Accessibility links

د.خالس قادر: له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له‌سه‌ر خه‌تین بۆ دابینكردنی ئه‌و ڤاكسینه‌ی دژ به‌كۆرۆنا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له‌داهاتوودا


د.خالس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی-عیراق

پاش ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینی دژی ڤایره‌سی كۆرۆنا به‌ڕێژه‌ی له‌ 90% له‌لایه‌ن هەردوو کۆمپانیای فایزەری ئەمەریکی و بایۆنتیکی ئەڵمانی پێکەوە، هه‌روه‌ها له‌دوو ڕۆژی ڕابردوودا كۆمپانیای مۆدێرنای ئه‌مریكی ئه‌نجامی باشی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا به‌ڕێژه‌ی له‌95% ڕاگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ده‌سخستنی ئه‌و ڤاكسینه‌ی له‌داهاتوودا به‌فه‌رمی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت دژی كۆرۆنا ڤایره‌س، د.خالس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت" ئێمه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی فیدڕاڵ له‌یه‌كه‌ی دابینكردنی ڤاكسین به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌تین له‌گه‌ڵیان ئه‌وان له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌و دابینكردنه‌، هه‌ركاتێكیش دابینیان كرد به‌شی ئێمه‌ وه‌كو هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت به‌ڵام دابینكردنی هیچ جۆره‌ ڤاكسینێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ نابێت له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ مه‌ركه‌زیه‌، وه‌ گرێبه‌سته‌كان و دابینكردنه‌كه‌ و سیاسه‌تی پێدانی ڤاكسینیش شتێكی مه‌ركه‌زی ده‌بێت، ده‌شڵێت" به‌دڵنیایه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقی ده‌كات چونكه‌ تائێستا هه‌موو جۆره‌ ڤاكسینه‌كان شتێكی ناوه‌ندیه‌."

"دابینكردنی هیچ جۆره‌ ڤاكسینێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ نابێت له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ مه‌ركه‌زیه‌ "

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامی باشی ئه‌و ڤاكسینانه‌ی كه‌ تائێستا ڕاگه‌یه‌نراوه‌ جێگه‌ی دڵخۆشیه‌ و جێگه‌ی ئومێدێكی زۆره‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌كاریگه‌ری باشی هه‌بێت له‌ كۆنترۆڵی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا له‌مه‌ولا، ڤاكسین له‌عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌شێكین له‌ عێراق سیاسه‌تی دابینكردنی ڤاكسین سیاسه‌تێكی ناوه‌ندیه‌ ته‌نها له‌ ڕێگه‌ی حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵه‌وه‌ ده‌بێت وه‌كو هه‌موو جۆره‌ ڤاكسینه‌كانی تر بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ش ئێمه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی فیدڕاڵ له‌یه‌كه‌ی دابینكردنی ڤاكسین به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌تین له‌گه‌ڵیان ئه‌وان له‌ هه‌وڵدان بۆ ئه‌و دابینكردنه‌، هه‌ركاتێكیش دابینیان كرد به‌شی ئێمه‌ وه‌كو هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت به‌ڵام دابینكردنی هیچ جۆره‌ ڤاكسینێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ نابێت له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ مه‌ركه‌زیه‌، وه‌ گرێبه‌سته‌كان و دابینكردنه‌كه‌ و سیاسه‌تی پێدانی ڤاكسینیش شتێكی مه‌ركه‌زی ده‌بێت."

د.خالس قادر جه‌ختیكررده‌وه‌" به‌دڵنیایه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقی ده‌كات چونكه‌ تائێستا هه‌موو جۆره‌ ڤاكسینه‌كان شتێكی ناوه‌ندیه‌."

"ئه‌گه‌ر ڤاكسینه‌كه‌ هات به‌دڵنیاییه‌وه‌ بێ به‌رامبه‌ر ده‌بێت "

سه‌باره‌ت به‌كاتی ده‌سخستنی ئه‌و ڤاكسینانه‌ له‌حاڵه‌تی ده‌رچوونیان به‌فه‌رمی، د.خالس قادر ده‌ڵێت" به‌ڕاستی كاتی دابینكردن له‌لای ئێمه‌ دیار نییه‌ به‌ڵام هه‌ركاتێك دابینكردنی ڤاكسینه‌كه‌ ئه‌نجام درا ئه‌وا وه‌كو هه‌موو پارێزگاكانی تری عێراق دابه‌ش ده‌كرێت له‌پلانی دابه‌شكردنه‌كه‌ی زانراو ده‌بێت له‌لای ئێمه‌ش وه‌كو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌زانین چه‌ند ده‌بێت وه‌ ده‌ستپێكردنی به‌هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی تر بۆ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت به‌ڵام ماوه‌كه‌ی چه‌ند ده‌بێت و كه‌ی دابین ده‌كرێت ئه‌وه‌یان زیاتر په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی فیدڕاڵ نه‌ك به‌ئێمه‌."

"به‌گوێره‌ی پێویستی ده‌بێت و به‌ گوێره‌ی ئه‌و ئامانجه‌ ده‌بێت كه‌ دانراوه‌ بۆ پێدانی ڤاكسینه‌كه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ڤاكسینه‌ له‌سه‌ره‌تای دابینكردنێتی هێشتا قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌ ئه‌گه‌ر دابین بكرێت بدرێت به‌كام توێژه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا چه‌ندێتیه‌كه‌ش دیاری نه‌كراوه‌ كه‌ عێراق ده‌توانێت چه‌ند به‌ده‌ست بهێنێت ئیتر دوای ئه‌وه‌ دیاری ده‌كرێت بدرێت به‌ كێ، به‌گوێره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دابین ده‌كرێت پێی بدرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ به‌شه‌كانیش دابین ده‌كرێت بۆ پارێزگاكان."د.خالس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وای وت"

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی وت" ئه‌گه‌ر ڤاكسینه‌كه‌ هات به‌دڵنیاییه‌وه‌ بێ به‌رامبه‌ر ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی تائێستا هه‌موو جۆره‌ ڤاكسینێك له‌هه‌رێمی كوردستان و له‌عێراقی فیدڕاڵ به‌خۆڕایی ده‌بێت و بێ به‌رامبه‌ر ده‌درێت به‌هاوڵاتیان."

"كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر دابینكردنی ڤاكسینه‌كه‌ له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌ بۆ هه‌رێم"

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد تاچه‌ند كاریگه‌ری ده‌بێت له‌حاڵه‌تی ده‌ستخستنی ڤاكسینه‌كه‌؟ د.خالس قادر وتی" بۆ دابینكردنی ڤاكسین هیچ جۆره‌ كاریگه‌ری نابێت، له‌ڕابردووش هه‌رچه‌ند كێشه‌ی گه‌وره‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدادیش ڕوویدابێت بۆ بابه‌تی ڤاكسین كاریگه‌ری نه‌بووه‌ چونكه‌ ڤاكسین به‌كاردێت بۆ پاراستنی ته‌ندروستی گشتی و له‌ڕووی ته‌ندروستی گشتیشه‌وه‌ هیچ جیاوازیه‌ك نییه‌ له‌نێوان كه‌سێك كه‌ له‌هه‌ولێر بێت یان له‌به‌غداد و به‌سڕه‌ بێت ته‌نانه‌ت بۆ عێراقیش هه‌مان شته‌و بۆ ئێمه‌ش هه‌مان شته‌ له‌به‌رئه‌وه‌ باوه‌ڕی ئه‌وه‌مان نییه‌ كه‌ كێشه‌ دروست بێت له‌مه‌سه‌له‌ی دابینكردنی ڤاكسین."

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زیاتر ڕوونیكرده‌وه‌" بۆ دابینكردنی ڤاكسین و ده‌رمانیش له‌ڕابردوودا هیچ كاتێك كێشه‌ له‌نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی فیدڕاڵ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم نه‌بووه‌، له‌ڕابردوو ته‌نها یه‌كجار نه‌بێت ماوه‌یه‌كی كه‌م بۆ ده‌رمان كێشه‌یه‌ك دروست بوو، دواتر زوو چاره‌سه‌ر كرا له‌ئێستادا هیچ كێشه‌یه‌ك نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نێوانی هه‌رێم و به‌غداد تاڕاده‌یه‌ك باش نه‌بووه‌ وه‌كو پێشتر به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هاتنی ده‌رمان و ڤاكسین وه‌كو خۆیه‌تی و كێشه‌ی بۆ دروست نه‌بووه‌، پێشمان وانییه‌ بۆ دابینكردنی ده‌رمان كێشه‌ دروست بێت له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد به‌ هۆكاره‌ سیاسیه‌كان."

"پێمان وانییه‌ جیاوازیه‌ك هه‌بێت له‌مه‌سه‌له‌ی ڤاكسین له‌نێوان پارێزگاكانی عێراقدا "

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا گفتوگۆتان له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ئه‌و ڤاكسینه‌ كردووه‌ كه‌حكومه‌تی عیراقی ده‌بێت دابینی بكات بۆ هه‌رێمی كوردستان؟ د.خالس قادر له‌وه‌ڵامدا وتی" تائێستا ژماره‌یه‌كی دیاریكراو باس نه‌كراوه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ چونكه‌ سیاسه‌تی ڤاكسین مه‌ركه‌زییه‌ به‌گوێره‌ی پێویستی و به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رده‌ست بوونه‌ بۆ هه‌موو پارێزگاكان پێمان وانییه‌ جیاوازیه‌ك هه‌بێت له‌مه‌سه‌له‌ی ڤاكسین له‌نێوان پارێزگاكانی عێراقدا تا ئێستاش وه‌كو ژماره‌ دابین نه‌كراوه‌ چونكه‌ ئێستا ئێمه‌ دڵنیانیین كه‌عێراق وه‌كو ژماره‌ چه‌ند دابین بكات ئه‌و ڤاكسینه‌ بۆخۆی تاوه‌كو دواتر قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ندێتیه‌ بكرێت."

"له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕێژه‌ی تووشبوون و مردن به‌كۆرۆنا كه‌مبۆته‌وه‌ "

ده‌رباره‌ی دۆخی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان د.خالس قادر وتی" له‌م هه‌فته‌یه‌ ڕێژه‌ی تووشبوون كه‌م بۆته‌وه‌ به‌راورد به‌هه‌فته‌كانی پێشوو ئومێدی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت بۆئه‌وه‌ی دواتر زیاتر كه‌م بێته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ مه‌ترسیه‌كه‌مان هێشتا ماوه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی زستان و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما له‌مانگی دوانزه‌ و تاكۆتایی مانگی یه‌كیش ئێمه‌ ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ جارێكی تر حاڵه‌ته‌كان ڕوو له‌زیادبوون بێت یان به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام هه‌ر به‌زیادی بمێنێته‌وه‌ به‌ڵام له‌م هه‌فته‌یه‌ به‌راورد به‌سێ هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕێژه‌ی تووشبوون كه‌م بۆته‌وه‌ له‌هه‌رچوار پارێزگاكه‌."

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" سه‌باره‌ت به‌مردن به‌كۆرۆنا ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌ وه‌ربگرین له‌و مانگه‌دا به‌راوردی بكه‌ین به‌مانگی پێشووتر زۆر كه‌متر بۆته‌وه‌ به‌ڕێژه‌ نه‌ك به‌ژماره‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر ژماره‌كان سه‌یربكه‌ین هه‌روه‌كو پێشووتره‌ به‌ڵام ڕێژه‌ی تووشبوونه‌كه‌ زیاتره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌ وه‌ربگرین ده‌بینین به‌ڕێژه‌ كه‌متر بۆته‌وه‌ به‌ڵام به‌ژماره‌ نا، ژماره‌كه‌ وه‌كو خۆیه‌تی ڕێژه‌ی تووشبوون زیاتر بووه‌ ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ مانگی پێشووتر، ڕێژه‌ی تووشبونمان زۆر زیاتره‌ ڕێژه‌ی مردنیشمان كه‌متره‌ به‌ڕێژه‌."

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:41 0:00


XS
SM
MD
LG