئه‌ڵێت پێی خۆشه‌ سه‌ره‌تا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد بكه‌ونه‌ ڕێكه‌وتن ئه‌گه‌ر نه‌كه‌ونه‌ ڕێكکه‌وتن، له‌ڕاستیدا ئه‌و پێی وایه‌ ئه‌م دۆخه‌ی گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات به‌ڵام وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ئه‌و به‌ڕێزه‌ش تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌و بابه‌ته‌وه‌ نه‌دواون."

بەرزان شێخ محەمەد ئەوەشی وت" ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی لەنوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵێك لایه‌نی سیاسی پێکهاتووە هه‌تا ئه‌م ساته‌ پێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و ئه‌و یاسایه‌ی كه‌ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كاری پێده‌كات ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه‌ بچێته‌ جۆرێك له‌دانوستانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد ئه‌مه‌ پێویستی به‌ كۆمه‌كی سیاسی هه‌یه‌، واته‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی-یان پێك هێناوه‌ ئه‌و كاته‌ ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ وه‌كو سیاسی بێته‌ ئاراوه‌ بۆ نموونه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی دوولایه‌نی به‌هێزن له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگادا، ئه‌وان بیكه‌نه‌ بڕیار هه‌ریه‌ك له‌ڕێی ئه‌ندامه‌كانی خۆیه‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ ده‌دات و به‌ڵام پێگه‌ و یاساكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هی ئه‌وه‌ نییه‌ بتوانێت سه‌ربه‌خۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غداد بكات."

"دەبێت بەغداد لەڕێگای حکومەتی هەرێمەوە مامەڵە لەگەڵ سلێمانی بکات بەتەنها ناتوانێت"

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەوەڵامی ئەو پرسیارەی واتە حکومەتی عێراقی ناتوانێت ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگای سلێمانی بکات لەحاڵەتی ڕێکنەکەوتنی هەرێم و بەغداد؟ لەوەڵامدا وتی" ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ بێت به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ بابه‌تێكی سیاسییه‌، چه‌ند مانگێكه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دانوستاندایه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌ بیر له‌وه‌بكاته‌وه‌ كه‌گوزه‌ران و بژێوی خه‌ڵك هه‌م له‌ڕووی مووچه‌خۆره‌وه‌ هه‌م له‌ڕووی ئه‌و بێكارییه‌ی كه‌ له‌پارێزگاكانی هه‌رێمدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌یه‌ بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات."

" وەک ئەنجومەنی پارێزگا بەڕەسمی هیچمان بەدەست نەگەیشتووە "

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕەتیکردەوە هیچ داواکارییەکیان پێگەیشتبێت بۆ مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆی سلێمانی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق لەو ڕڕووەوە دەڵێت" ئێمه‌ وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ڕه‌سمی هیچمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌ لێدوان ده‌بیستین به‌و پێیه‌ی پارێزگای سلێمانی پارێزگایه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ به‌تایبه‌تی له‌نه‌وت دا له‌ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌غداده‌وه‌ بیستم ده‌ڵێت ئەو پارێزگایانه‌ی كه‌به‌رهه‌مهێنه‌رن ده‌توانن ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كه‌ هه‌یانه‌ له‌گه‌ڵ 50% ی داهاتی ناوخۆ بده‌ن به‌حكومه‌تی به‌غداد به‌ڵام وتم ئه‌و ده‌ڵێت پارێزگا واته‌ دیاری نه‌كردووه‌ كه‌ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌تواناییدا هه‌یه‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌یاسایه‌ك ده‌ڕوات پێی ده‌ڵێن یاسای ژماره‌ 3 ئه‌و بابه‌تانه‌ی تێدانییه‌."

"فراكسیۆنی گۆڕان كه‌ شتێك به‌فه‌رمی نه‌هاتبێته‌ به‌رده‌می ناتوانێت هیچ بڵێت "

دەربارەی بۆچوونی فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنەکە لەسەر بابەتی مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆی حکومەتی عێراقی لەگەڵ پارێزگای سلێمانی بەرزان شێخ محەمەد وتی" له‌ده‌سه‌ڵاتی مندا نییه‌ به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ قسه‌ بكەم به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌دا قسه‌ ده‌كه‌م فراكسیۆنی گۆڕان كه‌ شتێك به‌فه‌رمی نه‌هاتبێته‌ به‌رده‌می ناتوانێت هیچ بڵێت واته‌ ئێمه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌كه‌ین كه‌دێته‌ به‌رده‌ممان من جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نم هیچ یاداشتێك له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌لایه‌ن هیچ ئه‌ندام ئه‌نجوومه‌نێكی هیچ لایه‌نێكه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ كه‌ئه‌نجوومه‌ن كۆده‌نگیه‌ك بكات یان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدات له‌گه‌ڵ به‌غداد دانوستان بكات هه‌روه‌ك وتم نه‌یاساكه‌ و نه‌پێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ڕێگه‌ به‌و جۆره‌ دانوستانانه‌ نادات به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئه‌مجۆره‌ گوزه‌رانه‌ی ژیانی خه‌ڵك له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مایه‌ی دڵخۆشی نییه‌ یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ به‌زووترین كات پرۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی جێبه‌جێ بكات كه‌ئێمه‌ ڕه‌شنوسه‌كه‌یمان بڵاوكرده‌وه‌ و لایه‌نه‌كان هه‌ریه‌كه‌ بیروبۆچوونی خۆی له‌سه‌ر لامه‌ركه‌زیه‌ت پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی هه‌رێم كردووه‌ ئومێد ده‌كه‌ین له‌ڕێی لامه‌ركه‌زییه‌وه‌ گوزه‌ران باش بێت."

"مه‌سه‌له‌ی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌تاكڕه‌وی لەگەڵ پارێزگایه‌ك ئه‌وكاته‌ ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی كه‌هه‌یه‌ وه‌كو خۆی نامێنێت "

بەرزان شێخ محەمەد دەشڵێت" لایه‌نی نێگه‌تیڤی ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئێمه‌ له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكداین پێی ده‌وترێت هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تی له‌ده‌ست حكومه‌تدایه‌ مه‌سه‌له‌ی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌تاكڕه‌وی لەگەڵ پارێزگایه‌ك ئه‌وكاته‌ ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی كه‌هه‌یه‌ وه‌كو خۆی نامێنێت چونكه‌ ناكرێت له‌قه‌واره‌یه‌كی سیاسیدا بكرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی لامه‌ركه‌زی بێته‌ پێشه‌وه‌ پێشبینی ده‌كه‌م لامه‌ركه‌زی جۆرێكی باشی به‌ڕێوه‌بردنه‌ بێگومان لامه‌ركه‌زی سیاسی نا، ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌ دروستبوونی عێراقه‌وه‌ هه‌شتا ساڵه‌ ئێمه‌ خۆێن ده‌ده‌ین ئه‌نفال و كیمایی بارانمان بینیووه‌، ماڵ نییه‌ خوێنی نه‌دابێت به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی كه‌شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانییه‌ و شاری تێكۆشان و شاری گه‌شانه‌وه‌یه‌، هه‌رچی لایه‌نی سیاسیه‌ له‌م شاره‌وه‌ پێیگرتووه‌ و ڕۆیشتووه‌. له‌ڕاستیدا وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی ئێمه‌ پێمان ناخۆشه‌ به‌ڵام دواجار بۆ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها له‌سلێمانی ڕووینه‌داوه‌ و له‌زۆربه‌ی زۆری وڵاتان هه‌یه‌. تاكی نیشتمانێك كه‌نه‌توانێت ژیانێكی شایسته‌ی هه‌بێت ئه‌و كاته‌ ئه‌و نیشتیمانه‌ به‌ره‌و له‌بیركردن و له‌بیرچوون ده‌ڕوات."


هەروەها دەشڵێت" وه‌كو وتم كاتێك كه‌ شتێكی فه‌رمی له‌به‌رده‌ستدا نه‌بێت ناتوانیین قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین چونكه‌ ئێمه‌ خه‌ڵكی به‌رپرسین و له‌چوارچێوه‌یه‌ی یاسادا ده‌توانیین قسه‌ بكه‌ین و له‌وه‌ زیاتر بۆم نییه‌، به‌یاسای ژماره‌ 3 ئێمه‌ ناتوانیین، ئه‌وه‌ ژیانی خه‌ڵك و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌ له‌ شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی سلێمانی شارێكی خنكاوه‌."

"من ئومێد ده‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد بگاته‌ ئه‌نجام، ئه‌م هه‌رێمه‌ چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی داوه‌ به‌ باشوری كوردستان كه‌ كورد تیایه‌ جۆره‌ ئازادیه‌كی هه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یبات به‌ڕێوه‌ نه‌یتوانیووه‌ خزمه‌تی ته‌واو به‌خه‌ڵك بكات به‌دڵنیاییه‌وه‌ كه‌به‌جیا سیاسه‌تێك هه‌بوو، واته‌ ئه‌گه‌ر پارێزگای سلێمانی به‌جیا له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێكبكه‌وێت،ئه‌و كاته‌ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم نامێنێت و ئه‌وكاته‌ حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كده‌نگ نییه‌ ئه‌و ترسانه‌ هه‌یه‌ به‌ڕاستی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م باسانه‌ نه‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته‌ چاره‌سه‌رێكی ئه‌م دۆخه‌ بكات، واته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ی له‌سه‌ر شانه‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا نییه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌سه‌ر شانه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تی سیاسیه‌ و ئه‌وه‌ی ده‌ستی گرتووه‌ به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا و خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانێت."بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وایوت"

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:33 0:00



XS
SM
MD
LG