Accessibility links

د.داهات حه‌وێزی: تووشبوونه‌وه‌ به‌ڤایڕه‌سی كۆرۆنا بۆ جاری دووه‌م زۆر زۆر ده‌گمه‌نه


د.داهات حه‌وێزی-به‌ڕێوه‌به‌ری نەخۆشخانەی هەناوی شەهید د.هێمن لەسلێمانی

د.داهات حه‌وێزی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ناوی "شه‌هید د.هێمن له‌سلێمانی-تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا" ده‌ڵێت" له‌شاری سلێمانی ئێستا نه‌خۆشخانه‌كان زۆربه‌ی پڕبوون له‌نه‌خۆش زۆربه‌ی كات جێگه‌مان نییه‌ نه‌خۆشی تازه‌ داخل بكه‌ین به‌تایبه‌تی به‌شی چاودێری ورد، هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی زۆریش له‌سلێمانی زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی "بێدی" چاودێری ورد، ده‌شڵێت" ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌ له‌سلێمانی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌تووشبوون و مردن به‌ كۆرۆنا ئاماری دروستن هی شاره‌كانی تر ئاماری دروست نین، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری تووشبوونه‌وه‌ بۆ دووه‌مجار به‌كۆرۆنا، د.داهات حه‌وێزی ڕوونیده‌كاته‌وه‌" به‌رگری له‌ش به‌ته‌نها (IGG) نیه‌ به‌ڵكو به‌رگری له‌ش بریتیه‌ له‌و خانه‌ بیره‌وه‌ریانه‌ی كه‌ له‌ناو جه‌سته‌دان ڕێگه‌ ده‌گرن له‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌ به‌ڤایڕه‌سی كۆرۆنا تووشی نه‌خۆشیه‌كه‌ ببێته‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی كه‌كه‌سێك دووه‌م جار تووش ببێته‌وه‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر زۆر كه‌مه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ 100 كه‌سدا 2-3 كه‌س تووش ببێته‌وه‌ ، زۆربه‌شیان ئه‌وانه‌ن كه‌یه‌كه‌مجار دوای ڤایڕه‌سه‌كه‌ كه‌ گرتوویانه‌ به‌رگرییان دروست نه‌كردووه‌."

" تووشبوونه‌وه‌ به‌ ڤایڕه‌سی كۆرۆنا زۆر زۆر ده‌گمه‌نه "

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا د.داهات حه‌وێزی ده‌رباره‌ی تووشبوونه‌وه‌ی كه‌سانی چاكبوه‌وه‌ دووباره‌ به‌كۆرۆنا وتی" تووشبوونه‌وه‌ به‌ ڤایڕه‌سی كۆرۆنا زۆر زۆر ده‌گمه‌نه واته‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ 100 كه‌سدا دوو كه‌س دووباره‌ تووش نه‌بێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ تووشده‌بنه‌وه‌ كه‌به‌ته‌واوه‌تی چاك نه‌بوونه‌ته‌وه‌ و به‌رگرییان په‌یدانه‌كردووه‌ بۆ ڤایڕه‌سه‌كه‌ ئه‌وكاته‌ جاری دووه‌م له‌وانه‌یه‌ تووش ببنه‌وه‌ به‌شێك له‌مانه‌ دوباره‌ بوونه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵكو چالاك بوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سه‌كه‌یه‌ كه‌به‌ته‌واوه‌تی چاك نه‌بۆته‌وه‌ و نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌."

ئه‌و پزیشكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" تووشبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌حاڵه‌تێكدایه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ به‌رگری نه‌مێنێت چونكه‌ ئه‌و به‌رگریه‌ی له‌دوای كۆرۆنا دروست ده‌بێت( IGG) له‌وانه‌یه‌ تا سێ مانگ بمێنێته‌وه‌ یان له‌وانه‌یه‌ زیاتر بمێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر دوای ئه‌و سێ مانگه‌ به‌رگری له‌شی نه‌ما ئه‌وكاته‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ جارێكی تر تووش ببێته‌وه‌ چونكه‌ وه‌كو وایه‌ هه‌رگیز تووشی كۆرۆناكه‌ نه‌بووبێت وه‌كو لایه‌نی زانستی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ هه‌یه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رگری له‌ش به‌ته‌نها (IGG) نیه‌ به‌ڵكو به‌رگری له‌ش بریتیه‌ له‌و خانه‌ بیره‌وه‌ریانه‌ی كه‌ له‌ناو جه‌سته‌دان ڕێگه‌ ده‌گرن له‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌ به‌ڤایڕه‌سی كۆرۆنا تووشی نه‌خۆشیه‌كه‌ ببێته‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی كه‌كه‌سێك دووه‌م جار تووش ببێته‌وه‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر زۆر كه‌مه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ 100 كه‌سدا 2-3 كه‌س تووش ببێته‌وه‌ ، زۆربه‌شیان ئه‌وانه‌ن كه‌یه‌كه‌مجار دوای ڤایڕه‌سه‌كه‌ كه‌ گرتوویانه‌ به‌رگرییان دروست نه‌كردووه‌."

ڕوونیشیكرده‌وه‌" به‌رگری جه‌سته‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی دوای 2-4 هه‌فته‌ له‌چاكبوونه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێێت كه‌كه‌سه‌كه‌ دروستیكردووه واته‌ ئه‌وكاته‌ پشكنینی بۆ ده‌كرێت."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت" ئه‌گه‌ر به‌رگری دروست نه‌كردبێت له‌وانه‌یه‌ له‌ماوه‌ی مانگێكدا دوای نه‌مانی نیشانه‌كان جارێكی تر چالاك ببێته‌وه‌."

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ جاری دووه‌م تووشی كۆرۆنا ده‌بنه‌وه‌ وه‌ك یه‌كه‌مجاری تووشبوونیانه‌؟ له‌وه‌ڵامدا د.داهات حه‌وێزی ده‌ڵێت" هه‌روه‌كو نیشانه‌كانی یه‌كه‌مجار ده‌رده‌كه‌وێت به‌هه‌مان نیشانه‌ ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه‌ پێویست ده‌كات پشكنین بكات و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ وه‌كو یه‌كه‌مجار حاڵه‌ته‌كه‌ی لێ خراپ بكات."

"واده‌زانن 14 ڕۆژه‌كه‌ ته‌واو بكه‌ن به‌ته‌واوه‌تی چاكده‌بنه‌وه‌ "

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ناوی "شه‌هید د.هێمن له‌سلێمانی-تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا" ئه‌وه‌شی وت" له‌شاری سلێمانی ئێستا نه‌خۆشخانه‌كان زۆربه‌ی پڕبوون له‌نه‌خۆش زۆربه‌ی كات جێگه‌مان نییه‌ نه‌خۆشی تازه‌ داخل بكه‌ین به‌تایبه‌تی به‌شی چاودێری ورد، هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی زۆریش به‌كۆرۆنا له‌سلێمانی زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی "بێدی" چاودێری ورد هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تووشی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا ده‌بن به‌تایبه‌تی گه‌نج دره‌نگ دێن بۆ نه‌خۆشخانه‌كان هه‌تا به‌ته‌واوه‌تی لێیان پیس نه‌كات نایه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌ واده‌زانن 14 ڕۆژه‌كه‌ ته‌واو بكه‌ن به‌ته‌واوه‌تی چاكده‌بنه‌وه‌ به‌تایبه‌تی هه‌ندێك كه‌س ئێستا له‌ وه‌رزی پایزدا واده‌زانێت په‌تای وه‌رزی گرتووه‌ ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات نه‌خۆشیه‌كه‌ی لێ قورس بكات و كه‌ دێته‌ نه‌خۆشخانه‌ سوود له‌و چاره‌سه‌رانه‌ وه‌رناگرێت كه‌ له‌سه‌ره‌تا وه‌ری ده‌گرێت وه‌كو به‌كارهێنانی پلازما و ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌تا به‌كاردێت بۆیه‌ ورده‌ ورده‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ی لێ قورس ده‌كات."

"ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌ له‌سلێمانی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌تووشبوون و مردن به‌ كۆرۆنا ئاماری دروستن هی شاره‌كانی تر ئاماری دروست نین "

سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی به‌رزی مردن به‌كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی د.داهات حه‌وێزی وتی" ڕێژه‌ی مردنی سلێمانی له‌ ڕێژه‌ی پارێزگاكانی تر زیاتر نییه‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌متریش بێت به‌ڵام ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌ له‌سلێمانی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ئاماری دروستن هی شاره‌كانی تر ئاماری دروست نین له‌شاره‌كانی تر ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كان به‌كۆرۆنا ده‌مرن ناخرێته‌ ئاماری مردنه‌وه‌ یان ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كۆرۆنا-یان هه‌یه‌ به‌ڵام پشكنینی لوتیان لێ وه‌رنه‌گیراوه‌ له‌شاره‌كانی تر حسابی كۆرۆنایان بۆ ناكرێت كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر كۆرۆنایه‌ واته‌ ئه‌و ئاماره‌ی كه‌ له‌سلێمانی بڵاوده‌بێته‌وه‌ ئامارێكی دروسته‌ له‌وانه‌یه‌ ئاماری شاره‌كانی تر ئامارێكی ڕاست ودروست نه‌بێت بۆیه‌ واده‌رده‌كه‌وێت كه‌ڕێژه‌ی مردن له‌سلێمانی زۆره‌."

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو" ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌ 2-6 هه‌تا 8 نه‌خۆش به‌پێی ڕۆژه‌كان ده‌گۆڕێت، ڕۆژی وایه‌ كه‌متره‌ و ڕۆژی واش هه‌یه‌ زیاتره‌، ژماره‌ی تووشبوون زۆره‌ چونكه‌ نه‌خۆش هه‌یه‌ له‌كلینكه‌كان دیاری ده‌كرێن نه‌خۆش هه‌یه‌ به‌ئه‌شیعه‌ی ته‌ندوری دیاری ده‌كرێت هه‌ندێك نه‌خۆش هه‌یه‌ خۆی له‌ماڵه‌وه‌ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ ئاماری پشكنینی "لوته‌كه‌یه‌" كه‌بڵاوده‌كرێته‌وه‌."

"گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی نه‌مانی ئامێری هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ "

د.داهات حه‌وێزی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شی دایه‌وه‌ ئایا تاچه‌ند دروسته‌ باس له‌وه‌ده‌كرێت به‌هۆی نه‌مانی ئامێری هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ هه‌ندێكجار تووشبووی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه‌؟ له‌وه‌ڵامدا وتی" به‌ڵێ ڕاسته‌"

ئه‌ی داواتان له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ؟ د.داهات حه‌وێزی ده‌ڵێت"به‌ڵێ له‌هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بووه‌ و داوامان كردووه‌ كه‌ به‌شی تر بكرێته‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانیش پلانی جددی هه‌یه‌ كه‌ له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌شی چاودێری وردی تر بكاته‌وه‌ و به‌شی چاودێری ورد زیادبكات بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی."

"تائێستا توانیوومانه‌ كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه‌ بكه‌ین "

د.حه‌وێزی پێشبینی خۆی بۆ قۆناغی داهاتووی كۆرۆنا كرد و ده‌ڵێت" پێشبینی ده‌كه‌ین هه‌تا مانگی دوانزه‌ش ورده‌ ورده‌ ژماره‌ی تووشبووان و گیانله‌ده‌ستدان زیاتر بكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵك هاوكاریمان بكات بارودۆخه‌كه‌ له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رناچێت ."

"تائێستا توانیوومانه‌ كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه‌ بكه‌ین به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ژماره‌ی توشبوون و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان هێشتا هه‌ر زۆره‌. "د.داهات حه‌وێزی وای وت "

"له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچی نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌شاری سلێمانی نه‌خۆشانی كۆرۆنا وه‌رناگرن؟"

له‌وه‌ڵامدا د.داهات حه‌وێزی وتی"من چه‌ندجار داوام كردووه‌ كه‌ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كان نه‌خۆشی كۆرۆنا وه‌ربگرن ئه‌وكاته‌ش فشار له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان كه‌م ده‌بێته‌وه‌."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:17 0:00


XS
SM
MD
LG