Accessibility links

فازڵ ئیبراهیم: بەهۆی ئەوەی پێشبینی دەکەین چەند شەپۆلێکی تری پاڵەپەستۆی نزم ڕووبکاتەوە هەرێم وادەکات مەترسی وشکەساڵی بڕەوێتەوە


فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی هەرێم

فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری کەشناسی هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیانه‌ی كه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی داهاتوو ڕوو له‌ ناوچه‌كه‌ بكه‌ن به‌تایبه‌ت كه‌ وه‌رزی بارانبارینیش ماوه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ وه‌رزی به‌هار بڕێكی باش باران ده‌بارێت كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی ده‌بنه‌ هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م سه‌رچاوه‌كانی ئاو زیاد ببێته‌وه‌ هه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه‌ له‌ وشكه‌ساڵی ده‌كرێت لاواز بێت، دەشڵێت " ئەمساڵ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی په‌ڵه‌ی داوە به‌ڵام له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگای دهۆك نه‌خێر په‌ڵه‌ی نه‌داوه‌ . "

"...وایكرد له‌ماوه‌ی 24 ڕۆژی ڕابردوو بارانبارین له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم تۆمار نه‌كرێت "

لەسەرەتای وتووێژەکەدا بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەدۆخی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان دا و وتی"هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ كه‌ ئه‌م به‌رزه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ ده‌توانیین بڵێن له‌ماوه‌ی 24ڕۆژی ڕابردوو، دوا باران 22/12 ی ساڵی ڕابردووه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان باریوه‌، كاریگه‌ری ئه‌م به‌رزه‌ پاڵاپه‌ستۆیه‌ بۆته‌ ڕێگرێك له‌ هاتنی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆكان به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شی هه‌ره‌زۆری بارانه‌كه‌ی ساڵانه‌ كه‌ ده‌بارێت له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ربوونیه‌تی به‌ نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری ئه‌م به‌رزه‌ پاڵاپه‌ستۆیه‌، ئه‌م نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست دابڕانێك دروست بوو نه‌هات بۆ ناوچه‌كانی ئێمه‌ ، وایكرد له‌ماوه‌ی 24 ڕۆژی ڕابردوو بارانبارین له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم تۆمار نه‌كرێت. "

"وه‌رزی بارانبارینی ئه‌مساڵیش جیاوازییەكی تری هه‌بوو "

فازڵ ئیبراهیم ئاماژەی بەجیاوازی دەستپێکردنی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ کرد لەو ڕوەوە وتی" بێگومان وه‌رزی باران بارینی ئه‌مساڵیش جیاوازییەكی تری هه‌بوو هه‌م له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی باران بارین كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ 1/10 وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا كۆتایی مانگی پێنج به‌رده‌وامی ده‌بێت، ئه‌مساڵ له‌سه‌ره‌تاوه‌ بارانبارین دواكه‌وتبوو دوابه‌دوای ئه‌م دواكه‌وتنه‌ش به‌هۆی ئه‌م دابڕانه‌ی له‌ماوه‌ی 24 ڕۆژی ڕابردوو كه‌ باران نه‌باریووه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی بوونه‌ هۆكارێك بۆ بوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ به‌تایبه‌تی لای "برا جوتیاره‌كان " كه‌ ئه‌مان چینی یه‌كه‌من كه‌ زیانمەندده‌بن به‌هۆی دابڕانی بارانبارین به‌تایبه‌ت كه‌وه‌رزی داچاندن له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆتایی مانگی 11 و سه‌ره‌تای مانگی 12 ده‌بێت كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی گرفت بۆیان به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م دواكه‌وتنه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه‌ هه‌ن ده‌توانیین بڵێن لەدوێنێ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان دوباره‌ کەوتۆتە ژێر كاریگه‌ی نزمه‌ پاڵاپه‌ستۆكانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌كی دڵخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دوباره‌ نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆكان ڕوو له‌ ناوچه‌كان بكه‌نه‌وه‌. "


هەروەها دەشڵێت " سه‌باره‌ت به‌ وشكه‌ ساڵی بێگومان ئێمه‌ له‌ناو وه‌رزی بارانبارینیین، مانگێك تێپه‌ڕبووه‌ له‌وه‌رزی زستان، له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ڕاسته‌ بارانبارین دواكه‌وتووه‌ به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌ بارانانه‌ی كه‌باریوون ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه‌ هه‌ن له‌داهاتوودا به‌تایبه‌ت له‌و پانزه‌ ڕۆژه‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه‌ سێ شه‌پۆلی باران بارین پێشبینی ده‌كرێت له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم بگرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ واده‌كه‌ن ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی كه‌ هه‌یه‌، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی وشكه‌ساڵیش كه‌ باس ده‌كرێت لاواز بێت و بڕه‌وێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئێمه‌ وه‌كو ئاماری ئه‌و ڕێژانه‌ی كه‌ بارانباریووه‌ و تۆماركراوه‌ به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ پارساڵ بێگومان ڕێژه‌كه‌ كه‌متره‌ كه‌ ئه‌مه‌ بوو بووه‌ هۆی دله‌ڕاوكێ به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیانه‌ی كه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی داهاتوو ڕوو له‌ ناوچه‌كه‌ بكه‌ن به‌تایبه‌ت كه‌ وه‌رزی بارانبارینیش ماوه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ وه‌رزی به‌هار بڕێكی باش باران ده‌بارێت كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی ده‌بنه‌ هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م سه‌رچاوه‌كانی ئاو زیاد ببێته‌وه‌ هه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه‌ له‌ وشكه‌ساڵی ده‌كرێت لاواز بێت. "

" ساڵانی ڕابردووش له‌و شێوه‌یه‌ بارانبارین دواكه‌وتووه‌ "

دەربارەی مەترسیەکانی ئەگەری وشکەساڵی لەهەرێم، بەڕێوەبەری کەشناسی هەرێم دەڵێت" سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسیه‌كان بێگومان ڕێژه‌ی بارانبارین تائێستا كه‌مه‌ ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ وشکە ساڵییە، ئه‌گه‌ر به‌وردی داتاكان ته‌ماشا بكه‌ین ده‌بینیین ساڵانی ڕابردووش له‌و شێوه‌یه‌ بارانبارین دواكه‌وتووه‌ ته‌نانه‌ت ساڵی وامان هه‌بووه‌ له‌مانگی كانونی دووه‌م ته‌نها سێ ڕۆژ بارانبارینمان هه‌بووه‌ به‌ڵام له‌كۆی گشتی بارانبارین له‌دواتر ڕێژه‌كه‌ی باشتربووه‌. وشكه‌ ساڵی به‌ زاراوه‌ گشتییه‌كه‌ی باسده‌كرێت به‌ڵام وشكه‌ ساڵیش جۆرا و جۆره‌ به‌تایبه‌ت لای ئێمه‌ كه‌ وشكه‌ساڵی كشتوكاڵی زیاتره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ به‌شێكی زۆری له‌ڕووی داچاندنه‌وه‌ پشت به‌ئاوی باران ده‌به‌ستێت تاوه‌كو ئێستاش ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ "برا جوتیاره‌كانه‌وه‌" ده‌بیستین هیوایه‌ك ماوه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌م بارانبارینانه‌ی ئه‌مڕۆ و ڕۆژانی داهاتوو ده‌بارێت ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوو كه‌ هه‌بوو پڕ بكرێته‌وه‌."

"له‌سنوری پارێزگای سلێمانی په‌ڵه‌ی داوە به‌ڵام له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگای دهۆك نه‌خێر په‌ڵه‌ی نه‌داوه‌ "

بەڕێوەبەری کەشناسی هەرێم ئەوەشی وت " ئه‌و ڕێژانه‌ی كه‌ باران بارینی ئەمساڵە به‌جیاوازی شوێنه‌كان ده‌بینیین له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سنوری پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به‌سه‌ره‌تای وه‌رزی بارانبارین ڕێژه‌كه‌ باشتربوو ده‌توانیین بڵێن له‌و سنورانه‌ په‌ڵه‌ی داوە "به‌زاراوه‌ كشتوكاڵیه‌كه‌ی وه‌كو باسده‌كرێت " به‌ڵام له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگای دهۆك نه‌خێر په‌ڵه‌ی نه‌داوه‌ "له‌ڕووی كشتوكاڵیه‌وه‌ ".

فازڵ ئیبراهیم ڕوونیکردەوە " په‌ڵه‌دان زیاتر مه‌به‌ست تێیدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌كاتێك زه‌وی ئاماده‌ بێت بۆ كێڵان به‌تایبه‌ت به‌نزیكه‌ی 30 سم ئاو بچێته‌ ژێر خاك بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌وه‌رزی داچاندن سوودی لێ ببینرێت، ئه‌م 30 سانتیمه‌تره‌ش كه‌ ئاو ده‌چێته‌ خواره‌وه‌ پێویستی به‌لایه‌نی كه‌م به‌ 30-40 میلیمه‌تر باران ده‌بێت كه‌ هه‌ر میلیمه‌ترێك ده‌پێورێت واته‌ بوونی لیتر ئاو له‌ مه‌ترێكی چوارگۆشه‌ به‌ڵام ئه‌و ڕێژانه‌ نه‌باریوون له‌ناوچه‌ی سنوری پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگای دهۆك له‌ماوه‌ی ڕابردوو، ڕاسته‌ له‌سه‌رووی 40 میلیمه‌تر باریووه‌ به‌ڵام بارانی پچڕ پچڕ بووه‌ به‌درێژایی كاته‌كان بووه‌ واته‌ باران بارێنێكی یه‌كسه‌ر نه‌بووه‌ كه‌ سه‌رو 40 میلیمه‌تر به‌جارێك ببارێت بۆئه‌وه‌ی بتوانیین بڵێن په‌ڵه‌ی داوه‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌ زیاتر بووه‌هۆی بڵێن كه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێی وشكه‌ساڵی و په‌ڵه‌ نه‌كه‌وتن له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی ترسێك دروست بكات. "


هەروەها دەشڵێت " ئێستا كشتوكاڵ له‌ ناوچه‌كانی ئێمه‌ به‌هۆی نه‌ڕه‌خسانی ئه‌م بارودۆخه‌ ئابورییه‌ كشتوكاڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بینرێت تائێستاش به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ره‌تایی ده‌كرێت واته‌ پشت به‌باران ده‌به‌ستێت، ئه‌و ناوچانه‌ و ئه‌و زه‌ویه‌ كشتوكاڵیانه‌ی كه‌ پشت به‌ ئامێره‌كان ده‌به‌ستێت له‌ڕووی شێوازی ئاودان ئه‌مانه‌ گرفتیان بۆ دروست نه‌بووه‌ به‌ڵام ئه‌و شێوازه‌ كۆنه‌ی پشت به‌ باران ده‌به‌ستێت به‌تایبه‌تی له‌سنوره‌كانی ناوچه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر ده‌بینیین گرفتیان بۆ دروست بووه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ وایكرد كه‌ كۆتا باران له‌ 22/12 ببارێت، ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه‌ كێڵدرابوون ئاماده‌ كرابوون و داچانرابوون ڕه‌نگه‌ به‌شێكیان فریای ئه‌وه‌ نه‌كه‌وتوون كه‌ بارانیان به‌ربكه‌وێت ئه‌مانه‌ هه‌مووی كاریگه‌ر بوون له‌ڕووی كشتوكاڵیه‌وه‌. "

" ئێمه‌ بووینه‌ته‌ قوربانی پیس بوونی ژینگه‌ و گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا "


لەدوابەشی وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا بەڕێوەبەری کەشناسی هەرێم ئاماژەی بە هۆکارەکانی تەکنەلۆژیا و دانیشتووان و کەمی باران لەسەر پیسبوونی ژینگەی هەرێم و عیراق کرد، لەو ڕوەوە ڕایگەیاند " هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌ ئێمه‌ به‌شێكین له‌ سیسته‌مێكی جیهانی، ڕاسته‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی پیسبوونی ژینگه‌ هه‌م له‌زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان هه‌م گۆڕانی شێوازی ژیانی هاوڵاتیان له‌ بوونی ته‌كنه‌لۆجیای نوێ و له‌بوونی ده‌ركردنی گازه‌ پیسكه‌ره‌كان كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی بوونه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ڕێژه‌ی دوانه‌ ئۆكسیدی كاربۆن و ئه‌و گازانه‌ی تر كه‌ ده‌بنه‌هۆی قه‌تیس بوونی گه‌رمی و كاریگه‌ریان هه‌بێت و له‌ ئه‌نجامدا گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا دروست ببێت به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانیین بڵێن كه‌ ئێمه‌ بووینه‌ته‌ قوربانی پیس بوونی ژینگه‌ و گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا واته‌ ئێمه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی نیین. ده‌بینین هه‌م له‌و كۆنگره‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت دواتریشیان ڕێكه‌وتنامه‌ی پاریس كه‌ ئاماژه‌ی پێكرا ئێمه‌ به‌شێكین له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی وڵاته‌ زلهێزه‌كان كه‌ له‌ئه‌نجامی پیشه‌سازی زۆری ئه‌م وڵاتانه‌ بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی پیس بوونی ژینگه‌ به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو. "


سەبارەت بەکاریگەری واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی پاریس لەلایەن سەرۆک کۆماری عیراقەوە سەبارەت بەژینگە لەسەر عیراق و هەرێمی کوردستان، فازڵ ئیبراهیم وتی " بێگومان ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ به‌شێك له‌و ده‌سته‌جه‌معیه‌ی كه‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان ده‌یانه‌وێت پێوه‌ی پابه‌ندبن پێوه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م مه‌ترسیه‌ی كه‌ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی كه‌ هه‌یه‌ به‌هه‌موو لایه‌كمانه‌وه‌ هاوكار بین جگه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی پیس بوونی ژینگه‌ن ته‌نانه‌ت وڵاتانی زه‌ره‌رمه‌ندیش بتوانن به‌شێوه‌یه‌ك سوود مه‌ندبن له‌سندوقی سه‌وزی ژینگه‌ كه‌ دروست ده‌كرێت بۆ هاوكاری كردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ زه‌ره‌رمه‌ند بوون جگه‌ له‌وه‌ هه‌ر وڵاتێك كه‌ به‌شدار ده‌بێت له‌ ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌م به‌شداری خۆی و نیشتیمانی خۆی له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م وه‌سیقه‌ی نیشتیمانی كه‌بڵاوی ده‌كاته‌وه‌ پابه‌ند ده‌بێت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و غازانه‌ی كه‌ ده‌ریده‌كات كه‌ به‌شدارن له‌ پیسبوونی ژینگه‌ هه‌روه‌ها له‌ كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ ئه‌و خاڵ و به‌ندانه‌ی كه‌ تێیدایه‌ پابه‌ند ده‌بێت به‌ جێبه‌جێ كردنی بێگومان قۆناغێكی باشه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ش عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌توانێت سوود له‌و هاوكاریه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ وه‌ربگرێت كه‌ له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ریه‌كانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و پیسبوونی ژینگه‌ ده‌كه‌وێته‌سه‌ر ناوچه‌كه‌. "

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:57 0:00


XS
SM
MD
LG