Accessibility links

د.دیار ئیبراهیم: لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنین بەمەرجی پەیڕەوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان


د.دیار ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین

د.دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین دەڵێت" لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندنین بەڵام بەمەرجی پەیڕەوکردنی ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، دەشڵێت"ئه‌گه‌ر به‌ڕێكاری خۆپارێزییه‌وه‌ بێت، پێوێست ده‌بێت پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه‌."

"بارودۆخی کۆرۆنا"

لەسەرەتای وتووێژەکەدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین وتی" ده‌توانم بڵێم ئێستا بارودۆخی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا له‌ئاستێكی باشدایه‌، ئه‌و شه‌پۆله‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا كه‌ له‌پێشتر له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه‌ تاوه‌كو چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ئێستا شه‌پۆله‌كه‌ چه‌ند كاتێك هه‌بوو زیادبوون و كه‌می زۆری تێداهه‌بوو ڕێژه‌یه‌كی زۆری هاوڵاتی به‌ركه‌وته‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنابوون به‌ڵام به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ئێستا ده‌بینیین ڕێژه‌كان له‌ته‌واوی دنیا كه‌مبۆته‌وه‌ و له‌هه‌رێمی كوردستانیش ڕێژه‌كان به‌ره‌و كه‌مین، ئه‌مانه‌ جێگه‌ی شانازین له‌هه‌رێمی كوردستاندا."

"بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا و له‌ڕووی ده‌روونی هاوڵاتیانه‌وه‌ ئاسایی بۆته‌وه‌ "

د.دیار ئیبراهیم دەشڵێت" بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا و له‌ڕووی ده‌روونی هاوڵاتیانه‌وه‌ ئاسایی بۆته‌وه‌ و زۆر زۆر باشه‌، وه‌ بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام جوڵه‌ی تێدایه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ بڵێین كۆتایی هاتووه‌ و ته‌واو بنبڕ بووه‌ لەگەڵ ئەوەشدا ئێمه‌ش به‌به‌رده‌وامی سه‌رچاوه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستیه‌كان دابین ده‌كه‌ین، وه‌ له‌هه‌مان كاتیشدا داوا له‌هاوڵاتیانمان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكارانه‌ به‌رده‌وام بن بۆئه‌وه‌ی زیاتر به‌ركه‌وته‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنامان نه‌بێت. "

"تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بەجۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە "

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین جەخت لەتۆمارنەکردنی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا کردەوە و وتی "هه‌تا ئێستا له‌سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین هیچ حاڵه‌تێكی له‌و جۆره‌ تۆمارنه‌كراوه‌، وه‌ له‌هه‌رێمی كوردستانیش تائێستا به‌فه‌رمی هیچ ڕاگه‌یاندێكی وامان نییه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ نوێییه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا تۆمار كرابێت به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی ده‌ركردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ڕێكاری نوێ بگرنه‌به‌ر تاڕێگری بكرێت له‌بازگه‌كان و له‌خاڵه‌ سنورییه‌كان و له‌فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌دێن ناویان تۆماربكرێت له‌كۆمه‌ڵێك وڵات كه‌ له‌ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ناویان هاتووه‌. "

"پێشبینی بۆ ئەگەری سەرهەڵدانی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا؟ "

دەربارەی پێشبینی بۆ ئەگەری سەرهەڵدانی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان؟ د.دیار ئیبراهیم دەڵێت" ئێمه‌ ناتوانیین بڵێین هیچ ئه‌گه‌رێك هه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی زیادبوون یان ته‌شه‌نه‌كردنی یان زۆربوونی له‌هه‌رێمی كوردستاندا هەیە چونكه‌ هه‌تا ئێستا وەک ئەوەی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دەڵێت به‌شێوه‌یه‌كی تەواو شه‌پۆلی یه‌كه‌میش كۆتایی نه‌هاتووه‌ ئێمه‌ له‌به‌رده‌وامی سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ین، بۆیه‌ ناتوانیین بڵێن چ كاتێك شه‌پۆلی دووه‌م ڕووده‌داته‌وه‌ یان زیاد ده‌بێت یان به‌ چ هۆكارێك و به‌چ شێوه‌یه‌ك ڤایڕه‌سه‌كه‌ خۆی بگۆڕێت وای لێ بێت كه‌شه‌پۆلێكی نوێ ڕوومان لێ بكات به‌ڵام به‌ڕه‌سمی هیچ شتێكی وا له‌پێشبینی ئێمه‌دا نییه‌ به‌ڵام ئێمه‌ ئاماده‌كاریمان هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شه‌پۆله‌كه‌ زیادیش بكات و خه‌ڵكێكی تریش تووش ببێت ئێمه‌ له‌به‌رده‌وامیدا دەبین له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا. "

" ڕێژه‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیمان هه‌یه‌ له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كان ده‌بینم ئه‌وان شوێنی ئێمه‌یان گرتۆته‌وه‌ "

د.دیار ئیبراهیم ئاماژەی بەهۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی تووشبوون بەڤایرەسی کۆرۆنا کرد لەهەرێمی کوردستان لەو ڕوەوە وتی" ئێستا ڕێژه‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانمان له‌بابه‌ته‌كه‌ تێگه‌یشتوون و له‌مه‌ترسی ڤایڕه‌سه‌كه‌ تێگه‌یشتوون كه‌چۆن بتوانن خۆیانی لێ بپارێزن، به‌داخه‌وه‌ خه‌ڵكێكی زۆر له‌ده‌ستچوو به‌هۆی ڤایڕه‌سی كۆرۆناوه‌ به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئێستا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانیان له‌ده‌ستداوه‌ بۆخۆیان زانیاریه‌كی ته‌واویان له‌سه‌ر ڤایڕه‌سه‌كه‌ هه‌یه‌ ده‌توانم بڵێم هاوكار و پشتیوانێكی زۆر باشی ئێمه‌ن بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی كه‌ڕێنمایی به‌كه‌سانی تری ده‌وروبه‌ر بده‌ن بۆئه‌وه‌ی خۆشه‌ویست و ئه‌زیزی ترمان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین."

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین زیاتر ڕوونیکردەوە" ڕێژه‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیمان هه‌یه‌ له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كان ده‌بینم ئه‌وان شوێنی ئێمه‌یان گرتۆته‌وه‌ كه‌ڕێنمایی ته‌ندروستی به‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانیان بده‌ن چۆنێتی خۆپاراستن بكه‌ن به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ وه‌كو كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌توانم بڵێم خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستیه‌كانیش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ زیاتربووه‌، وه‌ له‌هه‌مان كاتیشدا هه‌ڵمه‌تی وشیارییه‌كان وایكرد كه‌هاوڵاتیان به‌ته‌واوه‌تی له‌بابه‌ته‌كه‌ تێبگه‌ن به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئێستا زۆربه‌ی ئه‌و شته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه‌هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه‌، تێكه‌ڵابوونه‌وه‌ش له‌هه‌ندێك بابه‌ت كه‌مبۆته‌وه‌ كه‌ هۆكاربوون بۆ زیادبوون به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیشدا ژیان به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاسایی بۆته‌وه‌."

"ئه‌گه‌ر به‌ڕێكاری خۆپارێزییه‌وه‌ بێت، پێوێست ده‌بێت پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ست پێبكاته‌وه‌ "

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین باسی لەبۆچوونی خۆیان کرد سەبارەت بەئەگەری دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن کرد لەو بارەیەوە دەڵێت " له‌سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین پرۆسه‌ی خوێندن وه‌كو هاوشێوه‌ی شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌رچوون لێره‌ش پرۆسه‌ی خوێندن وه‌ستاوه‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا خوێندن ده‌ستیپێكرده‌وه‌ بۆ پۆلی دوانزه‌كان پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی كە ژمارەیەک مامۆستا تووشی ئه‌م ڤایڕه‌سه‌ بوون و به‌داخه‌وه‌ زۆربه‌شیان حاڵه‌تی خراپی ڤایڕه‌سی كۆرۆناشیان به‌سه‌ردا هات من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ست پێبكاته‌وه‌ به‌ڵام بتوانرێت ڕێكاری ته‌واو بگیرێته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت هه‌م سوود له‌خوێندنه‌كه‌ وه‌ربگرین هه‌م سوودیش له‌ڕێنماییه‌كان وه‌ربگرین بۆئه‌وه‌ی مامۆستا و خوێندكاره‌كانیشمان پارێزراوبن له‌به‌ركه‌وتن به‌ڤایڕه‌سی كۆرۆنا له‌كه‌مبوونه‌وه‌ی ئێستا ده‌گه‌ینه‌ حاڵه‌تێك كه‌بڵێین لێره‌ به‌دواوه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ به‌و شێوازه‌ و به‌ڕێكاری خۆپارێزییه‌وه‌ پێوێست ده‌بێت پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ست پێبكاته‌وه‌، به‌مه‌رجێك نه‌بێته‌ هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌م مامۆستا هه‌م خوێندكارانیش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه‌ خزمه‌تی پرۆسه‌ی خوێندن بكرێت به‌ڵام خوێندكارو مامۆستا به‌ڕێزه‌كانیش سه‌لامه‌ت بن. "

د.دیار ئیبراهیم وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە وەک بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چییان کردووە بۆ ئامادەکاری دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لەسنورەکەیان؟ لەو ڕووەوە دەڵێت " ئێمه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌و لیژنه‌ وه‌زارییه‌ باڵایه‌ ده‌كه‌ین لەئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ وابڕیاره‌ دابنیشن و بڕیاری كۆتایی بده‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانیین له‌ڕێی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌وانه‌وه‌ چۆن بتوانیین و ئایا چه‌ند پۆل بكه‌ینه‌وه‌؟ به‌ چ جۆرێك بكرێته‌وه‌؟ یان پێشنیار بكرێت له‌ چ كاتێك بكرێته‌وه‌؟ هه‌ركاتێك له‌و لیژنه‌ باڵایه‌وه‌ بڕیاری كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن درا، ئێمه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان پلانی خۆمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌كانی سنوره‌كه‌مان هه‌ماهه‌نگ ده‌بین بۆئه‌وه‌ی بتوانیین به‌باشترین شێوه‌ وه‌ به‌شێوازی ڕێكاری خۆپارێزی ته‌واو ئێمه‌ پشتیوانیان بكه‌ین و له‌گه‌ڵیاندابین، وە ئاماده‌كارییه‌كانمان له‌ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كانه‌، ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كانمان ئاماده‌كردووه‌ بۆ هه‌ركه‌سێك كه‌به‌ركه‌وته‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنابێت كه‌ ڕوو له‌ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كان بكات، وه‌ ئێمه‌ له‌ سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ئێستا ئێمه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تمان هه‌یه‌ به‌چاودێری ورد و نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كان له‌وێوه‌ ئێمه‌ ئاماده‌كاری ته‌واو هه‌یه‌ بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ركه‌وته‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنابن."

"پێویستیمان به‌ پشتیوانی به‌رده‌وام هه‌یه‌ "

لەکۆتایی وتووێژەکەدا د.دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ئاماژەی بەپێداویستی سنورەکەیان کرد لەڕووی هاوکاری تەندروستیەوە و ڕایگەیاند " له‌سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌توانم بڵێم ئێمه‌ پێداویستیه‌كانمان هه‌یه‌ و نه‌خۆشخانه‌كه‌مان هه‌یه‌ به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ پێویستیمان به‌ پشتیوانی به‌رده‌وام هه‌یه‌، پێویستیمان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ هاوكاریمان بكرێت وه‌ پشتیوانی زیاترمان بكرێت له‌ڕووی كه‌رتی ته‌ندروستیه‌وه‌ چونكه‌ به‌ڕاستی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ به‌ركه‌وته‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنان هه‌م ستافه‌كه‌ی ئێمه‌ و هه‌م ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ له‌وێش ده‌مێننه‌وه‌ پێویستیان به‌كۆمه‌ڵێك بابه‌ته‌ كه‌ بۆ یه‌كجار به‌كاردێت ناتوانرێت دووجار به‌كار بهێنرێت ئه‌مانه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ كه‌م ده‌بن بۆیه‌ ئێمه‌ ئاماده‌كارییه‌كانمان كردووه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندین لایه‌ن هاوكاری كردووین، وه‌ كۆتاجاریش له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌ بوو هاوكارییه‌كانمان به‌ده‌ست گه‌یشت ئه‌وه‌ش له‌ناو ئه‌و پرۆژه‌یه‌ كه‌ چۆن بتوانیین ڕووبه‌ڕووی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا ببینه‌وه‌ وه‌ ئاماده‌كاری بكه‌ین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو خوانه‌خواسته‌ هه‌ر ڕێژه‌یه‌كی زیادبوون هه‌بێت له‌ سنوره‌كه‌مان. ئێمه‌ هه‌روه‌كو پێشتریش باسمانكردووه‌ كه‌ چۆن بتوانیین ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بناسێنیین. "

د.دیار ئیبراهیم وتیشی "به‌شانازییه‌وه‌ هه‌م له‌ ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌كانمانه‌وه‌ هه‌م له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ هاتووینه‌ته‌ سه‌رخەت بۆئه‌وه‌ی بتوانیین هاوكاریه‌كی زیاتری سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بكرێت وه‌ ناساندنی سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ ڕه‌وش و بارودۆخی سنوره‌كه‌ بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بتوانیین سوود له‌توانای ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و له‌هاوكاری كونسوڵخانه‌كان و وڵاتان وه‌ربگرین به‌ڕاستی بۆ ئێمه‌ ده‌بێته‌ هاوكار و پشتیوانێكی باش بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتووشدا ئێمه‌ بتوانیین ئه‌و هاوكاری و پشتیوانییه‌ی كه‌ بۆ ئێمه‌ دێت ئێمه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و بۆ سوودی گشتی له‌سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌كاری بهێنیین. "

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لەوتووێژی پێشتری لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ئاماژەی بەپێداویستی سنورەکەیان کردبوو لەئێستادا دەڵێت، دەنگمان گەیشتۆتە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەهۆی ئەو وتووێژەوە هاوکاری گەیشتۆتە تەندروستی ڕاپەڕین، لەو ڕوەوە دەڵێت "به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ زۆرجار له‌ڕێی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ باسی ده‌كه‌ین، ده‌توانم بڵێم ده‌نگمان ده‌گاته‌ شوێنێك كه‌سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی ئه‌و هاوكاری و ئه‌و پشتیوانیانه‌یه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ جێی شانازی كه‌ئێمه‌ بتوانیین سوود له‌و سه‌رچاوه‌ ڕاگه‌یاندنه‌ به‌هێزانه‌ وه‌ربگرین و ببنه‌ پشتیوانیه‌كی باش هاوشێوه‌ی وه‌كو ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا من ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌م و زۆر سوپاستان ده‌كه‌م كه‌ توانیوتانه‌ ده‌نگی ئێمه‌ بگه‌یه‌نن، وه‌ پشتیوانێكی زۆر باش بن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له‌ڕێگه‌ی ئێوه‌وه‌ بتوانرێت ئه‌و پێداویستیانه‌ بۆ سنوره‌كه‌مان دابین بكرێت. "

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:17 0:00

XS
SM
MD
LG